چەکدانان بۆ وتار
توانا عوسمان
تەسلیمبوونی بزوتنەوەی حـــەمـاس و چەکدانانی، پەردە لادانە لەسەر نفوزی تورکیا لەفەڵەستیندا و ڕاگەیاندنی شکستی پلانەکەی ســـێنوارە بۆ گۆڕینی هاوسەنگی هێز لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیلدا.
ســـــێنوار لەئۆکتۆبەری 2023 دا ویستی ئیسرائیل بخاتە دۆخی ناچاربوونەوە بەدیفاکتۆیەکی نوێ و وابکات دۆزی ڕەوای فەڵەستین بەرێتە پێشێ، بەڵام خوێندنەوەی بۆ هاوسەنگی هێز و بەرپەرچدانەوەی ئیسرائیڵ هەڵە دەرچوو، خۆی و هاوڕێکانی و دەیان هەزار مەدەنی کوژران و غەززە بەشێوەیەکی بێوێنە داڕووخا و ئەمڕۆش ڕێکخراوەکەی چەکی دانا.
ئەمڕۆ خەلیل حەییە "کەهەفتەی پێشوو بەسەرۆکی ئەم ڕێکخراوە دانرا" وەک نوێنەری نفوزی تورکیا دێتە دیمەنی سیاسی فەڵەستینەوە، پێشتر دوای کوژرانی هەنییە لەتاران، خەلیل کاندیدی تورکیا بوو بۆ سەرۆک بەڵام ئەوکات سێنوار کە کاندیدی ئێران بوو، بردیەوە.
تورکیا ئێستا بە نەفەسی ئیمپڕاتۆریەوە و بەنوێنەرایەتی ئەمەریکا، سەرکردایەتی ناوچەکە دەکات و وردە وردە جێگە بەتاڵەکانی ئێران لەناوچەکەدا پڕ دەکاتەوە و دەچێتە بۆشاییەکانەوە، پار بۆشایی ئەسەدی لەسوریا پڕکردەوە، ئەمساڵ سەرقاڵی ڕاکێشانی لوبنانی دوای حیزوڵایە بەلای خۆیدا، لەئێستادا ئەیەوێت نەوتی عێراق بەلێشاو بکڕێت و ڕێگای پەرەپێدان لەگەڵ عەلی زەیدی تەواوبکات، ئەمڕۆش بەڕێکەوتننامەی چەکدانانی حەماس بوو بە ئەندازیاری ئاوەدانکردنەوەی غەزە و دیمەنی نوێی فەڵەستینی داگیرکرد.
PM:03:29:31/07/2026
ئهم بابهته 560
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی