كراسه‌كه‌ى حه‌زره‌تى عوسمان
کەنعان بەهادين
په‌یوه‌ندى پته‌وى نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیل ، له په‌یوه‌ندى نێوانى ته‌ل ئه‌بیب و ئه‌بو زه‌بی رۆن بۆوه، كاتێك سه‌د ساڵ دواى به‌ڵێنى به‌لفۆر عه‌ره‌ب ئیدیعاى دوژمنایه‌تى ئیسرائیل ده‌كات، به‌وه‌ى كه ژێر به ژێری جۆره‌ها په‌یوه‌ندى ئابوری و سیاسی بوونى هه‌یه..
تا ئاستى ته‌خوین كردنى گه‌لانى بێده‌سه‌ڵاتى ناوچه‌كه به هه‌بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، كه مرۆڤی شه‌رقیان به‌وه ده‌خه‌ڵه‌تاند كاتێ ئه‌وه‌ى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌بێ ئه‌وه دوژمنى خوا‌و نیشتیمانه..
ده‌ركه‌وت كه موسڵمانترین سیستمى سیاسی له دوونیا كه توركیا و میسر و ئێرانه، ئه‌وان له‌هه‌مووان له ته‌لئه‌بیب نزیكترن، كاتێ كوردى خۆشمان كه له‌وه‌ته‌ى هه‌یه، ناهێڵن ببن به شتێك و به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن كه ئه‌وان ئیسرائیلى دووه‌من ، یاخود له‌گه‌ڵ جوو پێوه‌ندیان باشه..
عه‌ره‌ب له‌و مه‌سه‌له‌یه وه‌ك كراسه بهخوێنهكهى حه‌زره‌تى عوسمان به‌رده‌وام وه‌ك ئاڵا به‌رزیان كردۆته‌وه، له ئه‌رزى واقیعیش وته‌كه‌ى ده‌یڤید كامیرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووتری به‌ریتانیا جێ به‌جێ ده‌كه‌ن كه گووتى : كاتێ وڵاته‌كه‌م تووشى ده‌ستدریژى ده‌بێت ، با مافى مرۆڤ بچێته دۆزه‌خ..
PM:03:51:20/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1308
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی