سلێمانی ئەوشارەی کە قەت ناکەوێ!
بەهرۆز گەڵاڵی
سلێمانی و دانیشتوانەکەی پێویستی بەوە نییە كەس پۆزشی بۆ بهێنێتەوە، لە کەیسی پێشمەرگەی ریبازی کوردایەتی (غه زەڵ ) سلێمانی و دانیشتوانەکەی گوناهیان چی بووە تا خەڵكانێك بیانەوێت لەپاڵ ناشرینكردنی سڵیمانی و خەڵكەكەی باڵای خۆیان بەرزتر نیشان بدەن، كاری جوانخاسی نییە بە تیرو توانجی بی بەڵگە سەروەرییەكانی ئەم شارە لەبیر بكرێت و بەپیچەوانەوە لەکە دار بکرێت ..
هەموان دەزانین بەڵی درێخی هەبوە وەک دەڵێن لە بەدەنگەوە چوونی شەهید بوونیئەم پێشمەرگە و کچە قارەمانەی کورد. من خۆم وەک هاولاتیەکی کورد نیگەرانم و هەست بە شەرمەزاری دەکەم بەرانبەر بە غەزەل و هە موو کوردی رۆژ هەڵات، چونکە رۆژهەلاتیەکان لەلێقەوماندا هەمیشە پشت و پەناهی ئیمە بون.
سلێمانی كە بەردەوام لانكەی كوردایەتی بووە، ماڵی هەموو كوردێك بووە، ناكرێت لەرووداوێكی وادا جوانییەكانی ئەم شارەو خەڵكەكەی نەبینرێت پەنجەی ترسنۆكی و بێ ئیرادەریی بۆ راكێشریت، لەرابردوودا سلێمانی بەورەبەرزی و نەبەردی خۆی ئیرادەی هەموو دیكتاتۆرەكانی عێراق و ناوچەكەی شكاندوە، وێناكردنی ئیستای ئەم شارە بەوجۆرە ناپەسەند و چەواشەكارانەیە.
و رۆحی غەزەڵی ئازیز شادبێت و هەر بە زیندویەتی لە دلماندا دەمینیتەوە ودوژمنانی کوردیش بە م کارانەیان زیاتر ریسوا دەبن و ناتوانن کورد بخەنە سەرچۆک .
بە داخەوە ئەمرۆ لەسەرو ئیرادەی خەڵكەوە کوردستان بۆتە شوینی یەكلاکردنەوەی ئەوشەرە نەگریسەی كه له نێوان ئەمریکاو ئیسرائیل و ئیراندا هەیە، رۆژانە بۆردومان دەكرێت، لەناو ئەو بۆردومانانەش کوردانی رۆژ هەڵات دەكرێنە ئامانج، ئەم دەسیتدریژیانە بۆ سەر هەرێمی كوردستان و ئۆردوگای مەدەنی وەك یەكە ئەوەش دەرخەری ئەوەیە كە چارەنووسی هەموان یەك شتە و ئەمەش پێویستی بەهەڵویستی جوامێرانەی یەكگرتوانەیە، نەك پەرت كردن و خۆ بەقارەمان كردن لەسەر حسابی خوێنی شەهیدان و قوربانیەكان.
دواقسەم ئەوەیە هەرچەندە من خۆم خەڵكی ئەم شارە نیم بەڵام شانازی بە ئیرادەو جوانی ئەم شارەوە دەكەم و دڵنیاشم تا سەر سلێمانی و دانیشتوانە قارەمانەکەشی هەر بە خەباتگیری و لانکەی کوردایەتی دەمێنینەوە .
PM:03:21:18/04/2026
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی