خاڵە ئەرێنییەکانی جەنگی سوریا بۆ کورد

‌شوان عەباس بەدری

دڵنیا بن دواجار هێزەکانی سوریای دیموکرات و گروپەکەی ئەحمەد شەرع لە ژێرناوی سوپا و حکومەت ڕێک دەکەون و دوای ماوەیەکی تر دوبارە رووبەرووی یەک دەبنەوە، بەڵام گرنگترین خاڵەکانی ئەو جەنگەی نێوان هێزە کوردیەکان و چەتەکانی شەرع بریتی بوو لە:

- یەکگرتوویی و یەک دەنگی و یەک هەڵوێستی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەکەی نیشتماندا.

- بە جیهانمان وت: خوێنی کورد یەکەو هەموو خاک پەرەستە راستەقینەکان پێکەوە ئامادەی گیانفیدایین.

- تێگەیشتین کە جگە لە خۆمان و چیاکانمان هیچ هاوڕێ و پشتیوانێکمان نییە.

- زۆربەی عەرەب و هەموو تورک تینوون بە خوێنمان و دەرفەتیان بۆ هەڵکەوێت لەناومان دەبەن.

- لۆبی کورد لە ئەوروپا و ئەمریکا و وڵاتانی تر تەنها ناوە و لەسەر عەرزی واقع ئەتوانین بڵەین هەر بوونی نییە.

- بۆ لەمەودوا دایک و باوکان بە وریاییەوە منداڵەکانیان دەنێرن بۆ مزگەوت و گوێگرتن لە مەلاکان و مەلای کوردپەروەر و تووندڕەو و عەرەب پەرەست لەیەک جیاکرایەوە. 

- نیشتمان پەروەر و خاک پەرەست و خائین و خاک فرۆش لە ژێر ناوی جیایای وەک یەکگرتوویی ئومەت و ئایین لە یەک جیا کرایەوە.
-  تێگەیشتین ژمارەیەک لەو کەسانەی زوو زوو وێنەی خۆیان لە رۆژئاوا و لەناو خۆپیشاندانەکاندا بڵاو دەکردەوە و قورگی خۆیان لەبەردەم کامێراکاندا دڕی بوو لە ژمارەیەک شۆومەن و خۆدەرخەر و نەخۆشی بەردەم کامێراکان هیچی تر نەبوون.

******

ئۆمێدم وایە گەر ئەو رێککەوتنەی نێوان هێزە کوردییەکان و ئەحمەد شەرع هاتە ئاراوە، کورد بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکات و ئاگاداری غەدر و خیانەت و خەنجەری پشتەوە بێت، مێژوو پێمان دەڵێت ئەو گرووپانەی هاوشێوەی ئەحمەد شەرع هەر بە درێژایی مێژوو و لەسەرەمی ئومەوییەکانەوە تاوەکوو ئێستا لەکاتی لاوازی و تەنگانەدا رێککەوتنیان ئیمزا کردووەو دوای ماوەیەک هەموو بەڵێنەکانیان پێشێل کردووە و خەنجەری ژەهراوی غەدر و دووڕوویی و ناکۆکی نانەوەو جەنگیان لە قەڵغانەکانیان هەڵکێشاوەتەوە.

بیریشمان نەچێت ئەحمەد شەرع و گرووپەکەی خۆیان بە نەوەی ئومەوییەکان و خەلیفەکانیان دەزانن.

ئەمەو چەندین شتی تر!


PM:12:15:30/01/2026

ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی