ئیفلیجبوونی سیاسەت و دۆگمابوونی تاك

‌ زانا توفیق بەگ

پۆختەی ئەم نووسینەم، بەسەرهاتی رۆژنامەنووسێکی بەلجیکی  دەیگێڕتەوە، کاتێك کە نازیەکان بەلجیکایان داگیرکرد لە جەنگی   جیهانی دووهەمدا  ، رۆژێك بەرپرسی هەواڵگری هێزەکانی ناوخۆ  داوا لە رۆژنامەنووسێک دەکات ڕاپۆرتێکی بۆ ئامادە بکات لە بەرامبەر         هەندێ فڕەنکی بەلجیکی بۆ بەرژەوەندی خۆی. 

ناوەرۆکی ڕاپۆرتەکە دەیەوێ باس لە مرۆڤدۆستی ئەفسەرەکە بکات لە دۆخی جەنگدا. بەتایبەتی یارمەتیدانی خانەی بەساڵاچووەکانی شاری بروکسلی پایتەختی بەلجیکا لە بێ نانی و قاتوقڕیدا دەیەوێ بکرێتە سەردێرێ هەواڵەکان.
 
رۆژنامەنووسەکە دەپرسێ؟ دەڵێ تۆ کارت بەو ڕاپۆرتە چیە دەڵێ خەڵکی ئێمە  دۆگمان بەشێکی زۆری خەڵکی شارەکەم دەزانن من هاوکاری نازیەکانم کردوە بۆ مەبەستی داگیرکردنی بەلجیکا لە دوای ئازادکردنی بەلجیکا .دەمەوێ ببمە سمبوڵی ئازادی ،              رۆژنامەنووسەکە دەڵی ئەی ڕابووردووت؟ ئەفسەرەکە دەڵی من خۆم کۆمەلگاکە دەناسم  کە    چەند  کورتبینن لە جێگای سزادانم دەبمە سمبوڵی ئازادی و کاری خێرخوازی مرۆڤدۆستی .

مەقسەدی کەلام ئەم جۆرە مۆدیلە لەناو  کۆمەڵگا ئێمەدا زۆرە.  وە پانتاییەکی گەورەیی هەیە، لەناو هێزە سیاسیەکانیدا، بەتایبەتی لەناو فیگەرە سیاسیەکانی کۆمەڵگای کوردیدا.  

 هەندێکیان لە ژێر تایتڵی بانگخوازی وئایدۆلۆژیای دین و بەکارهێنانی تێکستە دینەکان بۆ بە دۆگماکردنی کۆمەڵگا کە خەریکی ئەم کارەن، وە تا ئەندازەیەکی زۆر باش کاریگەری نەرێنیان داناوە لەسەر لاوازکردنی تێفکرینی کۆمەڵگای کوردی و توانای هێزی بیرکردنەوەی کۆمەڵگای کوردیان کوشتوە. 

بەدەر لەو دیوە تاریکەی کە ئێستای کۆمەڵگای کوردی تێکەوتووە، خەونێکی گەورەیە هەیە بەڵام لە واقیعدا خەونەکە بچووکە توانای تێپەڕاندی دۆگماکانی ناو کۆمەڵگای کوردی نیە، چونکە ئەو چوارچێوەیەی کە پێویستە بۆ چارەسەردروست بکرێت ئەگەری نیە. کە بریتیە لە پەیمانیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان گشت پێکهاتەکانی کۆمەڵگاو  هێزە سیاسیەکانیدا. بەڵام لە  واقیعدا تیۆریزە ئەو پەیمانە کۆمەڵایەتیە ناکرێت. چونکە جومگە سەرەکیەکانی ئەو دۆگمابوونە    بەشێکە لە کەلتوور سیاسی ڕۆشنبیری ئێمە لە ئێستادا.

مۆتیڤی سەرەکی بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە پێویستیمان بە دروستکردنی روحیەتیەکی ڕەخنەگرانە    هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم واقیع داخراوە. بەتایبەتی بزوتنەوەیەکی کۆمەلایەتی، بە دیدگایەکی جیاواز لەسەر هەموو ئاستەکانی کۆمەڵگا.  کەبتوانێ هەڵگری ئایدیالیەکی ڕوون و راستگۆیانە بێت بۆ  سەرلەنوێ هەڵسانەوەی کۆمەڵگای کوردی لەسەر هەموو کاییە جیاوازەکان. 


PM:09:11:08/12/2025

ئه‌م بابه‌ته 784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی