لەسەرخۆ كاك شاسوار

‌ره‌حمان غه‌ریب

سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، مافی خۆیەتی ئیمزا نەك لەسەر رێكەوتنامە بەڵكو لەسەر لاپەڕەی سپیش بكات، خۆی و جوڵانەوەكەی بەرپرسن لە ئاكامەكانی، هەموو هاوڵاتییەكی هەرێمی كوردستان، ئەندامی نەوەی نوێ بێت یان حزبێكی سیاسی تر، یان هاوڵاتییان سەربەستن چۆن دەڕواننە ئەم رێكەوتنە سیاسییە، لەگەڵی دەبن یا دژن.

سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆی نییە، بەڵكو ئەبێت كەمێك شەرم بكات لە ئێستاوە لە رێی ئیرهابی فكری و هەندێ دەستەواژە و دربڕین كە سەركردەی ناو بزوتنەوەی فاشی نەیارانی پێ تۆمەتبار دەكرد، تۆمەت بەسەر نووسەران رۆشنبیران دابەش بكات.

بێگوومان ئەو كە نیازی بوو نەیارەكانی لەبەردەركی سەرای سلێمانی هەڵبواسێت ئاساییە كە بەم زمانە لەگەڵ هەر كەسێك بدوێ كە لەگەڵ ئیمزاكەی نەبێت، بەو پێییەی لەكاتی رەزامەندی لەسەر رێكەوتنامەی سجن، خەوی بە روحی شۆرشگێری ماندێلاو ئۆجەلانەو بینیوە.

ئەو مافی خۆیەتی خەون ببینیت، بووبێت بە ئۆجەلان و ماندێلا، ئێمەش ئازادین بۆ شیكردنەوەو لێكدانەوەی خەونەكانی، پشت بە خەونامەی كوردی ببەستین٫ نەك خەوننامەی فارسی و توركی.


PM:10:36:02/07/2026

ئه‌م بابه‌ته 792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی