گۆڕستانى زیندوان...
کەنعان بەهادين
ده‌وڵه‌تى عێراق ، ئه‌و پێكهاته جوگرافى و مێژووییه‌یه، كه به رێكه‌وتنێك ده‌یان گه‌لان و تایفه‌یان پێك به‌ستۆته‌وه، به‌هۆی ئه‌مه‌وه كردوویانه به گۆڕستانێكى 438كیلۆمه‌تری دووجایی..
ئه‌و ووڵاته‌یان پڕ كردووه له كه‌سایه‌تى ده‌روون رووخا‌و شێواو، نیه له خێزانێك مرۆڤێكى كوژراوی لێ نه‌بێت، یاخود خانوو و گوند و شارى به‌سه‌ردا نه‌رووخابێت و ده‌ركرابێت، نیه له‌و عێراقه سه‌رده‌مانێكى مێژوویی برسێتى نه‌دیبێ ..
ئه‌و ووڵاته‌ى، پڕه له سوپاى هه‌ڵوه‌شاوه‌ى چه‌ندین قۆناغ، پڕه له سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانى كوژراو و تیرۆر كرا‌و..
عێراق، پڕه له سه‌رده‌مى كوده‌تا و شه‌ڕ به‌سه‌ر یه‌كتری ..
ده‌ست سوور به خوێنى یه‌كدى،
فره‌كوێخایی و بێ خاوه‌نى ..
له ئێستادا هاوار و ناڵه‌ى لێوه به‌رز ده‌بێته‌وه كه بژى،
هێشتا ناهێڵن..
هه‌ر كه تاریك دادێت، به‌غدا و ناسریه و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا له ره‌قى سیاسییه‌كانى به‌غدا ده‌ست ده‌كه‌ن به هوتاف و داواكردنى ژیانێكى باش، ئه‌وانیش ده‌ست ده‌كه‌ن به ئینته‌رنێت بڕین، ئینجا كووشت و بڕ و له‌نێو بردن..
كه‌س نازانێ رووئیاى ده‌وڵه‌تى عێراق چیه، ئایا ڤێرژنه‌كه مردنه یان ژیان..
نه‌بوو ده‌ستپێشخه‌ریكى سیاسیه‌كى ئه‌و ووڵاته ، یاخود سوڵحێك بۆ كۆتایی هاتن به‌و مه‌رگه ساتیه و ده‌ست كردن به ژیان و نانخواردن و نووستنێكى خۆش..
كوێرن نابینن قه‌ته‌ر و به‌حره‌ین و عوممان و ئیمارات چۆن ده‌ژین..
ئه‌رده‌نى برسی دراوسێى عێراق چۆن ده‌ژى!!
عێراقێك نه‌توانێ ژێر پێى خۆی بفرۆشێ و پاره‌كه بدات به خه‌ڵكى خۆی ..
من پێى ناڵێم عێراق،
به‌ڵكو گۆڕستانى زیندوانه..
PM:07:59:15/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی