چیرۆكى سیاسی و رووداوى سیاسی
کەنعان بەهادين
پێم وایه چیرۆكى سیاسی و رووداوى سیاسی دوو مه‌فهوومى لێك جیاوازن، ده‌كرێ به روونى له یه‌كتری جیایان بكه‌ینه‌وه، رووداوى سیاسی هاوشێوه‌ى دیمه‌نى فیلمێكه، به‌ڵام چیرۆكى سیاسی له سیناریۆی فیلمه‌كه پێكهاتووه..
ئه‌وانه‌ى چیرۆكى سیاسی ده‌نووسنه‌وه پیشه‌گه‌رن، به‌و شێوه ده‌ینووسنه‌وه كه خۆیان ده‌یانه‌وێت، له‌پڕ رووداوه سیاسیه‌كان كه رووده‌ده‌ن، هه‌موو ئه‌و چیرۆك و ته‌ئویلاتانه به‌تاڵ ده‌كاته‌وه كه نووسراونه‌ته‌وه..
بۆیه رووداوگه‌لێكى زۆر هه‌ن له رووكه‌ش شێوه‌یه‌ك ده‌به‌خشن، كه پێكهاتووه له نه‌خشاندنى چیرۆكێك، به پێچه‌وانه‌وه له ئه‌رزى واقیع مه‌سه‌له‌یه‌كى تره‌و له‌كاتى هه‌ڵگیرسانى شۆرش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كان ئه‌مانه به چاوى سه‌ر ده‌بینرێت، هاوشێوه‌ى هه‌یمه‌نه‌و چیرۆكى میسر له‌سه‌رده‌مى موحه‌مه‌د حوسنى موباره‌ك و لیبیاى قه‌زافى و تونسی زه‌ینولعابدین و عێراقى سه‌رده‌مى سه‌دام و زۆرانى دیكه، كه گێڕانه‌وه‌كان و دیمه‌نى چیرۆكه‌كان شتێك بوون ، دواتر رووداوى دیكه‌مان بینى، ئه‌وكات ده‌زانرێت كه چه‌نده نه‌خوێنده‌وار بووین به‌رامبه‌ر خوێندنه‌وه‌ى دیمه‌نه سیاسییه‌كان..
چیرۆكێك به نموونه وه‌ربگرین له عێراق، ئه‌ویش چیرۆكى ناوچه كوردستانییه‌كانه، كه ماوه‌ى 100 ساڵه كرده‌ى ته‌عریب و ته‌بعیس و ئه‌نفال ده‌كرێت، كاتێك چیرۆكى قه‌ومیه‌ت و یه‌كپارچه‌یی خاكى عێراق و پاراستنى درابووه پاڵى، دواجار رووداوه سیاسییه‌كان ئه‌وه‌یان بۆ ئێمه روون كرده‌وه كه نه‌خێر قه‌زیه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ناوچانه نه‌وت و سامانێكى زۆری سروشتى تێدایه، له ژێر مانشێتى چیرۆكى جیاواز ئه‌م شوێنانه سه‌دان ساڵه كووشتاری لێ ئه‌نجام ده‌درێت.
بۆیه چیرۆكه سیاسییه‌كان زۆرن، ده‌بێت چاوه‌ڕێی رووداوى گه‌وره‌ى سیاسی بین تا دیمه‌نه‌كان روونتر ببینرێت، هاوشێوه‌ى چیرۆكه خه‌یاڵاوییه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى گه‌وره‌ى عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كان و جه‌نگه‌كانى جیهانى یه‌كه‌م و دووه‌م و سه‌دان چیرۆك و رێكه‌وتننامه جیهانى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه له ژێریانه‌وه پڕ بوون له رووداوى گه‌وره..
PM:05:09:12/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2708
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی