لە ماڵی حەیدەر عەبادییەوە

‌کەنعان بەهادين

لە مانگی ئاداری 2021، چوارچێوەی هەماهەنگی وەك هێزێكی گەورەی شیعەی عێراق لەماڵی نووری مالیكی راگەیەندرا، ئەو هێزانە بەمشێوە رێككەوتن، ببن بە سەكۆیەك بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەیارانییان.

چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ركابەریكردن لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، رەوتی سەدر و بەشێك لە هێزە سوونییەكان، پێكهێندرا، لە هەوڵەكانیان تەنیا توانیان حەلبووسی بخەنە نێو تەڵەكەیان و سەدر و پارتی هەر بە پێوە مان و هێزی كاریگەری عێراقن.

پارتی دیموكراتی كوردستان دژی پێشێلكارییەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی دەستوور، بەردەوام هەڵوێستی روونی هەبووە، رەوتی سەدریش هەمیشە داوای لە دەنگدەرانی كردووە، بەشداریی هەڵبژاردن نەكەن، ناویان لەخۆیان ناوە (ئەلموقاتیعوون)، تەنیا حەلبووسییە تەسلیم بووە و لەترسانا خۆی كردووە بە دووژمنی پارتی و كورد.

دووبارە لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (2025)، چوارچێوەی هەماهەنگی لەماڵی حەیدەر عەبادی كۆبوونەوە و خۆیان بە گەورەترین هاوپەیمانی سیاسی عێراق ناساند و گوتیان، ئێمە سەرۆكوەزیرانی داهاتوو دیاریدەكەین.

ئەمەریكاش ڤیتۆی خۆی بۆ هێزە هاوپەیمانەكانی نزیك لە ئێران لە بەشداری حكوومەتی داهاتووی عێراق راگەیاندووە، چونكە ئەوان بەشێكن لە چوارچێوەی هەماهەنگی، ناكرێ حەماس و حزبوڵڵا و حووسییەكان لە ناوچەكە لەناوچووبن، ئەوانەی عێراق بمێنن.(ئەمە مەحاڵە).

بۆیە بەڕای من لە داهاتوودا شەڕی فراوانبووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووەو عێراقە و دەبێت هەژموون و ریشەی شیعەگەرایی و ئێران لەناوچەكە، كۆتایی پێبێت و لە رەگ و ریشەوە دەربهێندرێت.


PM:05:23:20/11/2025

ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی