ئه‌مریكا بۆ رۆژئاواى چۆڵ كرد به‌ره‌و باشوور هاتن ...
کەنعان بەهادين
له‌و هاوكێشه ئاسان و روونه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه واشنتۆن له حاڵى ئێستادا رووى له پایته‌خته‌كانى سایكس بیكۆى كۆنه ..
ئه‌وه‌ى لاى ئه‌مریكا گرنگه ، بیره نه‌وته‌كانه ، نه‌ك گه‌لانى ناوچه‌كه ، بۆیه ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه رێك ده‌كه‌وێت كه به‌شه نه‌وتى چنگ بكه‌وێت ..
ئه‌مریكا راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ ، له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئانكه‌را و تاران و دیمه‌شق رێك ده‌كه‌وێت ، له ئێستادا دووره په‌رێزه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌و گه‌لانى نێو ئه‌و ووڵاتانه ..
كاتێك سیاسه‌تى دروست ئه‌وه‌یه گه‌لانى ئه‌و چوار ووڵاته له‌و قۆناغه‌دا روو له رێكه‌وتن بكه‌ن له‌گه‌ڵ پایته‌خته‌كانیان ، ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ن ، واشنتۆن جێیان ده‌هێڵێ ...
كورد له باشوور له‌و قۆناغه‌دا وا پێویست ده‌كات به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌غدا رێك بكه‌وێت ، له‌سه‌ر ئه‌ساسی پاراستنى هه‌موو ئیستحقاق و داهات و بودجه و خاك و سنوور ...
ئه‌م به‌شه‌ى كوردستان ، ده‌بێته خاكێكى پڕ له ئه‌مان بۆ هه‌موو كوردستانییه‌ك ، كاتێك ماڵى لێ تێك ده‌چێت روو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن ..
له‌حاڵى چۆڵ كردنى رۆژئاوا له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و هاتنیان بۆ باشوور ، شێوازێكى پارێزگاری كردنه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان...
بۆیه كورد له باشوور ده‌بێت له‌و قۆناغه‌دا حه‌كیمانه هه‌ڵس و كه‌وت بكات ، به‌تایبه‌ت راگرتنى باڵانسى ئامریكایی و رووسی و ئێرانى و عێراقى و توركیایی ، كه له‌هه‌مووى گرنگتر ئه‌وه‌یه كورد له باشوور له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكه‌وتن بكات ...
ئه‌مریكاش نه‌وتى رۆژئاواى مسۆگه‌ر كرد ، له حاڵى ئێستادا ده‌یه‌وێت نه‌وتى باشووریش بخاته گیرفانییه‌وه ، به‌تایبه‌ت كه‌ركووك ، له دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ئه‌و نه‌وته بۆ ئێران ده‌چێت ..
زه‌رووره كورد له باشوور شێوازى ئه‌و باڵانسه بدۆزێته‌وه ، بتوانێ ئه‌و قه‌واره‌یه بپارێزێت كه له‌ماوه‌ى 29ساڵ له‌ناوچه‌كه بوونى هه‌یه و وه‌ك پێگه‌یه‌كى به سه‌نگى كورد له دوونیا ته‌ماشاى ده‌كرێت ..
ئه‌مریكا بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى سوپا جوڵه پێده‌كات ، له‌هه‌ر كوێ مه‌ترسی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى ئابووری یاخود سیاسی واشنتۆن هه‌بێت ، سوپا بۆ ئه‌وێ ده‌چێت ..
AM:11:29:22/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3228
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی