كورسی و یادەوەرییەك ..

‌کەنعان بەهادين

رۆژێكیان پادشایەك یەكێك لە حەكیمانی شاری بانگهێشت كرد، پێی گوت: من تۆم وەك دادوەری شار دیاریكردووە و لە بەیانییەوە دەستبەكار بە..
حەكیم بێ یەك و دوو راستەوخۆ وەڵامی پادشای دایەوەو گووتی : من بۆ ئەو كارە ناشێم و بۆ من نەشیاوە..
پادشا ئێجگار تووڕە بوو و هەڵچوو و پێی گووت : تۆ درۆ دەكەی
حەكیم : راستە  من درۆزنم، كەوایە درۆزن بۆ دادوەری ناشێ..
پادشا سەری سوڕما ، نەیزانی چیدیكەی پێ بڵێ ..
حەكیم زیاتر گووتی : ئەگەر من راستگۆم، كەوایە بەڕاستی پێت دەڵێم كە بۆ ئەو كارە دەست نادەم، ئەگەر درۆزنیش بم وەك ئەوەی كە دەفەرموون، هەر بەجدی بۆ كاری قەزا نەگونجاو دەبم ..
بە پێچەوانەی ئەمە، رۆژێكیان لای بەڕێوەبەرێك دانیشتبووم، مەجلیسێكی قەرەباڵغ و پڕ لە قسە بەڕێوە دەچوو، لە پڕ یەكێكیان هەستایەوە گووتی : مودیر گیان توخوا كەمێك لە شوێنەكەت هەڵستە با فەڕەك لەسەر كورسیەكەت دابنیشم..
مەجلیس بێ دەنگ بوو و مودیر هەڵسایە سەر پێ و فەرمووی لێكرد ..
ئەویش سوڕایەوە پشت مێز و دانیشت ..
گووتی : چەند هەفتەیەكە لە پۆستەكەم دوورخرایمەوە، ئیدی فێر بوومە لەسەر كورسی دابنیشم ..
بە رای من كورسی و پلەو پۆست بۆ زیاتر پێشكەشكردنی خزمەتی خەڵكە، نەوەك هەوڵدان بۆی بە هەگبە بەتاڵی ..
زۆرێك مرۆڤ هەن هەوڵی پۆست و پلە و كورسی دەدەن، هیچ شتێكی تازەش پێشكەش ناكەن، لە دوایدا بە كۆمەڵێك گرفتەوە لێی دەردەچێت ..


PM:08:05:09/04/2020

ئه‌م بابه‌ته 3964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی