بووکەکەی خاک
ڕەنگین مەلا سەمەد
ئایدیاو جەستەو گیانی ژنێک لە حەلەب بووە جوانترین ڕەمزی بەرخودان و شکۆی نیشتیمان، خەونی ئەو ڕزگاربوونی هاونیشتیمانییانی بوو لەو تاریکییەی لەلایەن نەیاران و زۆڵە عەرەبه ئیسلامییەکانی شەرعەوە بەسەر ئاسمانی نیشتیمانەکەیاندا هێنایان.
ئەو!! قوربانیی زیندووکردنەوەی بیرێکی ئیخوانی و هەوەسبازێکی بەناو ئیسلامیی بوو، کیژۆڵەکە نەیانهێشت ئازادیی و خۆڕاگریی خاکەکەت تا کۆتا ببینی، بە پێوە هەناسەی کوردبوونیان لێ قەتیسکردی، تۆ تاوانت تەنیا کوردبوون بوو، لایان وابوو تۆ کەمهێزی و بەرگە ناگریی لەپێناوی، نەیانزانی تۆ ئەو شێرە ژنەی کە لە مەیدانیی و بە تفەنگی نەبەردیی فیشەکیی بەرگریی ئەوەشێنی
تۆ بردتەوە کیژۆڵە پاک و نەبەردەکەی هەر چوار پارچەی کوردستان، ڕەمزی پیرۆزی ئەو خاکەی، کە هەر چوار لای جەستەی بەدەستی دوژمن هەڵکۆڵراوەو خوێنی بەرائەتیی لێئەچۆڕێ.
تۆ لەبری خەون و خەیاڵی کیژۆڵەییت، ئامادەییت دەربڕی بۆ هەتا هەتایە ببی بە بووکی خاک و خۆت پیرۆزی ئەو بکەی، چەن پیرۆزە ئەم مارەییەت لە خاک و خاوەنداریەتییەی لە تۆوە فێردەبین چۆن خۆشەویستیی بۆ خاک دەربڕین و چی پێشکەشکەین بۆ پاراستنی.
چیرۆکێکت نووسییەوە، تا هەتایە هەمووان سەربەرزانە قارەمانییەتییت تیایدا ئەگێڕینەوە، تۆ بوویتە سەرگوزشتەی هەموو جوانییەکان، ویژدانت بەرامبەر بە خاک و بەرپرسیاریەتییەکەی بە هەمووان ناساند، تۆ بوویتە بڵندگۆی ئازایەتیی و سەلماندت ژن چەندە هێزی شاراوەی لەبننەهاتووی هەیە بۆ بەرگریی و ڕووبەڕووبوونەوەو خۆبەدەستەوەنەدان.
تۆ گیانت بە جوانیی بەخشیی، نەتهێشت کەڵبەی سەگە بەڕەڵاکانی عەرەبی ئیسلامیی و زۆڵە تورکی فاشیزمی ئیخوانیی بەرتکەوێ
بە شەرع و سەرسەرییەکانی جۆلانێ بڵێن شەرعەکەتان نەیتوانی کاری خۆی بکاو دینەکەتان ڕەواجی نەما، یاساکەتان کە هەمووی پڕە لە بانگەواز بۆ هەوەسبازیی، کرایە زبڵدانی مێژووەوە، هێزە زەبەلاحە سەربازییەکانتان چونکە ئیرادەی هێزی دەستبەسەراگرتنی ژنێکیان نەبوو، پووکانەوە
ئەمەیە هێزو خۆڕاگریی و گەلێکی زوڵملێکراوو دەربەدەر بەرامبەر تانک و تۆپ و دەبابەو هێزە سەربازییە بەناو زەبەلاحەکانی ئێوە.
ئەمە ئێوەو ئەوەش ئێوە
بۆیە بنوو، خەمت نەبێ و ئارام بنوو بووکە جوانەکەی خاک و نەوە شۆڕشگێڕەکەی شێخ مەقسوودو ئەشرەفییە، تا هێزی خۆڕاگریی و ئیرادەی تۆ لە جەستەو گیان و ڕۆحی هاوزمانانت بێ لە بەردەوامیی بەرخودان و بەدەستهێنانی ئازادیی و سەرکەوتن مەترسە.
PM:12:06:11/01/2026
ئهم بابهته 812
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی