بێشەرمی
رهحمان غهریب
دوو جۆر دەعوەتكردن هەن، یەكیان بە جۆرێك دەكرێت هەست دەكەیت خاوەن دەعوەت ئارەزووی ئەوە دەكات بەشداری بۆنەكەی بكەیت، ئەوەی تریان هەر لە جۆری دەعوەتكردنەكە هەست دەكەیت زۆر لەخۆی دەكات و لەدڵەوە ئارەزووی ئەوە دەكات داوای لێبووردن بكەیت.
ئەوەی یەكەمیان كەسانی خانەدانن و ئسوڵ دەزانن، ئەوی تریان كەسانی رووهەڵماڵاون، دەعوەتكردنی زارەكی كچانی شێخ جەنگی لەوەی دووەمیان بووە، بەشێوەیەك بووە كە رێزی تیا نەبوو بۆ دڵسۆزی ئەو خانەوادەیە بۆ یانەی نەورۆز، هەر لەبەر ئەوەش رەتیانكردۆتەوە بچنە مەراسیمی دەسپێكی خولی ئەستێرەكانی عێراق، كە دوێنی لە یاریگای یانەی نەورۆز بەڕێوەچوو.
رێكخەرانی مەراسیمەكە دەیانزانی بە ئامادەبوونی دڵسۆزو هاندەری تیپی نەورۆز (ئاوات خان)، یادەوەری ئامادبووانی بۆ زیندانی كانی گۆمە دەبرد، بۆیە دەعوەتنامە زارەكێكەیان بە جۆرێك بوو كە پێیان وتن زەحمەتمەكێشن شوێن بۆ ئێوە نەماوە.
دروست وەكو ئەو قسەیەی مام جەلالە كە هەمیشە لەكاتی فاوڵەكانی كوردستانی نوێدا دەیوت "ئەزی تیا شەرمەزار دەبم"، ئەخلاق وا سەروژێر بووە، ئێستا كێ بنوسێت؟ بۆ كێ بنوسێت؟
تۆزێك شەرم، یەك تۆز.
PM:03:50:15/08/2026
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی