بژاردەی شەیتانی چۆن فەرزکرا
رێبین عومەر
لەسەر هەڵوەشاندنەوەی قەسەد، رای جیاواز دەوترێت، بەگشتی گەل بەوە خۆشحاڵ نەبوون، بەڵام سیاسەتی زلهێزەکان و بێکەسی و خۆخۆری کورد ئەو بژاردەیەی فەرزکرد هەرلەبەر ئەوەش وتیان کێ دەتوانێت باشتربکات با لەجیاتی ئێمە سیاسەت بکات هەرچەندەئەوەش پاساوێکی جددی نییە.
دۆخەکەی بەسەر رۆژئاواهات جۆرێک لەکۆمپلۆبوو لە پاریس رێککەتنی لەسەرکرابوو.
دژ بە ئەزموونی کورد، تورک، عەرەب، فارس، لەسەر هەمووشت ناکۆک بن لەسەر ئەوەکۆکن کە دژی بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردبن و نەیەڵن کورد شتێک بەشتێک بکات، دەیانجار وتویانە ئەزموونی هەرێمی کوردستانیان لەدەست دەرچووە، زۆرجاران دەڵێن: دژی خێمەیەکی کوردیش دەبین ئەگەربێتوو لە ئەفریقا باسی دەوڵەتی کوردی بکات ئێمە مەحکومین بەدڵرەقترین جوگرافیا هەرئەوەش سەدە سەدە گورزی خۆی دەوەشێنێت.
بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی قەسەدەو خۆسەری دیموکراتی.
لای زۆرینەی کورد جێگەی رەخنەیە؛ گەل هەمیشە ئارەزووی زیاتردەکات و واقعیش کارتی خۆی بەکاردێنێت وەک دیمان، بەڵام تەنگانەکە بەجۆرێکە کە دەرکەوت لەم چەرخەش کورد بێکەسە جیهانی دیموکراسی میکیاجی دژەکانی دەکاو کورد رەتدەکاتەوە. لەزۆرقۆناغدا زلهێزەکان کوردیان بەکارهێناوە وەک شەڕکەرناویان بردووین واتە ئێمەی کورد کارەکتەرێکی بەکارهێنراوی نێو ستراتیژی دەوڵەتەکانیین، لە رووی سیاسەتی زلهێزەکانەوە کارەکتەرە سەرەکییەکە نیین..!
ئەگەر خەونی دەوڵەت بۆ کورد راستبێت و بتوانێت بیری لێبکاتەوە؛ دەبێت لەدەرەوەی فەرزکردنی بژاردەی باراکەکان کورد خەباتی خۆی درێژەپێبدات.
ئەوەی لەرۆژئاوا رویدا، ستەم بوو، خیانەتی بەناو هاوبەشەکان بوو، کاڵفامی و بێکەسیش بوو.
دیمەنەکە لە رادەستکردنی قوربانی دەچوو بە گورگ، راستینە وەک دەوترێت؛ رێککەوتنی شەیتانی بوو فەرزکرا.
PM:12:02:28/08/2026
ئهم بابهته 664
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی