کۆمەڵە لە دڵی سلێمانیدایە

‌عادل عەلی

چل ساڵ زیاترە ئەم هێزە خۆشناوە لە ئامێز گیراوە سەرکردەو کادر و پێشمەرگەکانیان مێژوویەکی تێکەڵ و هاوبەشیان هەیە، مام جەلال هەمیشە وەک براو نزیکی ئەوان هاوپشت و وەفا داربووە.

غەزاڵ و هەموو شەهیدانی کۆمەڵە کاک سدیقی کە مانگر و شەهیدانی گوردانی شوان و نازدارەکەی دادە جەمیلەو کاک عومەر لە گردی شێخ ئەحمەدی هیندی جوانترین گڵکۆیان دروستکردووە و سلێمانیان رەنگینتر کردوە…بیرتان بێ کۆمەڵەو سلێمانی دووانەی لێکدانەبڕاون.

ئیوە کەمتان دەزانن بەشێکی سرودەکانی کۆمەڵە ناسرو نەجمەو کاڵێ سرودەکانیان لەو رۆژگارە سەختەدا میسقارە نیشتمان پەروەرەکانی سلێمانی بۆیان تۆمار کردوون برۆن سەیری مێژوو بکەن، کۆمەڵە و راپەڕین و کۆڕە و بۆ خەڵکی سلێمانی لە بیری کەس ناچیتەوە.

بۆ لە بیری ئەکەن نەخۆشخانەکانی سلیمانی بە شۆرش و حکومی لە خزمەتی کۆمەڵەو پیشمەرگەکانی بووە، ئەم بێ ویژدانیە ئەم حەملە بێ رەحمانەیە چیە دژی سلێمانی، سلێمانی و کۆمەڵە جیا نابنەوە.

کوردستان و سلیمانی قەرزاری کۆمەڵەن …لەدوای کیمیابارانی هەڵەبجە، یەکەم حزب بوو لە میدیای جیهانی وتی بەعس کیمیایی رشتووە، بەعس لەدژی ئەم هەڵویستە کۆمەڵەی لە دۆڵی بۆتێ کیمیاباران کردو دەیان سەرکردەو کادرو پێشمەرگەی شەهیدو بریندار کرد.

کۆمەڵە لەهیچ هێزیکی تر نەچووە …خۆشەویستی سلیمانی کوردستان بووە ..ئیوە ئەزانن چەند چەند کوردی ئەم دیو لە ریزەکانی یەو هێزە شەهید بوون..ئێوە ئەزانن لە پێش راپەرین چەندین کەس بە تۆمەتی لایەنگریی لە کۆمەڵە لە زیندانی بەعسدا بوون، شەڕ بە سلێمانی مەفرۆشن.

غەزاڵ داخی دڵی هەموومانە کچی ئێمەیە شەهیدە، نەخۆشخانەی شۆڕش ئەوەی لەدەستی هاتووە بۆی کراوە.

غەزاڵ شۆرشگیرێکی چەپی کوردستانیە لە ساڵانی خەباتا چەندین تیکۆشەرمان هەبووە بە جلی بەرگی خویناوی ئەسپاردەی خاک کراوە بە پیرۆزی.

لە سلێمانی و کوردستان ئەم دیو ئەودیویش بە پێی عورف ژن لە مزگەوتەکان ناشۆرێت و کفن ناکرێت.

تکایە ئاگاداربن مەکەونە ناو هەڵمەتێک کە مێژوی کۆمەلەو یەکیتی و سلیمانی بشوێنێ، مێژوویەکی روون و ئاشکرا هەیە، ئەم هەلمەتە دژی سلیمانی و یەکێتی تاسەر بڕ ناکات.

زیاتر لە ٥٠ شەهید و کادری یەکێتی لە سەنگەری رۆژهەڵات دژی داگیرکەران لەگەڵ کۆمەڵەو دیموکرات هەن کە خوێنیان لەو بەشەی رۆژهەلات تێکەڵ بوو، بگەڕێنەوە بۆ مێژوو تکای، ئەم هەڵمەتە بێ رەحمانەی، تا سەر بڕ ناکات.
بەری خۆر بە بێژن ناگیریت.


AM:10:10:17/04/2026

ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی