شه‌ڕى ناوخۆ
کەنعان بەهادين
هه‌ندێ وڵات له دوونیادا هه‌ن ، جه‌نگی ناوه‌خۆیان كردووه و یه‌كتریان قه‌تڵ و عام كردووه ، پاشان كه‌وتوونه‌ته‌وه گفتوگۆ و رێكه‌وتن ، بۆ نموونه ، ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 1861 تا 1865 جه‌نگی ناوه‌خۆیی لێ رویدا ، كاتێ 10 ویلایه‌ت له ویلایه‌ته‌كانی باشور بڕیاڕیاندا له كۆنفیدڕالیه‌تی باشور جیا ببنه‌وه و جه‌نگیان دژی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می ئه‌براهام لینكۆڵن راگه‌یاند ، كاتێك 62000هه‌زار سه‌ربازی ئه‌و وڵاته كوژران ، كه رۆڵه و كوڕ و كچی ئه‌م نیشتیمانه بوون .
له مێژووی جه‌نگه ناوه‌خۆییه‌كاندا ئینگلیزیش بێ به‌ش نه‌بووه له‌و قۆناغه تاڵه ، كاتێ له ئینگلته‌ڕا به دوو قۆناغ شه‌ڕی ناوه‌خۆ روویداوه ، قوناغی یه‌كه‌م ساڵی 1649 له نێوانی په‌رله‌مانییه‌كان و مه‌له‌كییه‌كان جه‌نگ روویدا و تا 1651 ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وام بوو ، قۆناغی دووه‌میش كاتێ پاشا تشالرز له ساڵی 1647 ڕای كرد جه‌نگی ناوه‌خۆیی دووه‌م سه‌ریهه‌ڵدا و تا 1648 به‌رده‌وامی كێشا و ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌پێناو به‌كۆتاهاتنی بیری پوچی تشالرز بوونه قوربانی و له به‌ین چوون .
له نێوانی ساڵانی 1918 تا 1923 ، جه‌نگی ناوه‌خۆیی له رووسیا روویدا ، كه له نێوانی شیوعیه به‌لاشیفه‌كان و هه‌ندێ كۆمه‌ڵه‌ی دیموكراتی و شیوعیه راستڕه‌وه‌كان و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا قه‌وما ، كه بووه هۆی له به‌ین چوونی 13 ملیۆن مرۆڤ له ناوچه‌كه به گشتی .
جه‌نگی ناوه‌خیی له كۆماری چین له نێوانی ساڵانی 1927 به‌رده‌وام بوو تا سالی 1950 ، كه له نێوان كۆمینتاگ و پارتی ئیشتیراكی ئه‌و وڵاته شه‌ڕ به‌رپا بوو .
هه‌روه‌ها جه‌نگ له نێوانی كۆمارییه‌كان و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ساڵانی 1936 تا 1939 له ئیسپانیاش رویدا .
جگه له جه‌نگی ناوه‌خۆیی لوبنان له ساڵانی 1975 تا 1990 .
زۆرێك له وڵاتی دیكه‌ی وه‌كو كوردستانی خۆشمان كه چه‌ندین قۆناغی جه‌نگی ناوه‌خۆیی بینیوه ، ناكرێ له‌م ووتاره باسیان بكه‌م ، به‌ڵام عیبره‌تی ئه‌و شه‌ڕانه بۆ نه‌ته‌وه‌كانیان ته‌نها دوو زیانی گه‌وره‌ی هه‌بووه :
ـ كات كووشتن
ـ مرۆڤ كووشتن
كات كووشتن ، بریتییه له وه‌ستانی كاتژمێری پێشكه‌وتن ، واته دوونیا به رێگاوه‌یه تا ژیانی مرۆڤایه‌تی فه‌راهامتر بكات ، شارستانییه‌ت به‌رده‌وامه بۆ داهێنانی ئاسانكاری پتر بۆ مرۆڤ ، له رووی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و سایكۆلۆژی .
مرۆڤ كووشتنیش ، بریتییه له كووشتنی سه‌رمایه‌ی توانای مرۆیی ، كاتێ مرۆڤێك ده‌كوژرێ و خوێنی ده‌ڕژێت ، گه‌وره‌ترین توانا له سه‌ر گۆی زه‌وی وون ده‌بێت ، كه ڕه‌نگه ئه‌و مرۆڤه داهێنه‌رێكی مه‌زن ده‌رچووبایه .
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه ئاكامی جه‌نگن ، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌ژموونی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له سه‌ره‌وه باسم كردووه ، ئێستا پێگه‌یان له چ ئاستێكدایه ، كوردیش هه‌قه بگاته ئه‌و مه‌فهوومه كه شه‌ڕی ناوه‌خۆ خزمه‌تی ناكات .
هه‌ر بیكه‌ن ، دواجار ، به تێپه‌ڕ بوونی كات ماندوو ده‌بن و ده‌وستن .
تكایه خۆتان بوه‌ستن ، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه دڵیان به جه‌نگ ئاو ده‌خواته‌وه .
PM:10:49:12/10/2015
ئه‌م بابه‌ته 7821
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی