بۆ بەخێوکردنی سەگ و پشیلە پێشکەوتنە؟

‌توانا عوسمان

دیقەتم دا ئەو کۆمەڵە خانمەی کەبەشداری ڤیستفاڵی شاجوانی پشیلەیان کردوە لەسلێمانی و لەسۆشیا لمیدیا چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە، ژمارەیەک کۆمێنتی نێگەتیفیان بۆ نوسراوە.

لەئێستادا قسەلەسەر کۆمێنتەکان ناکەم کەجۆرێکە لەتحرش و مەبەست لێی دەربڕینی مەیلی سێکسیە بەشێوازی تعلیق و هێرش، باسی تحرشی سۆشیالمیدیاش ناکەم کەزۆربەی اعجابی پێچەوانە و خەفەکراوە و بەهۆی نەبوونی ئازادی و فەرهەنگەوە، شکڵی شەڕانگێز وەرئەگرێت.

بەڵام لەسەر کۆمێنتێکی باوو قسەدەکەم کە زوو زوو دووبارە دەبێتەوەو دەنوسرێت "بۆچی بەخێوکردنی سەگ و پشیلە پێشکەوتنە بەڵام بەخێوکردنی مەڕوماڵات دواکەوتوییە!".

قوربان، بەڵێ بەخێوکردنی سەگ و پشیلە "کەخۆم نایکەم" پێشکەوتنە چونکە بەرژەوەندی تیانیە و بۆ خواردن و شیر و هێلکە نیە، بۆ سەربڕین و پێست و خوریەکەی نیە.

بەخێوکردنی مەڕوماڵات و ڕەشەوڵاخیش"کەدژی نیم" سیفەتێکی دێرین و بەرژەوەندخوازی مرۆڤە بۆ گۆشت و استغلال و سودوەرگرتن لە بەروبومەکانی.

بەڵام بەخێوکردنی سەگ و پشیلە، بۆ هاودەنگی و بەخشینی سۆز و گۆڕینەوەی اهتمامە لەنێوان مرۆڤ و ئەم دووگیاندارەدا کە لەگەشتی پەرەسەندنی 40 هەزار ساڵی ڕابردوودا سیفەتی هاوڕێیەتیکردنی مرۆڤیان گەشەی کردوە و ئەتوانن پاکوتەمیزی خۆیان ڕابگرن و لەماڵدا بژین.

هەر سیفەتێکی مرۆڤ کەبچێتە چوارچێوەی خۆشەویستی، یارمەتی، بەزەیی، سۆزبەخشین، ڕێز، دەبێت جوان تەماشابکرێت و سوکایەتی پێنەکرێت.



PM:04:07:09/08/2026

ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی