بافڵ تاڵەبانی سیاسییەکی پراگماتیکییە
رێبین عومەر
ئەو وەختێک لەبەغدادە دەستواڵایە و حزوری جدی خۆی دەردەخات ، سیاسییەکی حاقدو کینە لەدڵ نییە ، سەرکردەیەکی جیاوزەو باش لە قۆناغەکە تێگەیشتووە، حساب بۆکراوەو ئەوەی کرد کە گووتی ، تەواو پراگماتیکییە، ئەمڕۆش لە پەرلەمان دەری خست کە ئەو سیاسییەکی غرور نییەو بۆ یەک بوون هەنگاو دەنێت . کاک بافڵ تاڵەبانی سەرەتا وەک کەسایەتییەکی سەربازی دەرکەوت.
بەڵام توانی دەرەقەتی دوای سەردەمی باوکی بێت، جڵەوی حزبێک بکات کە خاوەنی دەیان سەرو لق و پۆپ بوو ؛ توانی بوونی سیاسی خۆی بسەلمێنێت و مۆدێلی سیاسی خۆی دەربخات و سەنگ بگەڕێنێتەوە .
ئەو تاکە سەرکردەی کوردی باشورە کە ترامپ گفتووگۆی لەگەڵکردو و رای وەرگرت ؛ لە چل رۆژەی شەڕیشدا هاوسەنگانە مامەڵەی کرد بووە هێڵی سێییەم و داوای دیالۆگی دەکرد ، خۆی نەخستە بەرداشی درۆن و موشەکی کروزی هیچ لایەکەوە . جوڵەکانی هەمیشە مشتومڕدروستدەکات و کردەیەکی خێرای سیاسییە ، بافڵ تاڵەبانی سیاسییەکی تەقلیدی نییە ، قسە زۆر ناکات و وەعدیش زۆر نادات ؛ لەوانە نییە برادەرەکانی جێبهێڵێت.
بە کەسایەتی خۆی خاوەن دیسپلینەو بەهێزە . وەک خۆی ووتی: چیتر پاشکۆ نابین . ئەو دەتوانێت بەڕێوبەرێک و سەرۆکی وڵاتیش دانێت و جەنگی دەستکەوتەکانی کورد دەکات . کاک بافڵ توانیویەتی لەناو ئەم عێراقە ئاڵۆسکاوەدا خۆی بدۆزێتەوەو پێگەی باوکی وەرگرێتەوە کە هەمیشە حساب بۆ کراوبووە؛ بگرە مۆدێلی سەیوانێکی گەورەش بووە بۆ سیاسییەکانی عێراق .
کاک بافل لە کارەکتەرێکی شارەزایی سەربازیەوە ئێستا بۆتە سیاسییەک کە شارەزایی بواری سەربازی هەیەو وردە وردەش وەک سەرکردەیەکی مەدەنی دەردەکەوێت .
دوای دانانی سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام کاک بافڵ پەیامێکی بڵاوکردەوە ، بەرپرسانە دواو بە گشتی باسی لە دۆخی ناوچەکەی کردو هەڵسەنگاندنی خۆی گووت .
وادەرئەکەوێت کاک بافڵ دوای چوارساڵی تر ئامادەی قۆناغیکی تری ژیانی سیاسیبێت و حزوری جدییە لە ناوەند .
لە ئاستی کوردستاندا کاک بافڵ جگەلەوەی حزبەکەی خۆی رێکخستەوەو دووبارە دایڕشتەوە توانی هاوپەیمانی و میساق لە سلێمانی لەگەڵ هێزە جیاوازەکان پێکبهێنێت و تا ئەندازەیەکی زۆر کۆتایی بە فەوزای سیاسی لە سلێمانی هێنا.
لە هاتنی تۆم باراک و مەزڵوم عەبدی بۆ دەباشان ئەوەش دەرکەوت کە کاک بافڵ بۆتە کارەکتەرێکی حساب بۆکراوی هەرێمی.
لە مەیداندا پشوو درێژ و ژیرانە رەفتاری سیاسی بەئەنجام گەیاندووە، لە ئاستی پەیوەندی ناوخۆیی دوای دانانی سەرۆک کۆمار بەڕێزەو هەڵسەنگاندنی بۆ کاندیدەکەی پارتی کردو رۆڵی بەرزنرخاند ، هەڵکشانی گرژی ناوخۆیی دروستنەکرد.
لەوەدا سەرکەوتوو بوو کە ١٦ جار چووە لای کاک مەسعودو خۆی وەک سەرۆکێکی خاوەن سیاسەتی سەربەخۆ دەرخستووە ، کاک بافڵ غرورنەبووە لە چوون و هاتنەکانیدا و دەستی بۆ ئاشتی درێژکردووە ، گۆڕانی جەوهەری لە رەفتاری سیاسی حزبەکەی کرد، دەستی بۆ شکاندنی زۆر بت برد .
کاک بافڵ خاوەن دانایی سیاسییەو زۆرکاتیش حزبەکەی درەنگ لە پەیامەکانی دەگەن .
ئەمڕۆش لە پەرلەمان جوانترین رەفتاری ئەوەبوو کە دەستی بۆ تەبایی لەگەڵ پارتی درێژ کردوو بانگەوازی حزوری جدی کوردی لە بەغداد دا .
PM:10:15:14/05/2026
ئهم بابهته 404
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی