عێراق ، به‌ڵایه‌ك بۆ كورد ..
کەنعان بەهادين
په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم به‌غدا ، پڕن له قۆناغ ، له‌هه‌ر هه‌موو ئه‌و قۆناغانه كورد یان به‌شدار بووه یاخود هاوبه‌ش ، ده‌ره‌نجامی په‌یوه‌ندی باشی هه‌ولێر و به‌غدا ، به‌ره‌و پێشچوونی ره‌وشی ئابوری و ئاوه‌دانی و سیاسی بووه ، دروست ككردنی قورسایی بووه بۆ عێراق ، به پێچه‌وانه‌وه‌ش عێراق ده‌بێته ووڵاتێكی لاواز و په‌رته‌وازه ..
جیا له‌وه‌ش بیركردنه‌وه‌ی تاكڕه‌وی له‌عێراق قه‌ت سه‌ری نه‌گرتووه ، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی دكتاتۆر ئه‌گه‌ر سه‌ریهه‌ڵدابێت ، ئه‌وا عێراق به‌ره‌و دووبه‌ره‌كی و هه‌ڵدێر چووه..
خاڵێكی دیكه‌ش كه زۆر گرنگه باسی لێوه بكرێت، كاتێك عێراق په‌یوه‌ست ده‌بێت به ده‌ستتێوه‌ردانی ئیقلیمی و نێو ده‌وڵه‌تی ، شكست دێنێت ، چونكه ده‌وڵه‌تی عێراق پڕیه‌تی له مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌ی مرۆیی جیاواز، ده‌بێت هه‌موو له‌ناوه‌خۆ رێكه‌وتن بكه‌ن..
بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدای گرتۆته ده‌ست په‌یوه‌ست بووه به‌و هۆكارانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه باسم كردووه ، عێراق به‌ره‌و شكست ده‌بات..
ناكرێت ژه‌هری شۆڤێنیه‌ت و تایفه په‌رستی برژێته نێو پێكهاته‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق ، چونكه درزی گه‌وره دروست ده‌كات ، ده‌ركه‌وتنی داعش و رووداوه‌كانی ئۆكتۆبه‌ر باشترین به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌مه..
ئه‌وه‌ی هه‌یه له ئه‌رزی واقیع ، ده‌زگایه‌كی گه‌وره‌ی نێو ده‌وڵه‌تی كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه ، ده‌بێت به پێی یاساكانی نێو ده‌وڵه‌تی دان به ده‌وڵه‌تبوونی كورد بنرێت ، ئه‌گه‌ر نا ناتوانرێت هیچی بۆ بكرێت ..
له لایه‌كی تره‌وه ، كورد له‌هه‌ر هه‌موو قۆناغه‌كان پابه‌ندی خۆی وه‌ك عێراقی نیشانداوه ، به‌ڵام رق و كینه و شۆڤێنیه‌تی عه‌ره‌بی مه‌زهه‌بی نه‌یهێشتووه كه په‌یوه‌ندی كورد و عێراق پته‌و بێت.
من پێم وایه كورد تووشی به‌ڵای عێراق بووه ، چونكه ناتوانن وه‌ك ووڵاتانی دوونیا له‌گه‌ڵ یه‌كتر به ئاشتی ژیان بكه‌ن ، دواكه‌وتوویی پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌كانی عێراق ناهێڵێت كورد هه‌نگاو به‌ره‌و پێشكه‌وتن بنێت ، چونكه ئه‌وان په‌یوه‌ستیان به ده‌ستوورێكیش نیه وه‌ك یاسای ووڵاتێك ..
هه‌روه‌كو كاك نێچیرڤان بارزانی له دیبه‌یته به‌ناوبانگه‌كه‌ی میری گووتی : به‌غدا باوه‌ڕی به ده‌ستور نیه ، كه له ده‌ستووردا عێراق به ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵ ناسراوه ، ئه‌وان تا ئێستا یاسای مه‌ركه‌ز پیاده ده‌كه‌ن ..
راستی گووت كه ئه‌وان به‌نجی عێراقی یه‌كگرتوو به‌ریان نادات ، ناتوانن له‌گه‌ڵ مرۆڤانێك بژین كه كلتوور و نه‌ته‌وه‌و زمانیان جیاوازه ، كورد حه‌زی له پێكه‌وه ژیانه ، به‌ڵام ئه‌وان كورد به دووژمن و نه‌وه‌ی جنۆكه‌و شتی خورافی ناوزه‌د ده‌كه‌ن ، نازانین كوو خۆمان له‌و به‌ڵایه‌ی عێراق رزگار بكه‌ین ..
PM:11:01:07/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی