ئایا کەناڵی ڕوداو سڵۆپ بەرهەم دەهێنێ..؟ داهاتووی کولتووریمان چۆن دەبێت

‌ڕامیار مەحمود

ڕووداو بەرنامەیەکی تایبەتی هەیە بە ناونیشانی "فاکت چێک: راستییە یان AI؟" کە تێیدا پشکنین بۆ ڤیدیۆی ڤایرال(تەشەنەکردوو) دەکرێت، بۆ دەرکەوتنی ئەوەی ئایا بە AI دروستکراوە یان نا. هەرچەندە هەتا ئێستا ڕووداو خۆی ڤیدیۆی AI سڵۆپی دروستنەکردووە. بەڵام ڕوداو لە ژێر ناوی پشکنیندا کار بۆ دووبارە بەرهەمهێنانەوە سڵۆپ دەکات.

ڕوداو ڤیدیۆیەکی ڤایرالی ئاشکرا کرد کە لەسەر فەیسبووک بڵاوبۆتەوە و وا دەردەکەوت بارهەڵگرێک تایەی دەتەقێت و بارهەڵگرێکی دیکە فریای دەکەوێت. ڕووداو فاکت چێکی بۆ کرد و دەریخست کە ڤیدیۆکە بە ژیریی دەستکرد (AI) دروستکراوە. ئەم ڤیدۆیەی ڕوداو بووە ڤیدۆیەکی پڕ بینەری جیهانی. ئەمەش مانای ئەوەیە ڕوداو لە ژێر ناوی پشکنیندا دەست بە دوبارە بەرهەمهێنانەوەی سڵۆپ دەکات.

ئەمڕۆ خەڵکێکی زۆر لە جیهان بڕێکی زۆر لە ناوەڕۆک و بابەتی بەرهەمهێنراو بە زیرەکی دەستکرد دەبینن، کە بە شێوەیەکی گشتی پێی دەوترێت "سڵۆپ". من تەنها نیم کە بڕوام وایە ئەم ڤیدیۆیانەی نزمترین ئاستی نوێی کلتووری ئینتەرنێتن.

ئەم دیاردەیە دەمانباتە سەر یەک شتی سوودبەخشی ئەگەرکراو دەربارەی "سڵۆپ"ی زیرەکی دەستکرد. سۆشیاڵ میدیا پڕ بووە لێی، و خەڵک ڕقیان لێیەتی. ناسینەوەی وێنەیەک، گۆرانییەک، کتێبێک یان زنجیرەیەکی تیکتۆک، وەک بەرهەمی زیرەکی دەستکرد، یەکێکە لە مسۆگەرترین ڕێگاکان بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا دژی بوەستنەوە. کەواتە بینینی حەتمی سڵۆپ، لەگەڵ وەڵامدانەوەیەکی جەماوەری یەکگرتوو بۆی، خەریکە بنەمایەکی کلتووری هاوبەش دووبارە بنیاد دەنێتەوە. ئەوە شتێکی پێویستە بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەک ئەو بەرەنگاڕییەی هەبێت. لە بڵاوبوونەوەی فراوانیدا، سڵۆپی زیرەکی دەستکرد توانای ئەوەی هەیە شتێک بگێڕێتەوە کە بڕیار بوو ئینتەرنێتی لێمان ببات: ئەویش هاوکولتووریییە لە ڕێگای بەڕەنگارییەوە.

هاوکولتووریتان بیر دەهێنمەوە؟ ئەمە ئەو دیاردەیە بوو کە تێیدا تەلەفزیۆن، فیلم و مۆسیقا لەلایەن ئەوەندە خەڵکەوە لە هەمان کاتدا بەکاردەهێنران کە کلتووریان دەگۆڕی بۆ ئەزموونێکی هاوبەش. تۆش دەوتوانی ڕایەکت هەبێت دەربارەی،. بیری ئەو هەستە دەکەم، هەرچەندە هاوکولتووری سەردەمی گەنجیم زۆربەی کات نائومێدکەر بوو و کاتێک تێیدا بووم بەردەوام گڵەییم لێی دەکرد. لایەنی کەم ئەو هاوکولتوورییە زۆر کەم بوو لە بەر ئەوەی بەشێکی ژیانم کەوتە سەردەمی بەعسەوە، هەرچەرندە بڕێک درامای کوردی و کاسێتی نوێی گۆڕانی ئەزمونیکی هاوبەشی کولتووری دەخوڵقاند.

لووتکەی هاو-کلتووری سەردەمی دەسەڵاتی تەلەفزیۆن بوو، لە پەنجاکان تاوەکو نەوەدەکان، کاتێک سێ یان چوار کەناڵی پەخش شەوانە لەلایەن ملیۆنان خێزانەوە سەیر دەکران. ، دەبوو کات بەسەربردنەکەت لە هەمان بەرنامە و لە هەمان کاتی هەموو کەسانی تر وەربگریت. ئەم بەرنامانە بۆ ئەوە بوون کە سەرنجی گەورەترین جەماوەری ئەگەرکراو ڕابکێشن، و هەرچەندە لەوەدا سەرکەوتووتر بوونایە، مەیلیان بەرەو ئەوە بوو کە لە ڕووی هونەرییەوە خراپتر بن.

کاتێک گەورەتر دەبووم، بێزاری لە تەلەفزیۆن لایەنێکی ئەوە بوو کە چۆن خۆم لە پەیوەندی لەگەڵ کەسانی تردا دەبینی: من خۆمم بە بەشێک لە "دژە-کلتوور" دادەنا کە تەلەفزیۆنی ڕەتدەکردەوە . بۆ من ئەمە هاوکات بوو لە گەڵ ئەو شەپۆلە ڕەخنەییەی بیریاران دەربارەی تەلەفزیۆن بەرهەمیان هێنا.

دەسەڵاتی تەلەفزیۆن لە نێوان ١١ی سێپتێمبەر و ڕیلزەکانی ئینستاگرام کۆتایی هات، ماوەیەک کە تێیدا "ستریمینگ" جێگەی پەخشی گرتەوە وەک شێوازی سەرەکی دابەشکردن،"سکڕۆڵکردن" جێگەی هەموو شتێکی تری گرتەوە. بێگومان کلتوور نەمردووە، بەڵام کاریگەرییەکەی لە جیاتی ئەوەی یەکخەر بێت، پارچەپارچە بووە. تەنانەت بڵاوبوونەوەی خێرای ئاستی "میم" لەئەزموونی سەیرکردنی هەمان شت لە هەمان کاتدا لەگەڵ هەموو کەسێکی تر لە وڵاتدا ئێستا دەگمەنە، و تەنها بۆ وەرزش و هەندێک ڕووداوی سیاسی ماوەتەوە.

ئەمڕۆ هەر کەسێک دەستی بە ئامرازێکی زیرەکی دەستکردی بەرهەمهێنەر بگات دەتوانێت ڤیدیۆیەک دروست بکات و باری بکات لە ناو ئۆنلایندا. لە ئەنجامدا، سڵۆپ بە شێوەیەک هێرشی کردووەتە سەر سۆشیاڵ میدیا کە وەک هێزێکی سەرکوتکەر هەستی پێ دەکرێت: هەمووی تا ڕادەیەک ئاشنایە، هەمووی بۆ جەماوەرێک ئاراستە کراوە کە گەمژەترە لە هەر کەسێک کە تۆ لە ژیانی ڕاستیدا دەیناسیت، کات بەسەربردنێک کە ڕۆح سست دەکات لە جیاتی ئەوەی فراوانی بکات، و لەلایەن هێزە ئابوورییەکانەوە سەپێنراوە کە کەس ناتوانێت کۆنترۆڵی بکات. ئەم واقیعە ئیلهامی بە کۆمەڵێک خەڵک بەخشیوە کە بە توندی دژی بوەستنەوە، وەک چۆن من جارێک لە ژیانمدا تەلەفزیۆنم ڕەتکردەوە. ڕەنگە سڵۆپ ئێستا لە هەموو شوێنێک بێت چونکە زیاتر لە هەر شتێکی پێش خۆی سوکایەتی بە جەماوەرێکی گەورەتر دەکات.

سۆشیاڵ میدیای سەر مۆبایلە زیرەکەکان وانەیەکی هۆشیارکەرەوەی پێداوین دەربارەی هێزی کات بەسەربردن لە دیاریکردنی ئاستی ڕۆشنبیری، بە شێوەی تاکەکەسی و بەکۆمەڵ. چونکە ئاماژە بۆ داهاتوویەکی ئەگەرکراو دەکات، کە تێیدا سڵۆپی زیرەکی دەستکرد جێگەی ڕیکلامی ئینفلۆنسەرەکان، کلیپەکان و ڤیدیۆ کۆمیدی گاڵتەجاڕییەکان دەگرێتەوە کە ئێستا بەسەر سۆشیاڵ میدیادا زاڵن، و جێگەیان دەگرێتەوە بە ناوەڕۆکی هێندە بێماناتر کە هەستی نەوەیەکی گەنجتری بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت دادەڕێژێت کە هیچ شتێکی تر نازانن جگە لە قوبوڵکردنی.

ڕوداو لە کاتێکدا ئاهانگ بۆ پربینەرترینی سڵۆپەکەی دەگێڕێت، جیهان لە ناو جەرگەی ڕوداوێکی گەورەی سینەماییدایە، مەبەستم لە فیلمی ( ئۆدیسی) ە، کە کاری کریستۆڤەر نۆڵانە. داستانی شیعری گەڕاندۆتەوە ناو شەڕی کولتووری ئەم سەردەمە. (ئۆدیسی) پێمان دەڵێت مرۆڤایەتی تینووی ڕاستییە، فیلم بەر لە هەموو شت بەرهەمهێنانی راستییە. لە سینەمادا لە گەڵ ڕاستی مامەڵە دەکریت نەک نوێنەرایەتی کردنی. ماوەیەک بەر لە ئۆدیسی ئاشقانی سینەما، نێتفلێکسیان وەک جوێنێک بۆ سینەماتۆگرافی خراپ بە کار دەهێنا، دەوترا نێتفلێکسییە، خەڵک ساردبونەوە لە چوونە سینەما چونکە دەیان ووت فیلمەکانی ئەمرۆ زۆرینەی هەستی ڕاستەقینەبوونت ناداتێ شتێک کە مێژووی سینەما پیوەی پەیوەست بوو.

زۆریک لە فیلمەکان کاتێک ڕادەگەینران کە هێشتا سیناریۆوی نەبوو، گرتەی هەبوو بێ سیناریۆ، دەرهێنەرەکان بۆ کاتی سەکۆکانی بەخش خۆیان ڕێک دەخەست، ئێمە ئێستا لە جیهانێکدا دەژین بێ بەرامەبەر ڕیکلام بۆ دونیای گریمانەیی دەکرێت، لە ئێستا بێ هیچ مشتومڕێک ژیری دەستکرد وەک هەموو شت دەناسێنرێت، دوو ڕوداوی نزیک لێمانەوە کە تینوێتی مرۆڤایەتی بۆ ڕاستی پیشان دەدات، یارییەکانی مۆندیال و ئۆدیسین. ژیری دەستکرد لە ناو کۆمەڵگەی ئێمەدا هەر هەمان جۆری کۆمۆنیست بوون وئیسلامیست بوون ناسیونالست بوون، گلۆباڵیست بوونە.


PM:02:05:28/07/2026

ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی