دیزاینەکەی ئاوایە ئەمجارە
ئاسۆ عەبدوللـەتیف
دیزاینەکەی ئاوایە ئەمجارە
ئایا کورسیەک چەند هەزار دەنگی پێویستە
بەزمانی داتا نەک عاتیفەسازیی، بابزانین کاندیدو بەربژێر بۆ ئەم هەڵبژاردنە، چەند هەزار دەنگی دەوێ بۆئەوەی کورسی مسۆگەر بکات لە بەغداد، بەپێی دوایین ئاماری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، المفوضية العليا المستقلة للانتخابات، کەخشتەکەی دادەنێم.
شاری سلێمانی کە دابەش دەبێ بۆ ١٨ کورسی، یەک ملیۆن و دوسەدو یەک هەزارو شەشسەدو پەنجاو هەشت ١.٢٠١.٦٥٨ دەنگدەر - هاوڵاتی کارتی دەنگدان و بایۆمەتریان بۆکراوەو دەتوانن دەنگ بدەن و بچنە سەرسندوقی دەنگدان، ئەو ڕێژەیە دابەش بکە بۆ ١٨ کورسی، قیمەتی بەدەستهاتووی کورسی دیاری دەکات.
لەو ڕێژەیە ١.٢٠١.٦٥٨ کە دەنگدەری سلێمانیەو ٦٠ هەزار دەنگی پارێزگای هەڵەبجەشی لەسەرە، ئەگەر ٪١٠٠ خەڵک بڕون دەنگ بدەن ئەوا کاندید پێویستە ٦٦.٧٥٨ شەست و شەش هەزار دەنگ بهێنێت ئینجا دەبێتە خاوەن کورسی خۆی.
خۆ ئەگەر لەو ڕێژەیە ٪٥٠ خەڵک بڕوات دەنگ بدات و بایکۆت و ساردو سڕیی هەبێ، ئەوا کاندید پێویستە ٣٣.٣٧٩ سیوسێ هەزارو سێسەدو حەفتاونۆ دەنگ بهێنێ ئینجا دەبێتە خاوەنی کورسی. ڕێژەی چوون و نەچوون و بایکۆتی خەڵک و دەنگدەر بۆ سەر سندوقەکان دیاری دەکات کورسیەک نرخەکەی چەندە.
هەتا دەنگدەر زۆر بڕوات بۆ دەنگدان نرخی کورسی بەرزدەبێتەوە، خۆ ئەگەر کەمترین خەڵک بڕوات بۆ دەنگدان بۆنمونە ٪٢٥ی خەڵک، ئەوا بەربژێرەکە ١٦.٦٨٩ شانزە هەزاری پێویستە تا دەبێتە خاوەن کورسی.
تێبینی / ئەگەر کاندید ئەو ڕێژە زۆرەی بەدەست نەهێنا، واتە یەک هەزارو دوو هەزار دەنگی هێنا کە ناگاتە نرخی کورسی، ئەوا کۆکراوەی دەنگە بەدەستهاتوەکانی قائیمەو لیستەکەی بۆ حساب ئەکرێ بەڵام بۆ کاندیدە بەهێزەکە، ئەو کاندیدەی لە ڕیزبەندیەکەدا دەنگی یەکەمی هێناوە.
AM:11:45:08/10/2025
ئهم بابهته 1088
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی