به درێژایی چه‌ندین ده‌یه، زۆرینه‌ی
"شاره‌زایانی كاروباری ئێران"، له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی ئێرانییدا، یه‌ك
تیۆره‌یان به "راست" ده‌زانی: سێ توێژی كۆمه‌ڵگای ئێرانی هه‌یه، هه‌رگیز
دژ به‌و رژێمه راناپه‌ڕن كه خومه‌ینی له ساڵی 1979 دایمه‌زراند، ئه‌وانیش
بریتین له بازرگانه‌كانی بازاڕ، پیاوانی ئاینی، خوێندكارانی زانكۆ.
ئه‌م سێ توێژه، له
به‌رپاكردنی شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1979، رۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بوو. له‌وانه
بازرگانانی بازاڕ به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست، به‌شێكی زۆری ئابورییان دووچاری شه‌له‌ل
كرد. زانایانی ئاینی، بڵێسه‌ی هه‌ستی ئاینییان، له نێو جه‌ماوه‌ری نوێی شاره‌كاندا
جۆشده‌دا. هاوكات خوێندكاران بوونه ئه‌و عه‌قڵ و هوشیارییه‌ی كه پێویست بوو بۆ
ئه‌و هێزه جه‌ماوه‌رییه‌ی له شه‌قامه‌كاندا گردببوونه‌وه.
به‌ڵام به درێژایی
چه‌ندین ده‌یه، زانایانی ئاینی و خوێندكاران، جار جارێك ئه‌م یاسایه‌یان پێشل ده‌كرد،
به‌ڵام كاره‌كانیان هه‌میشه وه‌ك ده‌رچوونێكی لاوه‌كی وابوو له یاساكه؛ كه
خودی یاساكه‌ی جێگیرتر ده‌كرد. هه‌رچی بازرگانانی بازاڕ بوو، ئه‌وان وه‌ك بڕبڕه‌ی
پشتی رژێمه‌كه به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر رۆڵی خۆیان، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ
تێپه‌ڕاندنی زۆرێك له قه‌یرانه سه‌خته‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،
هه‌فته‌ی رابردوو، ئه‌م نه‌ریته تێكشكا، كاتێك كه‌رتێكی زۆر له بازاڕی تاران، ده‌رگاكانی
خۆیان داخست و ده‌یان هه‌زار كرێكاریان، به خۆپیشاندانی تووڕه و وتنه‌وه‌ی
دروشمی دژ به رژێم، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
لێره‌وه بۆ تێگه‌یشتن
له‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی كه تا نووسینی ئه‌م وتاره، له تاران و
زیاد له 50 شاری دیكه‌دا به‌رده‌وامه، پێویسته قورسایی راسته‌قینه‌ی بازاڕ، له‌سه‌ر
ئاستی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووری و سیاسی، ده‌ستنیشان بكرێت. ئاماره‌كان
ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه بازاڕی تاران و هاوبه‌شه‌كانی، له نێو بازاڕه‌كانی زیاد
له 300 شاری بچووك و مام ناوه‌نده و گه‌وره‌دا بوونیان هه‌یه و كۆنترۆڵی دابه‌شكردنی
نزیكه‌ی له 40% كاڵای به‌كاربه‌ر/ السلع
الاستهلاكیة-ی وڵاتیان له‌ژێر ده‌ستدایه.
ته‌نانه‌ت ناوه‌نده
بازرگانییه مۆدرێن و مۆڵه زه‌به‌لاحه‌كانی تاران و شاره گه‌وره‌كانی دیكه‌ی
ئێران، له دواجاردا بۆ ده‌ستكه‌وتنی كاڵا سه‌ره‌كییه‌كان، پشت به "بازاڕی
دایك/ السوق الام" ده‌به‌ستن. هه‌روه‌ها بازاڕ پاره‌ی چه‌ندین قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی
و ناوه‌ندی دابین ده‌كات، له‌وانه قوتابخانه ئاینییه‌كان، مزگه‌وته‌كان،
رێكخراوه خێرخوازییه‌كان، هه‌تیوخانه‌كان، ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی له تاران بۆ
پێشوازیكردن له خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ی پایته‌خت كراونه‌ته‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
سه‌دان زانای ئاینی، له‌وانه هه‌ندێك له زانا گه‌وره‌كان، موچه‌یان له بازاڕه‌وه
وه‌رده‌گرن. كه‌واته بۆچی و له‌به‌رچی بازاڕ، له‌مڕۆدا بڕیاریدا هه‌ڵوێستی خۆی بگۆڕێت
و یاخیبوونی له دژی رژێمه‌كه راگه‌یاند كه له بونیادنانیدا یه‌كێك بوو له
كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی رژێمه‌كه؟
ئه‌و روونكردنه‌وه
فه‌رمییه‌ی خاتوو فاتیمه موهاجرانی، وته‌بێژی سه‌رۆك كۆمار مه‌سعود پزیشكیان،
خستوویه‌تییه ڕوو، باس له‌وه ده‌كات بازاڕ هه‌ست به كاریگه‌رییه‌كانی قه‌یرانی
ئابوری ده‌كات، له‌وانه به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی له راده‌به‌ده‌ری هه‌ڵاوسان كه وایكردووه، نرخی كاڵاكان به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار
زیاد بووه.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه،
ئه‌وه‌یه رۆژنامه‌ی "كه‌یهان" كه رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه‌یه و گوزارشت
له بیروڕای رابه‌ر ده‌كات، له سه‌روتاریدا هاوڕای ئه‌و خستنه‌ڕووه‌ی خاتو فاتیمه
موهاجرانی-یه، رۆژنامه‌كه له سه‌روتاری رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو ده‌ڵێت:
"راستیییه‌كه ئه‌وه‌یه به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به‌های دراوه بیانییه‌كان،
به‌رزبوونه‌وه‌ی تێچوونی هاورده‌كردنه‌كان، زیادبوونی كرێ، به‌رزبوونه‌وه‌ی تێچووی
قه‌رزكردن و سه‌رمایه، زۆرێك له بازرگانانی دووچاری كێشه و دۆخێكی ناجێگیر
كردووه. له هه‌مان كاتدا، دابه‌زینی به‌رده‌وامی هێز و توانای خه‌ڵك بۆ كڕین و
نه‌بوونی پێشبینیی ورد راست بۆ نرخی دراوه‌كان، وایانكردووه كاروباره بازرگانییه‌كان
بۆ زۆر كه‌س قورس و زه‌حمه‌ت بێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه،
ئه‌وانه‌ی به‌رگری له رژێم ده‌كه‌ن، خه‌تاكه‌ی ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و سزایانه‌ی له‌لایه‌ن
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپاوه، سه‌پێنراوه به‌سه‌ر
وڵاته‌كه‌یاندا. به‌ڵام عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و بیرۆكه‌یه
نییه. عێراقچی دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی پێنج كاتژمێر، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له
بزنسمانه‌كانی ئه‌سفه‌هان كۆبووه‌وه ده‌ڵێت: "هیچ یه‌كێك له‌و بزنسمانانه و
ئه‌و چاكوانانه‌ی گرنگی به ئابوری ده‌ده‌ن، داوایان له من نه‌كرد سزاكان هه‌ڵگیرێن.
هه‌موان جه‌خیان له‌وه كرده‌وه كێشه‌كانیان، سه‌رچاوه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی و
نووسینگه‌ی گومرك، سیستمی باجدان، وه‌زاره‌تی جیهادی ئیسلامی، وزاره‌تی كشتوكاڵ و
بازرگانی و پیشه‌سازییه. ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ركران، توانای نوێ دێته
ئاراوه".
باشه هه‌نووكه چۆن
ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین؟ عێراقچی هیچ وه‌ڵامێكی نه‌خسته‌ڕوو، له‌وانه‌یه
ئه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌زایی ئه‌و بێت. لێره‌دا ئه‌وه‌ی شایه‌نی باشه، ئه‌وه‌یه
له راپرسییه‌كی حكومه‌تدا، ده‌ركه‌وتووه له سه‌دا 73%ی ئێرانییه‌كان، هاوڕان له‌گه‌ڵ
ئه‌و بزنسمانانه‌ی قسه‌یان له‌گه‌ڵ عێراقچی كردووه و پێیانوایه سزاكان، هۆكاری
سه‌ره‌كی نین بۆ داڕمانی ئابوری كه وڵاته‌كه به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
رۆژنامه‌ی تاران "هم-مهان"، لای خۆیه‌وه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه:
"چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی ئابوریمان، له‌وه‌دایه گۆڕانكاری له حكومڕانیدا
بكرێت"، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، نووسه‌ره‌كه ده‌ستنیشانی نه‌كردووه مه‌به‌ستی
چ گۆڕانكارییه‌كه. له نامه‌یه‌كی كراوه‌دا كه 180 ئابوریناسی دیاری ناوخۆی
ئێران واژۆیان له‌سه‌ر كردووه، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، سه‌رجه‌م كێشه‌كانی
ئێستا، چاره‌سه‌ری ئابوریان هه‌یه. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا جه‌ختیان له‌وه
كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و چاره‌سه‌رانه، به‌بێ گۆڕانكاری سیاسی مه‌حاڵه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، راویژكاری باڵای رابه‌ری
كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت: "ئێمه لێره له تاران، ئاماده‌ین گژوگیا
بخۆین، له پێناو به‌رده‌وامبوون له دابینكردنی پاره بۆ مقاوه‌مه له لوبنان و
عێراق و یه‌مه‌ن و هه‌ر شوێنێكی دی كه تێیدا خه‌ڵك دژ به داگیركاری و هاوپه‌یمانه‌كانیان
ده‌جه‌نگن".
رژێمی ئێران له پێناو زامنكردنی مانه‌وه‌ی خۆی، له مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ
چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا، په‌یڕه‌وی له ستراتیژی خزمخزمێنه و مه‌حسوبییه‌ت ده‌كات.
له به‌رامبه‌ر پیشاندانی لایه‌نگری و دڵسۆزی بۆ رژێمه‌كه، "سه‌به‌ته‌ی
یارمه‌تی" بۆ زیاد له 5 ملیۆن كه‌س بڕیوه‌ته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌و
كه‌سانه، هیچ رۆڵێكی ئه‌وتۆ له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا نابینین كه شایه‌نی
باسكردن بێت. هه‌روه‌ها زۆرێك له كاڵا و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان، به
تایبه‌ت ئاو، كاره‌با، غاز و به‌نزین، به نرخێكی كه‌متر له تێچووی به‌رهه‌مهێنانیان
ده‌فرۆشرێن.
له ئه‌نجامی ئه‌و
كاره‌دا، هه‌ندێك له‌و كاڵایانه، به تایبه‌ت به‌نزین، به قاچاخ ده‌برێته ده‌ره‌وه
بۆ وڵاتانی دراوسێ، له‌وانه عێراق و توركیا، چونكه له‌و دوو وڵاته، نرخی به‌نزین
زۆر گرانتره. پاشان ئه‌و پاره‌یه، به دراوی بیانی، ره‌وانه‌ی بانكه ده‌ره‌كییه‌كان
ده‌كرێت. ئه‌مه وا ده‌كات به‌نزین له ناوخۆی ئێران كه‌م ببێته‌وه و ده‌سه‌ڵاتداران
ناچار ده‌كات به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت، له هیندستانه‌وه هاورده بكه‌ن.