پێش بڵاو كردنه‌وه‌ىى زانیاری ده‌ستنوێژێ بشۆرن
کەنعان بەهادين
دواى هه‌فته‌یه‌كى تر، شه‌قامه‌كانى كوردستان پڕ ده‌بێت له ته‌رم
پێشبینى ده‌كرێ له‌مانگى داهاتوو سه‌د هه‌زار كه‌س بمرێت
سبه‌ى رۆژى دواییه!!!
ئه‌مانه‌ى سه‌ره‌وه به‌شێكن له‌و مانشێتانه‌ى كه كۆمه‌ڵێك ماڵپه‌ر و په‌یج و ده‌زگاى راگه‌یاندن رۆژانه بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه، كاتێك جێی داخه راگه‌یاندنه‌كانى ئێمه ناتوانن زانیاری بخوڵقێنن، خەریكى به‌یت و بالۆره و لێكدانه‌وه‌ى خه‌ونه‌كانن..
ناكرێ ئیداره و پلانى ده‌زگایه‌كى زه‌به‌لاحى راگه‌یاندن به‌و ئاراسته‌وه بێت كه كار له‌سه‌ر میزاج و ژیانى خه‌ڵكى بكات، هه‌ستى مرۆڤ بكاته بابه‌تى سه‌ره‌كى رۆژانه‌ى ده‌زگاكه‌ى..
له پره‌نسیپه‌كانى كاری میدیایی ئیتیك هاتووه، ئینجا به‌پیشه‌یی بوون، واته رۆژنامه‌وان ده‌بێت ئه‌خلاقیاتى ئه‌وه‌ى تێدابێت كه چۆن ته‌عامول له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیارییانه ده‌كات كه ده‌ستى كه‌وتووه، به له‌به‌رچاو گرتنى ده‌روونى خه‌ڵك و دۆخى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ى كه تێیدا ده‌ژیت..
به‌هه‌موو پێوه‌رێك رۆژنامه‌وان نابێت زانیاری ناراست بڵاو بكاته‌وه، ئه‌وه مه‌بده‌ئى ئیشى میدیاییه له ته‌واوى دوونیا، چونكه متامانه‌ى نێوانى ده‌زگاى راگه‌یاندن و وه‌رگر تێك ده‌چێ و ناتوانێ له‌كاتى بڵاو كردنه‌وه‌ى هه‌واڵى دووه‌م پێی باوه‌ڕ بكرێت..
پیشه‌یی بوون له‌كاری میدیایی، ئه‌میش په‌یوه‌سته به رێز و ته‌قدیرێك بۆ خودى ده‌زگا میدیاییه‌كه و رۆژنامه‌نووسه‌كه كه بتوانێ به‌رده‌وام وه‌ك میدیاكارێكى میهه‌نى ده‌ربكه‌وێ ، بتوانێ سه‌رنجى وه‌رگر بۆخۆی رابكشێشێ و باوه‌ڕی پێى هه‌بێت و رێز له زانیارییه‌كان بگرێت..
له وڵاتى ئێمه، چونكه به‌كار هێنانى هه‌موو به‌شه‌كانى سۆشیال میدیا ئاسانه و هه‌موو كه‌س ده‌ستى ده‌گاتێ، وێرانه‌یه‌كى میدیایی دروست كردووه و له‌حاڵى ئێستادا به‌هه‌موو زانیارییه‌كى راست و درۆ ده‌گوترێ درۆ..
پێویسته له پێناوى پاراستنى به‌هاى مرۆڤایه‌تى، پێش بڵاو كردنه‌وه‌ى زانیاری و هه‌واڵ ده‌ستنوێژێك بگرین و ئینجا ده‌ست بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ى ببه‌ین..
سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان و وه‌زراره‌تى رۆشنبیری و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان سنورێك بۆ ئه‌و هه‌موو ناهه‌قیه دابنێ كه به‌ناوى میدیاوه رۆژانه ده‌كرێت.
PM:12:03:09/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی