بازرگانیی کانزاکان…نەهامەتییەکی نوێی ئابووری

‌ڕەوەزی ئەحمەد شاە

بەشێکی زۆری بەڕێوەبردنی کۆی بوارەکان لەجیهانی ئێستادا پشت بەستووە بەکانزاکان هەر لە زێڕ و زیو بۆ مس و فافۆن و تادوایی.

تازەترین تەکنەلۆجیا جیهانیەکان لەبوارەکانی ( زیرەکی دەستکرد-ئامێرە ئەلکترۆنیەکان-ئامێر و بواری پزیشکی-ئامێر و بواری سەربازی-بواری کشتوکاڵ و گەشتیاری و دروست کردنی ئۆتۆمبێل و ئامێری پيشەسازی و زۆر بواری تر..).

بەداخەوە ئەمە لەکوردستان بەگشتی سەرەڕای نەبونی ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەرمان لەهەموو ئەو بوارانەی کەئەم کانزایانە دەوری باڵایان تێیدا هەیە بازرگانیەکی کوێرانە و نەشارەزا ونامەعقولانە دەکرێت کە سەروەتی (کاشی) ئەم وڵاتەی لێوە بەفيڕۆ ئەدرێت.

پێچەوانەی هەموو جیهان لەکوردستان یان سەدان دۆلار سەروو بۆرسەی جیهانی یا خوود سەدان دۆلار لەخوار بۆرسەی جیهانی مامەڵەکان بەئەنجام دەگات.

ئەمە جگە لە دڵنیا نەبوونی کڕیار لە(خالصی و پێوانەی کانزاکان) و نەبوونی زانیاری لەبارەی یاساو ڕێسای بازرگانی نێودەوڵەتی و باج و گومرگی کانزاکان لای زۆرینەی مامەڵەکاران.

بەگشتی لەم ساتە وەختەدا کە جیهان بە ناسەقامگیری دارایی و سیاسی دا تێپەڕ دەبێت و بەشێکی زۆر گەورەی گرژی نێوان وڵاتە زلهێزە جیهانی و هەرێمایەتییەکان بۆ زیادکردنی دەسەڵات و هەژموونی سیاسیەی خۆیانە و بۆبەدەست هێنانی ئامانجە سیاسی و ئابووریەکانیان بەشێکی لەڕێگەی یاری کردن بەنرخی ئەم کانزایانەوە بەئەنجام دەگەیەنن بۆیە پێویستە هاوڵاتیانی ئێمە خۆیان بەدوور بگرن لە لێکەوتەکانی و هەر کەس و بازرگانێک کە کانزاکان بەگشتی ئیش و کاری لەمێژینەی خۆی نیە و شارەزایی تەواوی نیە لەبوارەکەدا، تاوان دەکات بەرامبەر خۆی و کەسوکار و وڵاتەکەش کاتێ نزیکی ئەم بازرگانیە دەکەوێتەوە چونکە جگە لەزیانە ئابووریەکەی زۆر زیان و کاریگەری لاوەکی تری لەسەر زۆر بونی قەرز و کێشەی دارایی و زیادبونی کێشەی کۆمەڵایەتی و نەمانی متمانەی بازرگانی و کەم بوونەوەی هێزی دارایی وڵات دەبێت.

جگە لەوەی کەهاوڵاتی و بازرگانان دەبێت وشیاربن، پێویستە حکومەت و لایەنی پەیوەندیداریش بەپێی یاسا ڕێکخستنێک دابڕێژێت بۆ ڕێگری لەم زەرەرو زیانە زۆرانەی بەر سەرمایەی کاشی وڵاتمان دەکەوێت بەتایبەت لەم کاتەدا کە ئایندەی کۆی بواری بازرگانی و ئابووریەکانی کوردستان لەسایەی ڕێک نەکەوتنی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم لەناو تونێلێکی تەواو تاریک دایە.

گەر بەدووربن لەو کارەی هی ئێوە نیە
بەدوور دەبن لەزەرەر و زیان.


PM:09:23:31/01/2026

ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی