ململانێی پوچ باشترە نەبێت
توانا عوسمان
هەبوونی ململانێی سیاسی نەک خراپ نیە،
بەڵکو گرنگە بۆ دینامیکیەتی کۆمەڵگە، ئەوەی کەخراپە سەپاندنی ململانێیەکی
ناڕوونی بێ ناوەرۆکە بەسەر ڕای گشتیدا، وەک ئەو ململانێ پوچەی ئێستای
یەکێتی و پارتی.
ئەمەی ئێستا ئەگوزەرێت دابەشکردنی عاتفی خەڵکه،
سەرقاڵکردنی خەڵکە بەگرفتەوە، خەسارکردنی ووزەیە بێ ئەوەی بزانین سروشتی
ململانێکە لەسەر چ سێکتەرێکی پەروەردەیی، ئابوری، خزمەتگوزاری، تەندروستیە؟
لەسەر هیچ نیە لەسەر ئیگۆی شەخسی و دەستکەوتی حیزبیە.
باشترین شت
لەئێستادا ئەوەیە کەیەکگرتوی ئیسلامی دەیکات، ئەیەوێت ئاشتیان بکاتەوە بۆ
ئەوەی ململانێ پوچەکە بڕەوێنیتەوەو بێینەوە سەر هەڵسەنگاندنی ڕاستەقینەی
هاوکێشەکان.
یەکێتی و پارتی هەردوولا دەستەڵاتی حەقیقین، بەڵام
ئێستا بەناوی ململانێوە ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی یەکتر دەگێڕن و ڕووبەری
ئۆپۆزسیۆنیان قۆڕغکردوە و لەسێبەرا دەستەڵاتداری خۆیان ئەکەن.. بۆیە باشترە
ئاشتبکرێنەوە تاوەکو وەک دەستەڵات دەربکەون و مەیدانی ئۆپۆزسیۆن و ڕەخنە
چۆڵ بکەن.
PM:07:11:20/05/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی