فۆبیای میدیا و شەڕی بێ سوودی پەیامی نەرێنی
رێبین عومەر
بەهۆی رەوتی ئاراستەکراوی
میدیاییەوە؛ خەریکە میدیا دەبێتە ئامرازێکی نەرێنی و دۆڵەکە قوڵتردەکاتەوە و ژینگەکە
زیاتر دەشێوێنێت، دەپرسین.
ئایا میدیا کاری
دروستکردنی تەنگەژەو گرژیی کۆمەڵایەتییە؟ ئایا میدیاکار کاری ئەوەیە دژی جیاوازییە
کۆمەڵایەتی و کلتورییەکان بێت؟
ئایا میدیاکار خۆی دەکات
بە ئەستێرە یان کاری پیشەگەری لەیاد دەکات و وەک گەمەی دەستشکاندنەوە سەیری ئەو پیشەکە
دەکات یان بینەرو جەماوەرو رەوتی پیشەگەری ئەو دیارییە دەبەخشن کە میدالیای ئەستێرەییە؟
ئایا دۆخی ئەم وڵاتە
موحتاجی گرژی میدیاییە شارەکانمان ئەوەیان گەرەکە بەریەکتری بکەون و بکەونە دژ بەرییەوە؟
ماوەیەکە هەندێ میدیا
کار بۆ دروستکردنی تەنگەژەو نائارامی دەروونی دەکەن؟!
جاران دەگوترا تۆپ خانەو
سودێکی ئەرێنی نەبوو؛ ئێستا میدیا دژەکانی خۆی دەخاتە خانەی دەردی دەروونییەوە.
هەموو ئەو کارانەش تەواو
نەرێنییەو لەبەرژەوەندی کۆمەڵگە کوردی نییە؛ رۆڵ دەبینێت لە دروستکردنی تەفرەقەو جیاکاری
گەورە؛ یان میدیایەک تەواو ئاراستەکراوەو دژ بە ئارامی کۆمەڵایەتی و شارێک دژی شارێک
مەکینەی خۆی بەگەڕ خستووە. لەکاتێکدا شەڕی لاوەکی تەواو لە دیدی تەنگەوە سەردەردەکات.
میدیا وەک ئامراز
دروستکەری ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئاشوبیشە..؟!
زۆرکات دەڵێن: چەکێکی
دوو سەرەیە، بەداخەوە میدیای موشکیلاوی یان میدیای زەرد لەبەرژەوەندی ئارامی کۆمەڵایەتی
نییە.
بێ ناو هێنان، ئایا میدیا
دژەکانی هاوشێوەکانی رکەبەرەکانی بە چ فاکتەرێک وابەستەی چەمکی فۆبیا دەکەن؛ لە جەوهەردا
ناشێ نەخۆشی دەروونی Stockholm
Syndrome ئەوەندە زاڵبێت
قوربانی گرێدراوی ستەمکاربێت و خۆی و کۆمەڵگە نەناسێت و ببێتە فاکتەری تەنگەژەی کۆمەڵایەتی
کە زیان بە وێنەگەورەکەی ئارامی کۆمەڵایەتی دەگەیەنێت.
AM:11:57:03/11/2026
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی