دره‌ختی (توو) وه‌ك به‌رهه‌م و سامانێكی نیشتیمانیی
د. یه‌حیا عومه‌ر ڕێشاوی
ساڵانه‌و له وه‌رزی به‌هاردا به‌شێكی زۆر له هاوڵاتیانی كورد ڕوو ده‌كه‌نه ته‌كاندن و كۆكردنه‌وه‌ی (توو)، له زۆرێك له شه‌قام و باخچه‌ی شار‌و ماڵهكانداو له باخی هاوڵاتیان و سه‌ر ڕێگاكاندا، به سه‌دان داری توو ڕوێنراون و به بهخێوكردنێكی ساده‌و ماندووبوون و خه‌رجیه‌كی كه‌م به‌رێكی زۆر‌و به پیت ده‌چنرێته‌وه و خه‌ڵكێكی زۆر چێژ له كۆكردنه‌وه و خواردنی وه‌رده‌گرن.
كولتووری ڕوو كردنه دره‌ختی (توو) بۆ خواردن و كۆكردنه‌وه و سوودی لێ وه‌رگرتنی جۆراوجۆر ساڵ به ساڵ له زیادبووندایه، هه‌م وه‌ك دره‌ختێكی به‌رداری بههارانهو هه‌م وه‌ك سێبه‌رو جوانیی بۆ ماڵ و كوچه و كۆڵانه‌كان و هه‌م وه‌ك هه‌ڵگرتن و سوود لێ وه‌رگرتن وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌كی شه‌كر هه‌ندێك جار له‌گه‌ڵ چا خواردن و خواردنی به‌یانیاندا به‌كار ده‌هێنرێت.
ئه‌م دره‌خت و به‌رهه‌مه تاڕاده‌یه‌كی زۆر كوردانه، بووه‌ته سیمایه‌كی جوانی به‌شێكی زۆر له شه‌قامه‌كانی كوردستان و باخچه‌ی ماڵان و به‌شێكی زۆر له هاوڵاتیان به مه‌به‌ستی سوود لێ وه‌رگرتن هه‌م بۆ خواردن و هه‌م بۆ جوانیی و هه‌م بۆ سێبه‌ر ده‌یڕوێنن و به بێ ئه‌وه‌ی زۆر له‌گه‌ڵیدا ماندوو بن، به‌رهه‌مێكی باشی لێ ده‌چننه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌م دره‌خته (توو)، ئه‌گه‌رچی له نێو باخی زۆربه‌ی جوتیاران و له نێو گونده‌كاندا ده‌ڕوێنرێت، به‌ڵام كه‌متر وه‌ك (باخێكی سه‌ربه‌رخۆی توو) بایه‌خی پێدراوه، واته وه‌ك چۆن باخی هه‌نارو باخی میوه‌كانی تر هه‌ن، نا‌بینیت جوتیاره‌كان باخێكی سه‌ربه‌خۆی (توو)یان هه‌بێت، كه ته‌نها به‌رووبوومی تووی تێدا بڕوێنن !.
لێره‌وه ده‌مه‌وێت چه‌ند پێشنیارێك بخه‌مه به‌رده‌ست وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و جوتیاران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان:
یه‌ك: هاندانی زیاتری جوتیاران بۆ بایه‌خدان به‌م دره‌خته، به چاندن و به‌خێوكردن و ته‌رخانكردنی باخی هه‌ندێك له جوتیاران به ته‌واوی بۆ به‌رهه‌می توو.
دوو: شاره‌وانی شاره‌كان بایه‌خێكی زیاتر به‌م به‌رهه‌مه بده‌ن و هه‌م به چاندنی دره‌ختی زیاتر، هه‌م به دانانی لیژنه‌یه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه له شه‌قامه‌كانی شاره‌كاندا، زۆر حه‌یفه ساڵانه به‌ری سه‌دان دره‌ختی توو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌كه‌وێته ژێر پێی پیاده و هه‌روا به هه‌ده‌ر ده‌چێت.
چوار: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ساڵانه (ڤیستیڤاڵی توو) ئه‌نجام بدات و تێیدا شێوازه جۆراوجۆره‌كانی (توو) نمایش بكرێت و بكرێته بازارێك بۆ ڕه‌واجدان به‌م به‌رهه‌مه و هاندانی جوتیاران له‌سه‌ر ڕوواندن و به‌خێوكردن و فرۆشتن و به بازاركردنی ئه‌و به‌رهه‌مه، دیاره میدیا‌و سۆشیاڵ‌میدیا ده‌كرێت رۆڵێكی باش له‌م بواره‌دا ببینن و باشتر ڕه‌واج به به‌رهه‌مه‌كه بده‌ن.
پێنج: گرنگی توو له‌وه‌دایه كه هه‌م به ته‌ڕی و تازه‌یی ده‌خورێت و چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه، هه‌م به وشكی له‌گه‌ڵ چادا به‌كار ده‌هێنرێت و هه‌م ده‌شكرێت به دۆشاو خه‌ڵكی سوودی لێ وه‌رده‌گرن، ده‌كرێت به پلانێكی تۆكمه ئه‌م به‌رهه‌مه به شێوازیی جۆراوجۆر بنێردرێته بازاره‌كانی ده‌ره‌وه و له پاڵ هه‌نارو گوێز و هه‌نگوینی خۆماڵی و به‌رهه‌مه‌كانی تردا، دره‌ختی (توو)ش بكرێته به‌رهه‌مێكی خۆماڵی كوردانه.
هیوادارم ئه‌م چه‌ند دێڕه بگاته به‌رچاوی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و جوتیارانی كوردستان و گرنگیه‌كی زیاتر به‌م سامانه كشتوكاڵییه خۆماڵییه بدرێت.
PM:01:37:09/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1324
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی