نابێ لەژێرباری هیچ پاساوێکدا، پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنی پێشمەرگە پەکخرێ
محەمەد عەبدولواحید
چاکسازی و ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە بژاردە نیە، ناچاریی سەردەم و مێژووە!!
لەوەگەڕێ پێشمەرگە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی 80 ساڵەی گەلێکە، گەلێک کە جینۆسایدی لەبەرامبەر کراوە. پێشمەرگە هێزێکی دەستوری و یاسایی ڕێگەپێدراویشە(مادەی 121 دەستوری 2005 عێڕاق).
دۆخی کوردستان و هاوکێشە هەرێمیەکان و سەرپێنەخستنی ئیرادەی جدی، پێشمەرگەی خستە بەردەم پرسیار و گومانی تێکەڵکردن بە سوپای عێڕاق. ئەگینا هەم لەڕووی مێژووییەوە، هەم یاسایی و دەستوری، هەم عەقیدەی سەربازیش ئەوەی دەوترێ دەربارەی تێکەڵکردنەوەی پێشمەرگە و سوپای عێڕاق وەهمه...
بڕیارەکانی ئەم دواییە بۆ یەکخستنی هێزەکەو گۆڕانکارییە نوێیەکان و سەرپێخستنی چاکسازییەکان، هەنگاوی گەورەن بەئاراستەی پاراستن و تۆکمە کردنی ئەم هێزە نشتیمانیە، لەباهۆزی گۆڕانکارییەکان.
نابێ لەژێرباری هیچ پاساوێکدا، پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنی پێشمەرگە پەکخرێ، پێشمەرگە زەمانەتی ماناوەو پاراستنی هەرێم و خەڵکەکەیەتی لەئەگەرو سیناریۆ و مەترسییەکانی داهاتوو ....
PM:01:57:02/09/2026
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی