راگه‌یاندنى فه‌رمى حكومه‌ت
کەنعان بەهادين
به شێكه له راگه‌یاندنى میللى جه‌ماوه‌ری ، كه ده‌سه‌ڵات یاخود ده‌وڵه‌ت پاڵپشتى ده‌كات ، یه‌كێكه له هۆكاره‌كانى گه‌یاندنى زانیاری كه حكومه‌ت په‌نای بۆ ده‌بات بۆ كێبڕكێى كردن له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت و سپۆنسه‌ر ..
راگه‌یاندنى حكومى په‌یوه‌ست نیه به‌هیچ حزبێكى سیاسی یاخود ته‌وه‌جوهێكى دیاریكراو ، ناوه‌رۆكه‌كه‌ى پێكهاتووه له ته‌وجیه كردنى زیاتر ، بیر له‌وه‌ش ناكاته‌وه ده‌ستكه‌وتى مادى هه‌بێت یاخود په‌نا ببات بۆ رێكلام و كۆكردنه‌وه‌ى داهات ، هه‌روه‌ها ده‌بێت پابه‌ند بێت به یاسا گشتییه‌كانى ده‌وڵه‌ت له‌كاتى ئاراسته‌كردنى په‌یام ..
له گشت دوونیاش راگه‌یاندنى حكومه‌ت بوونى هه‌یه ، له زۆربه‌ى شوێنان زۆر به‌هێزیشه و ركابه‌ری میدیا ئه‌هلییه‌كانیش ده‌كات له‌باره‌ى زووتر بڵاو كردنه‌وه‌ى زانیاری ، نموونه‌ى زیندووش رووسیا ، كه خاوه‌نى تۆرێكى ئیعلامیى حكوومی ئێجگار فراوانه ..
میدیاى فه‌رمى ده‌وڵه‌وت یان حكومه‌ت ، هه‌موو رێكار و زانیارییه یاساییه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه ، جگه له‌وه‌ش ده‌توانێ چالاكییه فه‌رمییه‌كان و وێنه‌ى كارمه‌ندانى ده‌وڵه‌ت له سه‌رۆك كۆماره‌وه تاوه‌كو سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش بڵاو بكاته‌وه ، واته ده‌وڵه‌ت ده‌توانێ خاوه‌نى ته‌له‌فزیۆنى ئاسمانیش بێت ، بێجگه له‌وه‌ى كه ده‌توانێ رۆژنامه‌و گۆڤار و بڵاو كراوه‌ى باش ده‌ربكات ..
له‌گه‌ڵ هه‌بوونى راگه‌یاندنى حكومى ، پێویسته سنووری (( میدیا و ئیعلامى ئه‌هلى)) بچووك نه‌كرێته‌وه ، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه له چینى میللى هه‌یه ..
پێویسته هاوتا بێت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى چواره‌م و قه‌زا و دادگاكان ..
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كیش بێت بۆ پێدانى زانیاری وورد بۆ هاوڵاتیان ، به‌شێوه‌یه‌ك كار بۆ راستى و دروستى زانیارییه‌كان بكات ،ناكرێت میدیاى فه‌رمى زانیاری نادروست بڵاو بكاته‌وه ..
مه‌به‌ستم له‌و كورته زانیارییه ئه‌وه‌یه كه كارمه‌ندان و ستافى ئیعلامى حكومى پیاوى كه‌س نین ، پیاوى ده‌وڵه‌تن ، ئه‌میش به‌شێكه له جۆره‌كانى پیشه‌ى میدیا كه له‌هه‌موو ووڵاتانى پێشكه‌وتوو پێڕه‌و ده‌كرێت ..
PM:06:59:17/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی