هەرێم لەنێوان ترازان و بەردەوامی دا
زانا توفیق بەگ
وێنەکە تەواو ترسناك و تەڵخ و شێواوە، هەرێم لە ڕۆڵی محیوەریەوە دەچێتە ڕۆڵی لاوەکی بەتایبەتی لە دوای گوڕانکاری نەخشەی سیاسی ناوچەکەو نینۆککردنی باڵەکانی ئێران لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا ، وە بەردەوامی ململانیەکانی یەکیتی و پارتی دروستکردنی بلۆکبەندی لە ناوچەکەدا.
بەشێک لە مۆتیڤە سەرەکیەکانی لاوازبوونی هەرێمی کوردستان دەگەرێتەوە بۆ ئەم فاکتەرانەی خوارەوە:
١.سەرجەم دەزگا ودامەزراوە سیاسی و کۆنتێستە میدیایەکانی هەرێم لە وە کەوتن کە بتوانن ئومێدیەکی باشتر بۆ هاونیشتمانیان دەستەبەر بکەن. چونکە ڕایەڵەی متمانە لە نێوان هاونیشتمانی و هێزە سیاسیەکانی ناو کایەیی حکومڕانی بەجۆرێك کاڵ بۆتەوە کە ناتوانرێ هیچ هیوایەکی چارەسەری لێ سەوزبێت.
٢.بەشێکی گەورەی پلاتفوڕمە مەدەنیەکان خاوەنی بڕیای سەربەخۆیی خۆیان نین ، زیاتر لەژێر کاریگەری هیزی مادیو سەفەقاتی گوماناویدان بۆ کاری رێکخراوەیی ، وە کارو چالاکیەکانیان لەژێرکاریگەری کۆمەڵی هیزی سیاسی و هەواڵگریدان بۆ مەبەستی شکاندنی بەشێک لەو ململانیەیی کە لەنێوان هێزە تەقلیدیەکانی کوردستانی عیراق هەیە، وەزیاتر کار لەسەر دروستکردنی ڕۆشنبیری موزەیف وە کەسایەتی سیاسی بێ موڕاڵ دەکەن.
بەشێکی ئەم ناوەندە میدیانەی هەرێم بوونەتە بارێکی گران لەسەر کیسەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ، چۆنکە ئەم گروپانە خەریکی دروستکردنی دۆخی شپرزە و دروستکردنی ناسەقامگیری سیاسی و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتین لە هەرێمی کوردستاندا، وە بە پلانی پێشوەختە کار بۆ لاوازبوونی هەرێم و کەسایەتی تاکی کورد دەکەن، چ لە ڕووی فەرهەنگیە وە یان لەڕووی سیاسی و ئابووری وکۆمەڵناسیەوە هەتا تاکی کوردبە تەواوی توانای بیرکردنەوەی چارەسەری کیشەکانی خودیی خۆی نەبێت.
٣.دەزگاکانی میدیای لە هەرێمدا وەکو کەلاوەیەکی وێرانەیان لێ هاتووە ،کاری ئەم دامەزراوانە زیاتر بۆ بڵاوکردنەوەی زانیای فەیکو دروستکردنی پاڵەوانی وەهمی و زیندوکردنەوەی گوتاری خێڵ و ئینتمای ناوچەگەرێتین . بەردەوام هەر هێزیەکی سیاسی یان هەر دەزگایەکی هەواڵگری ئیقلیمی دەتوانێت بە هێزی مادی کاریگەری لەسەر نەخشەی سیاسی و ستراتیژی هەرێم هەبێت لەڕێگای ئەم دەزگایانەوە.
بەشێکی زۆری ووڵاتانی ناوچەکە خەریکی سوودو بەرژەوەندی سیاسی خۆیانن بەتایبەتی، دانانی گەرایی سیاسی لەناو ناوەندە بڕیار بەدەستەکانی کوردا . کۆمەڵگای کوردیان تووشی دابەشبوونیەکی سیاسی و ئیقلیمی کردوە ، بەجورێك هیچ کام لەم دەزگایانە بەبێ تەمویلکردنی هێزیەکی سیاسی یان هەرێمایەتی توانای خۆ بەڕێوەبردنی نیە. وە تەنانەت ئەم دامەزراوانە هێزی دروستکردنی فشاری سیاسیان نیە لەسەر هیچ دەزگایەکی حکومی و سیاسی یان هیچ ڕووداوێکی نەرێنی کۆمەڵگاکە.
تەنانەت بەشێکی زۆری دەزگاو توڕەکانی سوشیالمیدیا و دەزگاکانی میدیایی لە و هێزە کاریگەرە کەوتوون کەبتوانن هاونیشتمانی ئێمە وەک هێزی فشار بەکاریان بهێنت لە دژی دەسەلات و حکومەت یان وەك ئەلتەرناتیڤی چارەسەر و شوك بوونی دەسەلاتی سیاسی لە هەرێمدا لەهەر دۆخێکدا نەخوازراودا بێت.
ئەزموونی زیاتر لە ٣٦ ساڵی بەڕیوەبردنی حکومتو دروستکردنی دامەزراوەکانی هەرێم، نەمانتوانی سود لەو هەلە مێژوویی گەلەکەمان وەرگرین . نەماتوانی لەگەڵ پرنسیپەکانی ئازادی و دیموکراسیدا بگونجێن وە ڕیز لەئەنجام وبەهای سندوقەکانی هەڵبژاردنی هەرێم بگرین. دەرئەنجام بەشێک لە هێزە سیاسیەکانی هەرێم تازەبەتازە خەریکی بە بازاڕکردنی دووئیدارەیین، لە بەڕیوەبردنی ئیدارەی کوردستاندا.
هەرێمی کوردستان خاوەنی هێزگەلێکە کە توانای تێپەڕاندنی ئەم دۆخە چەق بەستویەی کوردستانیان نیە، لەبەر ئەوەی سایکۆلۆجیەتی بەشێکی زۆری کاریکتەرە سیاسیەکانی کورد پەڕگیرو وابەستەیی خودپەرستین لە مێژووی سیاسی گەلی کوردا.
PM:07:06:15/06/2026
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی