سەردەمی دۆلار و بێدەنگی عێراقییەکان..

‌رێبین عومەر ‎

هەندێ لەو سیاسیانەی ئەم هەرێمەی لەمەڕخۆمان لەسەر حەموو تشت قسە دەکەن. ئیشەکەو ئەرکەکەی گۆڕدراوە؛ چونکە سیاسی ناو فەیسبووکن و خەریکی تەفسیری نرخی دۆلارن؛ بێ ئەوەی لە دۆخەکە تێبگەن.
دەیانگووت: قەلەق مەبن نرخ هەر وەک خۆیەتی کەچی دۆلارەکە بەرزکرایەوەو نرخەکەش گۆڕدرا بەزیادەوە؛ کوردەواری دەڵێت: ئەوەی زۆر بڵێ؛ چاک دەڵێت و خراپیش دەڵێت.

زوو زوو تێکەوتن بۆ سیاسی زۆر باشنییەو خراپەو تیکتۆکەکەی فۆڵۆرەی کەم دەکات.

ئەمڕۆکە، بەتەنزەوە لە میدیای عێراقی بڵاو کرابووە کە قەڵەوەکان نیگەرانن لەبەرزبوونەوەی نرخی گۆشت..؟! دۆخەکە چەندە گرانتریشبێت؛ عێراق وڵاتێکە کە گەڕەکەکانیشی بەش بەشکراوەو سیاسییەکان خەڵک رەنگ دەکەن وەک ئەودەواجینە سیاسییەی دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵا باسی لێوەکردووە کە ئەرکەکان لەناو دەواجینەکە بەشکراوەو مریشکەکان چارەنوسیان بەدەست خاوەنەکەیەتی.

بۆیە دەگەڕێمەوە بۆ بەسەرهاتێکی کۆنی سەردەمی پادشایی.

هەموو رۆژێکی هەینی دوای تەواوبوەنی نوێژ؛ لە کاتی سەردەمی مەلیکدا خەڵک بۆ پشتگیری فەلەستین ناڕەزاییان دەردەبڕی؛ دەیانگووت: رێگەمان بدەن بچین بۆ شەڕ دژی زایۆنیزم. رۆژێک پێش خۆپیشاندانەکەی هەینی؛ (نوری سەعید) ژمارەیەک پاص هێڵی گشتی دەنێرێتە گۆڕەپانی خۆپیشاندان لە بەغداد بۆ گواستنەوەی ئەوانەی دەیانەوێت بچن بۆ شەڕ دژی زایۆنیزم؛ ئەو رۆژە گۆڕەپانەکە خاڵی دەبێت، نقە نامێنێت و وتافیش کپ دەبێتەوە.

کلتورە لەم عێراقەدا خەڵک لە دوورەوە قسەدەکەن، و هاوار دەکەن.

بەڵام چاوەڕوانی هیچ هەڵوێستێکیان لێناکرێت؛ ئەوان و حکومەت پێکەوە بەهەر بارێکدابێت خۆ دەگونجێنن و رەچاوی بێکاری داپۆشراو (بطالة مقنعة) یەک دەکەن.


PM:02:11:08/10/2026

ئه‌م بابه‌ته 440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی