لە بەردەوامبوونی جەنگ؛ کێ زەرەرمەندە؟
عەلی حەمەساڵح
ئەگەر شەڕەکە قۆناغی یەکەم با، ئیسرائیل براوەی گەورە دەبوو، بەڵام لە دەستکردنەوەی ئێران و بەردەوامبوونی شەڕی موشەکی…بەم شێوەی ئێستا.. زیانی گەورە بۆ ئیسرائیلە.
چۆن؟
ڕووبەری ئێران نزیکەی ٧٥ هێندە گەورەترە لە ئیسرائیل..
ئەمەش دابەشبوونی زیانە بەسەر ڕووبەرێکی فراوانتر ..
ڕوبەری وڵاتی ئیسرائیل نزیکەی ٢٢،٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە (km²)یە
ڕووبەری وڵاتی ئێران نزیکەی ١،٦٤٨،١٩٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە (km²)یە..
لەم دۆخەدا ساروخێک لە ئێران بدات، وەک ئەوەنیە ساروخێک لە ئیسرائیل بدات.. زیانی ئیسرائیل چەندین جارە.
دانیشتوانی ئێران ٨٨ ملیۆنەو ئیسرائیل ٩.٨ ملیۆنە..
ئابوری و پێشکەوتن
سەرباری ئەوەی ڕووبەری ئیسرائیل بچوکە( نزیکەی پارێزگای سلێمانیە) دانیشتوانی ٩.٨ ملیۆن کەسە..
بەڵام ئابوریەکی زۆر زۆر پێشکەوتوی هەیە لە جیهاندا ، ئاستی خۆشگوزەرانی زۆر بەرزە.
بەپێی داتا و پێشبینییەکانی 2025:
GDP گشتی ئیسرائیل دەگاتە ٥٠٠ ملیار دۆلار.. زیاترە لە وڵاتێکی ٨٨ ملیۆن کەسی وەک ئێران.
لەڕووی پیشەسازی، تەکنەلۆژیا، کشتوکاڵ، بازرگانی، پەروەردە، تەندروستی….. لە ئاستێکی زۆر زۆر پێشکەوتودایە بەراورد بەسەرجەم وڵاتانی جیهان و بەتایبەت ئێران، ڕێژەی بێکاری نزیکەی ٣٪ ە.
بەهۆی گەمارۆی ئابوری و ئەو دۆخەی تێیدایە، ئێران لە دۆخێکی ئابوری خراپدایە، داهاتی تاکێک لە ئیسرائیل نزیکەی نۆ هێندەی ئێرانە، ڕێژەی بێکاری لە ئێران نزیکەی (١٣٪)…..
لەم دۆخەدا.. زیانی گەورە بۆ ئیسرائیلە، کاریگەری لەسەر ئابوری و خۆشگوزەرانی زۆر زۆر زیاترە…
لە ڕووی لێکەوتە ئابوریەکانەوە، موشەکێک بدات لە ئیسرائیل لەبەرامبەر نزیکەی ٤٠ موشەکە لە ئێران بدات( لەڕووی وەک یەکی شوێن و دۆخەوە).
چەکی ئەتۆم
ئەوەی پێشبینی دەکرێت ئیسرائیل
نزیکەی 80–90 بەمبی ئەتۆمیی هەبێت(فەرمی نیە زانیاریەکە)
ئیسرائیل زۆر دژە ئێران ببێتە خاوەنی چەکی تۆم، هۆکاری سەرەکی وتراوی شەڕەکەیە.
لەیەک ڕوانگەوە ئێران زەرەرمەندە
ئیسرائیل بۆ کوشتنی فەرماندەو زاناکانی ئێران لە ڕۆژی یەکەمدا، لە ئامانجەکانی دا، توانایەکی گەورەی مرۆی و سەربازی لەدەستدا..
بۆیە بەردوامی شەڕ زیانی زۆر گەورە لە ئیسرائیل دەدات، دوو هەفتە ئەم شەڕە بەردەوام بێت؛ ئاستی زیانی ئابوری زۆر زۆر دەبێت، بۆ قەبارەی زیانەکەو ماوەی جەنگ؛ دەمێنێتەوە ئاستی دەستێوەردانی ئەمریکا.
AM:11:25:14/06/2025
ئهم بابهته 516
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی