میدیا لە کاتی جەنگدا... چەکەکانی ترامپ ناردی بۆکورد لە بازاڕ ی چەک فرۆشان دەفرۆشرێت

‌فارس نەوڕۆڵى

لەو سەردەمی تەکنەلۆجیای گەورەی میدیادا، کە هەموو تاکێک لە ڕێگای مۆبایلەکەی دەستیەوە خاوەنی کەناڵی میدیای خۆیەتی، دەتوانێ بە ویستی خۆی هەواڵی چاک و خراپ بەرگری و گێڕەشێوێن بڵاو بکاتەوە، تا ڕادەیەک دڵەڕاوکێ بۆ ڕای گشتی دروست بکات. بۆیە ئێستا جەنگ تەنها لە مەیدانەکانی جەنگ یان شەڕگەکاندا نیە، بەڵکو میدیا چەکێکی کاریگەرە کە دەتوانێ بچێتە خزمەتی جەنگ و کاریگەری لەسەر ڕای گشتی دروست بکات، چی بۆ خزمەتی نیشتیمان و چی بۆ دژایەتی کردن. مەرجیش نیە ئەو دژایەتی کردنە یاخود بڵاو کردنەوەی هەواڵی درۆو هەڵە دەستی لەپشت بێت، بەڵکو هەندێ جار لە ناوشیارییەوە سەر چاوە دەگرێت ناوشیاری لەم حاڵە تانەدا ماڵوێرانی لەدوایە ، چونکە کاتێک بێ‌دڵنیابوون و بێ تێگەیشتن لە ڕاستی و هەڵەی هەواڵێک ، هەواڵەکە بڵاو کرێتەوەلە چەکەکانی مەیدانی شە ڕ کاریگەرترە.

زۆرجار میدیاکانی لایەنی شەڕ کەر بەمەبەست هەواڵ بڵاو دەکەنەوە، ڕاستەوخۆ بێ لێکدانەوە میدیا کان بۆ ئەوەی هەواڵەکە خێرا بڵاو بکاتەوە بێ‌لێکدانەوە بڵاوی دەکەنەوە. لەو نێوەندەشدا، میدیای ئاراستەکراو بەمەبەست هەواڵەکە گەورە دەکات. بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵە لە کاتی جەنگدا ترس و نائارامی و دڵە ڕاوکێ دروست دەکات لەو کاتانەدا ، لە ڕوانگەی سیاسییەوە، دەبێت میدیا هەستیار بێت و سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت و حکومەتیش بەردەوام لەسەر هەواڵە درۆکان ڕوونکردنەوە بدات، بە تایبەتی لەم دۆخەی جەنگدا کە کوردستان لەبەردەم جەنگێکی دەرونی قورسدایە. ئەرکی ئەخلاقی میدیایە هەواڵی هەڵە بڵاو نەکاتەوە و نەکەوێتە ژێر کاریگەری جەنگی دەرونی ناحەزانی کوردەوە.

نموونە، ئەمڕۆ ترامپ گوایە لێدوانی داوە کە چەکی ناردوە بۆ کورد، بەڵام نەیوتووە چی جۆرە چەکێکە و ئایا چەکەکەی بە کێ داوە؟ ( من زانیاریم لەسەر ڕاستی و درۆی ئەو هەواڵە نیە ) بەڵام پێشتر لە وتارێکدا بە ناوی "ترامپ‌ناسی” ئاماژەم داوەبە گەمەی ترامپ لە ناومیدیادا . دەزانین ترامپ قسە دەخاتە میدیاوە و کەسیش ناتوانێ خوێندنەوەیەکی ڕوون بۆ هەڵوێستەکانی بکات، چونکە لێدوانەکانی سروشتی جیوەی هەیە و لە حاڵە تێکداناوەستێت.

بەداخەوە، میدیای کوردی بێ ئەوەی بەدواداچوون بۆ ڕاستی و دروستی و ئامانجی قسەکەی ترامپ بکات، یان لە مەبەستی ئەو ڕۆژنامەنووسە تێبگەن، کە مەبەستی لە بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە لەم کاتەدا چی یە ؟ بێ ئەوەی بپرسن ئایا ترامپ وای وتوە ؟ هاتن هەواڵە کەیان ئەوەندە ترش و خوێ کرد ! ویستم بڕۆم بۆ بازاڕی چەک‌فرۆشان بزانم چەکەکان نەهاتوونەتە بازاڕ بۆ فرۆشتن!

بۆیە تکایە، ئەمە بەرگر یکردن نیە لەهیچ لایەنێک تەنها باوەڕی نیشتیمان پەروەری خۆمە لە خەمی چاکەی گشتیدام . بۆیە وەک پێشینان وتیان: قسە بجون ئەمجا بیکەن ئێوەش لەڕاستی و ناڕاستی هەواڵ بگەن دواتر بڵاو یکەنەوە . کەواتە دەبێت لە ڕاستی و دروستی هەواڵ و ئامانجی هەواڵ بگەن، دواتر بڵاوی بکەنەوە، چونکە دەبێتە هۆی بێ‌متمانەی نێوان خەڵک و حکومەت و ئەحزاب، و دواجار میدیاکانیش لای خەڵک متمانەیان نامێنێت.
میدیاکارانی بەڕێز، ئاساییە حکومەتت قبوڵ نیە و پارتی و یەکێتی دڵخوازی تۆ نین؛ ئێمەش هەموومان ڕەخنەمان هەیە. بەڵام ئێستا کوردستان لە دۆخێکی زۆر هەستیاردایە. خوانەخواست، هەر شکستێکی هەرێم لە پارتی و یەکێتی ناشێوێت؛ وەک کەشتییەکەی تایتانیک، لە هەموومان دەشێوێت و پێکەوە غەرق دەبین بۆیە تکایە وشیارانە مامەڵە لەگەڵ هەلومەرجەکان بکەن. داواش دەکەم لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەو هەواڵە .
خودا ئاگای لەمەبەستی هەمو مانە.


PM:12:50:06/04/2026

ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی