بڕیاری دادگای پاریس له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه
سالار مه‌حمود
بڕیاری دادگای پاریس له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه.
"له دوای ھه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ئاسۆیه‌كی نوێ له‌ھه‌رێم ده‌رده‌كه‌وێت"
سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ترین بابه‌ت ئه‌وه‌یه له كێشه‌یه‌كی یاسایی نێوان توركیا‌و عیراق، له دادگا عیراق بیباته‌وه ھه‌رێمی كوردستان پێی نیگه‌ران بێت!. یا لایه‌نگیری توركیا بێت!
پرۆژه‌ی ته‌سلیم كردنی ئابوری ھه‌رێمی كوردستان به توركیا ته‌واو ئیدی شكستی ھێنا‌و رێگا دروسته‌كه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ به‌غدا.
نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ھه‌رێم له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی بچوكی كه‌سی و گروپ نایانه‌وێ ته‌سلیمی واقیعێكی باشتر ببن.
واقیعی نوێ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و ئایندهی قهوارهكهیه.
چه‌ندین ساڵه ده‌ڵێیین ئه‌زمونه‌كه له‌به‌رده‌م مه‌ترسیه، مه‌ترسیه راسته‌قینه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ھه‌رێمی كوردستان ئیراده‌ی ده‌ره‌كی و به‌تایبه‌تی توركیا لانی كه‌م به‌سه‌ر ئابوریهكهیهتی، نه‌مانه‌وه‌ی ئه‌م سێبه‌ره ره‌شه لانی كه‌م ده‌رفه‌ت به‌ھه‌رێم ده‌دات به‌خۆیدا بچێته‌وه‌و رێگا دروسته‌كه ھه‌ڵبژێرێت.
شه‌رمه بۆ قه‌واره‌یه‌كی فیدراڵی خاوه‌نی ئه‌نفال و كیمیاباران و چه‌ندان كه‌یسی جینۆساید بێ، له‌ناوه‌نده جیھانیهكاندا ھه‌موو لایه‌ك ببێته ئامۆژگاریكاری.
نه‌ده‌بوو بگاته ئه‌و ئاسته‌ی ته‌نانه‌ت دیبلۆماتكاره بازرگانه‌كان ببنه ئامۆژگاریكارو ئه‌وان رێگای باش و راست به كورد پیشان بده‌ن.
ھێشتا ده‌رفه‌تێك ماوه بۆ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا.
له‌دوای ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وپه‌رله‌مانی توركیا ئاسۆیه‌كی نوێ روو له ھه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئه‌گه‌ر كوردستانی عیراق به‌یه‌كگرتوویی خۆی بۆ ئاماده بكات.
PM:06:57:26/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 760
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی