ئه‌گه‌ر دادگاكه‌ی تره‌مپ بانگی كردیت
غەسان شەربل
ئه‌گه‌ر "دادگاكه‌ی تره‌مپ" بانگی كردیت، مه‌سه‌له‌كه زۆر به جدیی وه‌ربگره. جا ئه‌مه بۆ تۆ راسته ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی وڵات بیت و تۆمهتباربیت به‌وه‌ی پشتگیری تیرۆر ده‌كه‌یت و له ئیمپراتۆریه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ر تێوهگلابیت. هه‌روه‌ها بۆ تۆش راسته ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌ی گروپێك بیت، ئیشی په‌لاماردانی "شه‌یتانی گه‌وره" و باڵیۆزخانه‌كانی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بێت.
به‌ڵێ مه‌سه‌له‌كه به جدیی وه‌ربگره، سه‌رده‌می هاوسه‌نگی ته‌واو بوو، یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌ناو گۆڕه‌كه‌ی راكشاوه و په‌ناگا ئارامه‌كان بوون به هه‌ڵم. چیتر داواكراوان هیچ حه‌سانه‌یه‌كی له‌م جۆره‌یان نه‌ماوه. ئاسمان بووه‌ته یاریگایه‌كی ئه‌مریكا، فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی ده‌توانێت بزانێت ئه‌مڕۆ تۆ كه‌مته‌رخه‌م بوویت له ریشتاشین. ده‌توانێت له شوێنی خۆشاردنهوهت سه‌ردانت بكات، جا ئه‌گه‌ر له ئوتێل یان ئه‌شكه‌وت یاخود له ژورێكی نادیاری شارێكی قه‌ره‌باڵغدا بیت.
خاوه‌نی دادگاكه، پێویستی به‌وه نییه هێزی "ده‌لتا" بنێرێت تاكو بتكوژێت یان قۆڵبه‌ستت بكات. ئه‌و ده‌توانێت به سزاكان وڵاته‌كه‌ت ئیفلیج بكات و دراوه نیشتیمانییهكهت بێ قیمه‌ت و سنوردار بكات.
وایداده‌نێم تۆ ئه‌وه‌نده حیكمه‌ت و داناییت هه‌یه، رێگه ناده‌یت گره‌و له‌سه‌ر یاسای نێوده‌وڵه‌تی، پیرۆزی سه‌روه‌ری نیشتیمانی، ئه‌نجومه‌نی ئه‌نتۆنیۆ گوترێس و فرمێسكه‌كانی بكه‌یت. تۆ پێویسته له‌سه‌رت بزانیت خاوه‌نی دادگاكه‌ی ئێستا، له هاوشێوه‌كانی پێشووی ناچێت. ئه‌و كیلنتۆن نییه، باراك ئۆباما نییه كه هێڵی سوری بۆ به‌شار ئهسده كێشا، پاشان خۆی له سه‌پاندنی سزا تووندهكه به‌دوورگرت. به دڵنیاییه‌وه جۆ بایدن نییه كه شوێنێك له جه‌سته‌یدا نه‌مابوو بۆ تیره‌كانی پشته‌وه‌ی.
باشتره به وردی بیر له ستراتیژی نوێی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكی و "پرنسیپی مادۆرۆ" بكه‌یته‌وه. ئه‌و زه‌مه‌نه به‌سه‌رچوو كه رێگه ده‌درا فیدڵ كاسترۆ، بۆ چه‌ندین ده‌یه وه‌ك دڕكێك له كه‌مه‌ری ئه‌مریكا بژی. ئه‌و زه‌مه‌نه‌ش گوزه‌شت كه رێگه به ئێران ده‌درا، داوا له "ئه‌بو زه‌ینه‌ب" بكات، به شاحینه‌یه‌كی پڕ له ته‌قه‌مه‌نییه‌وه، خۆی بكات به بنكه‌ی "مارێنز" له بێروت. ئه‌و رۆژگاره‌ش به‌سه‌رچوو، رێگه‌ی ده‌دا "به‌ره‌ی رزگاریخوازی فه‌له‌ستین" باڵیۆزی ئه‌مریكا له بێروت بكوژێت یان گروپێكی دی، باڵیۆزی ئه‌مریكا له خه‌رتوم بكوژێت. جیهان گۆڕاوه و ئه‌مریكاش گۆڕاوه.
مه‌سه‌له‌كه پێویستی به‌وه نه‌بوو، ده‌بێت زیره‌كی ده‌ستكردت هه‌بێت، تاكو بزانیت ناردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ڤه‌نزوێلاوه بۆ ئه‌مریكا، واته هاورده‌كردنی سه‌ریه‌شه و لێدان. هه‌روه‌ها مافی ئه‌وه‌ت نه‌بوو، كاتێك سه‌یری نه‌خشه‌ی وڵاته‌كه‌ت ده‌كه‌یت، ده‌بینیت چین هاتووه‌ته "باخچه‌كه‌ی پشته‌وه‌ی" ئه‌مریكا و له‌گه‌ڵیدا روسیا و درۆنه ئێرانییه‌كان و موشه‌كه‌كانی كۆریای باكور بێنه ژووره‌وه. ده‌بوایه حساب بۆ ئه‌و هه‌ره‌سهێنانه ترسناكه‌ی دراوی نیشتیمانی و هه‌ڵهاتنی ملیۆنان كه‌س له سایه‌ی رژێمهكهتدا بكه‌یت، هه‌رچه‌نده وڵاته‌كه‌ت له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین یه‌ده‌كی نه‌وتی جیهانی دانیشتووه.
ده‌بوایه وانه‌كه فێربوویتایه، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، ده‌یزانی جه‌نه‌ڕاڵ قاسم سوله‌یمانی، له پشت جووڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه بوو كه دژ به هێزه‌كانی ئه‌مریكا، بۆمبی چێنراویان داده‌نا، هێرشیان ده‌كرد، كۆمه‌ڵێكیشیان گروپه‌كانی سوونه بوون. هه‌روه‌ها ئاگاداربوون جه‌نه‌ڕاڵ سه‌ردانی به‌غداد ده‌كات. به‌ڵام واشنتۆن پێیوابوو بڕیاردان بۆ كوشتنی سلێمانی، مه‌ترسیدارتره له بڕیاری كوشتنی ئوسامه بن لادن. هیچ سه‌رۆكێكی ئه‌مریكا، بوێری ئه‌وه‌ی نه‌بوو بڕیاری كوشتنی "پیاوی دووه‌م" له رژێمی ئێرانی ده‌ربكات، ئه‌گه‌رچی زۆرباش ده‌یانزانی سوله‌یمانی چه‌ندین نه‌خشه‌ی به تونێل و بۆمب و موشه‌ك ته‌نیوه.
له 3ی كانوونی دووه‌می 2020، خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ژا، گه‌وره‌كه‌ی كۆشكی سپی، بڕیاریدا قاسم سلێمانی له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداد بكوژرێت. دۆناڵد تره‌مپ باوه‌ڕی به هێڵی سور نییه كه دوژمنه‌كانی بۆی دیاری ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها باوه‌ڕی به‌و هێڵه سورانه نییه كه راوێژكاره‌كانی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن. له به‌دبه‌ختی ئێران، ئه‌و پیاوه گه‌ڕایه‌وه بۆ كۆشكی سپی تاكو دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی بۆردومان بكات. نیكۆلاس مادۆرۆ به‌دبه‌خت بوو، تره‌مپ گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری گرتنی ده‌ربكات و ناچاری كرد له به‌رده‌م دادگای ئه‌مریكی ئاماده‌بێت.
تره‌مپ به ده‌ستگیركردنی مادۆرۆ و هێنانی بۆ به‌رده‌م دادگای ئه‌مریكا، په‌یامێكی تووندی نارد بۆ هه‌مو لایه‌ك، تووندتر له‌و بۆمبانه‌ی فڕۆكه‌كانی به‌سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران‌دا خستیانه خواره‌وه. هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی مادۆرۆ له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، بۆ رابه‌ری ئێرانی زۆر قورسه. راسته ماوه‌ی نێوان كاراكاس و تاران زۆر دووره، هه‌روه‌ها سروشتی هه‌ر دوو رژێمه‌كه، زۆر دوورن له یه‌كتره‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ش راسته به‌های دراوی ئێرانی له‌سایه‌ی سزاكاندا، زۆر خراپ دابه‌زیوه و ده‌نگی ناڕازی له ته‌واوی ناوچه‌كانی ئێران ده‌بیسرێت و تره‌مپ هۆشداریدا، ئه‌گه‌ر خۆپیشانده‌ره ئاشتیخوازه‌كان بكوژرێن، ئه‌وا ده‌ستوه‌ردان ده‌كات. هه‌روه‌ها ناتانیاهۆ خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێت، بۆ لێدانی جبه‌خانه‌ی موشه‌كه‌كانی "سوپای پاسداران" و عاقڵكردنیان، ده‌ستی تره‌مپ بگرێت. جگه له‌وه‌ش، كۆنترۆڵكردنی نه‌وتی فه‌نزوێڵا له‌لایه‌ن برا گه‌وره‌وه، ئه‌و كارته له ده‌ستی ئێران ده‌رده‌هێنێت كه ده‌توانێت گه‌روی هرمز دابخات، به‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی له خۆرئاوا ده‌كرد.
مادۆرۆ له زیندانه ئه‌مریكییه‌كه‌ی، ده‌كه‌وێته نێو داوی بیره‌وه‌رییه‌وه، ئاخر ئه‌و ته‌نها شۆفێری پاس بوو، كاتێك حه‌ماسه‌تی شۆڕشگێڕی و میراتی ئه‌مریكای لاتین بۆ ده‌ربڕینی رق و بێزاری له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئه‌مریكا، هاواره تووڕه‌كانی نه‌وه‌كانی سیمۆن بۆلیڤار و پۆشاكه زهیتونییهكهی كاسترۆ و گوتاره تووند و ئاگرینه‌كانی، سه‌رنجیان راكێشا.
وادیاره ئه‌مریكا ده‌ترسێت، به‌ڵام ده‌بێت به شتێكی ترسناك، كاتێك گه‌وره‌ی كۆشكی سپی، جووڵه به "به‌هێزترین سوپای مێژوو" ده‌كات. به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه، ڤلادیمێر پوتین، به پێناخۆشبوونێكی قووڵه‌وه هه‌واڵه‌كه‌ی پێگه‌یشتووه. سوپاكه‌ی ماوه‌ی چوار ساڵه شه‌ڕی زیلینسكی ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت بیكوژێت یان ده‌ستگیری بكات. گه‌وره‌ی كۆشكی سپی، مه‌دالیای جێمس بۆند-ی له پوتن سه‌ندووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌م بیركه‌وته‌وه كه له هاوه‌ڵانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی بیستبووم، سه‌روه‌ختێك فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا، ده‌گه‌نه ژووری نووستنه‌كه‌ی، زۆر ده‌ترسێت. كاتێكیش په‌تی سێداره‌كه ده‌كرێته ملی سه‌دام حسێنه‌وه، قه‌زافی ده‌ست به ملی خۆیدا ده‌هێنێت. دیمه‌نی په‌ته‌كه، سه‌رۆكی كۆچكردو عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح-یش ترساندبوو.
دنیا ئاوایه، ئه‌وه‌ی بۆ به‌هێزه‌كان ره‌وایه، بۆ بێهێزه‌كان ره‌وا نییه. یاسای نێوده‌وڵه‌تی، ته‌نها كۆت و به‌ندێكه بۆ بێ هێزه‌كان. ده‌ستگیركردنی مادۆرۆ مه‌ترسیدارتره له ڕفاندنی مانوێل نۆرتیگا. جیهان جه‌نگه‌ڵه. تۆ بڵێی ڤلادیمێر پوتین بیر له رفاندنی زیلینسكی بكاته‌وه و بیهێنێته به‌رده‌م دادگای روسیا، تاكو به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵێ و رشتنی خوێنی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی هاتبوون نه‌خشه‌ی وڵاته‌كه‌ی رێكبخه‌نه‌وه، دادگایی بكات؟ بۆچی گه‌وره‌ی كرێملین، بیری له‌وه نه‌كرده‌وه مافی "په‌نابه‌ری مرۆیی" و پێدانی شوقه‌یه‌ك له مۆسكۆ، به مادۆرۆ بدات، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ به‌شار ئه‌سد ئه‌نجامیدا.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت، 4ی كانوونی دووهكی 2026
PM:04:10:05/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 600
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی