سوتانی چەک لە سێبەری ئاشتیدا

‌رێبین عومەر ‎

پرۆسەی ئاشتی ئەندازیارە راستەقینەکەی سەرۆک مام جەلال بووە، لە ئاگربەستی ١٩٩٣ مام جەلال توانی دوو تەرەفی کیشەدار لەیەک نزیک بکاتەوە بەداخەوە مەرگی لەناکاوی تورکت ئۆزال هەوڵەکانی ئاشتی پەک خست.

سەرۆک تاڵەبانی تا کۆتایی تەمەنی خۆی خەونی راستەقینەی بەدیهێنانی ئاشتی بووە لە تورکیاو باکوری کوردستان . 
دوای خۆشی سەرۆک بافڵ و هەم قوباد تاڵەبانی-ش، درێژەپێدەری بەرنامەی سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بوون لە تورکیاو عامیلی خێربوون. 

سوتانی چەک لە لایەن پەکەکەوە ئەوپەڕی نییەت پاکییە بەرامبەر بە هەوڵەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەکەو باڵا کیشی ئاشتی لە تورکیاو ناوچەکە. 

دیوێکی تری ئەم پرۆسەی ئاشتییە دەرکەوتنی سلێمانییە وەک چەقی پرۆسەکەو گەرەنتیکاری ئاشتی. سەرباری ئەوەی سلێمانی گەمارۆی ئاسمانی لەسەرە لە لایەن تورکەکانەوە؛ بەڵام زەمینی سلێمانی جێگەو رێگەی ئاشتییە و نەوەکانی تاڵەبانیش هێزی سەرخستنی ئاشتین.
بەهیوای ئەوەی ئاشتی جێگەی شەڕبگرێتەوەو کورد بە ئەڵتەرناتیڤی دیموکراسی بە مافەکانی خۆی بگات لە تورکیا.


PM:05:24:11/07/2025

ئه‌م بابه‌ته 884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی