عێراق له‌كوێى كۆڕۆنادایه
کەنعان بەهادين
ئه‌م دۆخه جیهانییه‌ى كه عێراقیش پێیدا تێده‌په‌ڕێت جه‌نگێكه له نێوانى مانه‌وه‌ى مرۆڤ و ئابورییه‌كه‌ى ..
میله‌تان سه‌ر پشكن له نێوانى یه‌ك بژارده ، یان مانه‌وه ، یاخود پاراستنى ئابوری و نه‌كه‌وتنى ژێر خانى بازاڕ ..
به‌ڵام له عێراقدا ئه‌و شێوه پلان و ئاراسته و ستراتیژه نه‌كراوه‌ته بژارده‌یه‌ك كه گه‌لانى ئه‌و وڵاته بتوانن یه‌ك له ئاڕاسته‌كان دیاریبكه‌ن، یان خۆپارێزى و كه‌ره‌نتین ، یانیش به رۆشنبیرییه‌كى گه‌وره‌ى خۆپارێزییه‌وه شه‌ری مانه‌وه‌ى ئابوری بكه‌ن..
سه‌ڕه‌راى ئه‌م هه‌موو جه‌ده‌له ، نیقاشى سیاسی له زه‌مه‌نى كۆڕۆنادا ئێجگار چڕتر بۆته‌وه ، به‌وه‌ى كه سه‌ركرده سیاسییه‌كانى به‌غدا هێشتا نه‌یانتوانیوه له‌گه‌ڵ ته‌واوى پێكهاته‌ى عێراق كۆك بن و له دۆخه قورسه‌دا بتوانن ژیانێكى باش بۆ خه‌ڵك دروست بكه‌ن..
من پێم وایه عێراق له‌هه‌موو دۆخه قورسه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه خاوه‌نى بڕیارێكى سیاسی تۆكمه نیه ، به‌وه‌ى كه بتوانێ دۆخه ئابورییه‌كه‌ى له‌م زه‌رفه تایبه‌ته‌دا بپارێزێ..
حكومه‌ته‌كه‌ى كازمیش پێم وایه ناتوانێ كۆنتڕۆڵى ئه‌م دیارده جیهانییه‌ىى دوونیا بكات ، چونكه تا ئێستا تواناى نه‌بووه ته‌نانه‌ت پێكهاته‌ى كابینه وزارییه‌كه‌ى ته‌واو بكات و كۆنتڕۆڵى بكات، چ جاى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ جیهان هێشتا سیست و لاوازه ، خاوه‌نى ئابورییه‌كى داته‌پیو كڵۆڵیشه، هه‌ر له سه‌ره‌تاكانى ده‌ركه‌وتنى كۆڕۆنا عێراق كه‌وته سه‌ر چۆك..
كه‌وایه عێراق له‌م هه‌لو مه‌رجه‌دا ئاراسته و پلانى دیار نیه، نه‌یتوانیوه پێش له كۆڕۆنا بگرێ یاخود له‌م دۆخه‌دا هه‌ر نه‌بێ بارودۆخ و گوزه‌رانى ژیانى گه‌لانى باش بكات و له سه‌رده‌مى كۆڕۆنادا رێ له‌م هه‌موو به‌ش به‌شبوونه‌ى عێراق بگرێت كه ئه‌و وڵاته له رووى ئابوری و سیاسی و جوگرافییه‌وه تووشى به‌شبوونێكى زه‌ق بۆته‌وه ، ئه‌میش به‌هۆی نه‌بوونى سیاسه‌تێكى گشتگیر و یه‌كگرتوو له به‌غدا..
PM:12:48:31/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 1564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی