ڕیشه‌كه‌ى جه‌ستن ترۆدۆ و نێچیرڤان بارزانى
کەنعان بەهادين
جه‌ستن جیمس ترۆدۆ، له دایك بووى 1971، سه‌رۆك وه‌زیرانى كه‌نه‌دا، له‌وه‌ته‌ى ده‌ست به‌كار بوونى له 2015ه‌وه تاوه‌كو ئێستا وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانى كه‌ندا ، شێوه‌ى گه‌نجێكى رووخسار منداڵ له دوونیاى سیاسه‌ت ده‌ركه‌وت، بێجگه له‌وه‌ش وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كى میانڕه‌و له شه‌قامى كه‌نه‌دا ده‌نگى دایه‌وه، كه زۆرێك له سه‌ركرده‌كانى جیهان دژى ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى ترۆدۆ هه‌ڵوێستیان نواند، به‌تایبه‌ت رێزگرتنى جه‌ستن له جیهانى ئیسلامى و دهرگاكردنهوهى به‌رووى ئه‌وان و تێگه‌یشتنى جه‌ستن بۆ سته‌مى رۆژهه‌ڵاتى و هێزى مرۆیی و كاری ئه‌وان له كه‌نه‌دا..
له‌دواى ده‌ركه‌وتنى ڤایرۆسى كۆڕۆنا و تووش بوونى جه‌ستن و مردنى 9 هه‌زار هاوڵاتى كه‌نه‌دى، جه‌ستن له پڕ به ریشێكهوه ده‌ركه‌وت ، ئیدى خه‌مباری و ماندوێتى ئه‌و بۆ جیهان ده‌ركه‌وت كه ژیان له‌سه‌ر گۆی زه‌وى بۆته شه‌ڕ كردن له‌گه‌ڵ مه‌رگ.
له‌م رۆژانه‌ش وێنه‌یه‌كى نێچیرڤان بارزانى به ریشه‌وه بڵاو كرایه‌وه، ناوبراو له دایك بووى 1966ى گوندى بارزانه، كوڕی ئیدریس بارزانى و نه‌وه‌ى مسته‌فا بارزانییه‌و زاواى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه..
نێچیرڤان وه‌ك سه‌رۆكى زیاتر له چوار كابینه‌ى حكومیی كاری كرد له هه‌رێمى كوردستان، دواجار وه‌ك سه‌رۆك هه‌رێم ده‌ستنیشانكرا..
ئه‌و پیاوه وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كى نه‌رم و موعته‌دیل له كوردستان و عێراق كار ده‌كات، په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ حزبه كوردستانییه‌كان و عێراقییه‌كان و وڵاتانى ناوچه‌كه ئێجگار پته‌وه، لهكهاتى قه‌یران ، نێچیرڤان گه‌وره‌ترین كارتى نه‌ته‌وه‌ى كورده بۆ ئه‌وه‌ى گرێ كوێره‌كان بكاته‌وه..
دواى ئه‌م هه‌موو كێشانه‌ى كه رووبه‌رووى هه‌رێمى كوردستان بۆوه، نێچیرڤان بارزانى له‌پڕ له ریشێكى سپییه‌وه دههركهوت، ده‌رخه‌ری ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌ى قه‌یرانى دارایی و كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا و مردنێكى زۆری خه‌ڵكى هه‌رێم به ڤایرۆسی كۆڕۆنا ، نه‌بوونى تهفههوومێكى باش له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانى به‌غدا ، به‌تایبه‌ت شیعه‌كان، نێچیرڤانى به ماندوێتى نیشانداوه..
له‌حاڵى داخستنى گشت ده‌رگاكانى گفتوگۆ، مرۆڤ بێ ئومێد ده‌بێ ، بهتاتیبهت كاتێ خه‌م و ناسۆری میلله‌ته‌كه‌ى به‌چاوى سه‌ر ده‌بینێ ، بۆیه ئه‌مجاره‌یان وه‌ك هه‌موو جار نێچیرڤان بارزانى رووخساره راسته‌كه‌ى نیشانى هه‌مووان دا..
PM:01:28:18/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1356
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی