کێن ئەوانەی مافی شانازییان بە سلێمانیەوە هەیە؟

‌مەلا بەختیار

ئەمڕۆ 14/11/2026، رۆژێکە لە هەرە رۆژە جوانەکانی مێژووی نەتەوایەتیمان. چونکە یادی دامەزراندنی سلێمانییە.

بەندە، خانەقینیم و خانەقینیشم لە ناخەوە خۆش دەوێت. بەڵام لە رۆژگاری هەرە سەختەکانی خەباتدا، لە سلێمنانی بووم و دەزانم -شار- چ شارێکی بڵندگۆی کوردایەتی و پڕاوپڕە، لە قارەمان و داهێنان و پەیوەندی پێشکەوتووی کۆمەڵایەتی. دەستخۆشی لە کەناڵەکان و ئەو لایەنانە دەکەم کە یادی 242 ساڵەی سلێمانییان، لەم دۆخە مەترسیدارەی کوردستاندا، رازاندۆتەوە!
لە ٥/٩/١٩٧٥ەوە، بڕیاری گرتنم دەرچووە و پەنام بۆ سلێمانی هێناوە. بەشی زۆری تەمەنم، یان لە ناو شار، یاخود لە دەرەوەی سلێمانی بردۆتە سەر. دەتوانم بڵێم: لەو سیاسییانەم، بۆ رۆژگارە سەختەکان، زانیارییەکی زۆرم هەس؛ چ بۆ رێکخستنە نهێنییەکان، چ بۆ پێکەوەنانی مەفرەزە سەرەتاییەکان، چ بۆ دروستکردنی مەفرەزە نهێنییەکانی ناو شار، بۆ زیندانییەکان، بۆ شانە بە شانەی رێکخستنەکان. بۆیە، لە هەموو بارێکەوە، دڵنیام تان و پۆی یادەوەرییەکانم کە هێشتا نەنوسراون، بۆ میژوو بەهادارن.
سلێمانی، لە دوای ریککەوتنی جەزائیری ١٩٧٥ەوە، مەکۆی راستەقینەی رێکخستنەکان و بەرپا کردنەوەی شۆڕش و، دەستوەشاندنەکانی ناو شار، هەروەها، داینەمۆی پەرەپێدانی رێکخستن و کۆبونەوەکان و هاوکارییەکانیش بوو. دەتوانم بڵێم: بۆ ساڵانی 1975-1977، هەڵەبجە، لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکاندا، دەستە خوشکی سلێمانی بوو؛ بەرەبەرە، ڕانیە، قەڵادزێ، کەلار، دەربەندیخان، سەیدسادق و چەمچەماڵیش، لەگەڵ دەوروبەریان، جۆشی خەباتیان دەخوارد و درێغییان نەدەکرد. سلێمانی کرابووە چەقی تەواوی رێکخستنەکانی کوردستان. کرایە یەکەمی رووداوە هەرە کاریگەرەکان، بۆ نموونە:
• دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ڕەنجدەران، رۆڵەی سلێمانی بوون.
• یەکەمین شانەی ڕێکخستنەکانی یەکێتی، لە سلێمانیدا دروست کرا.
• یەکەمین زیندانی سیاسی لە پایزی 1975ەوە، خەڵکی سلێمانی بوو.
• یەکەمین زیندانی لەسێدارە دراوی دەستی فاشیەکان خەڵکی سلێمانی بوو.
• یەکەمین مەفرەزەی دروستکراوی شۆڕشی نوێ، لە ناو کوردستاندا، لە سلێمانیەوە،
پێک هێنرا و مەفرەزەکانی دیکەش، هەر لە سلێمانیەوە، بڕیاریان بۆ دەدرا.
• یەکەمین خۆفرۆشی کوردستان، لە سلێمانی سزای لەناوبردنی درا.
• یەکەمین خێزانی گیراوی پێشمەرگە، خەڵکی سلێمانی بوون.
• یەکەمین شار، کە زۆرترین چالاکی پێشمەرگانەی تیادا ئەنجام دەدرا، سلێمانی بوو.
• ئەو شارەی کە سەدام زۆری لێ دەترسا، سلێمانی بوو، بۆیە گوتی: سلێمانی شارێکی
سەختە.
• یەکەمین خۆپیشاندانی خوێندکاران دژی بەعس 1976 لە سلێمانی رویدا و پۆلێکیان گیران.
• هەر لە سلیمانیدا، بەعسیە گەورەکان بە سزای شۆڤێنیەت گەیەندران؛ ساڵح عانی، عەبدولمەجید عەبدولسەمەد. لە پارێزگاری سلێمانیش درا.
• هەر لە سلێمانی گەورە خۆفرۆشی وەکو: مچەی ئەحە پوت و ئاسۆی قومری و ئەحەی حەسۆڵ، گەیەندرانە گۆڕستانی سەرشۆڕی.
• چەندین ئەفسەری خەڵکی سلێمانی، لە سەرەتای شۆڕشدا بوونە پیشمەرگە: مولازم عومەر، شەهید ئەنوەری مەجید سوڵتان، شەهید مولازم تایەر، شەهید ستاری سەعید خەڵەف.. لە مەندەلیشەوە مولازم جوامێر و مولازم جەمال. لە رواندزیش شەهید سەید کەریم و لە هەولێریش شەهید حەسەن خۆشناو و مولازم فوئاد و شەهید معاون جەمال.
جگە لەو کارە شۆڕشگێڕانانە، سلێمانی کانگای ئەدەب و هونەری بەرەنگاری بوو. کۆڕەکان لێوان لێو لە حەماسەت بوون، لە ساڵی 1975وە، بەرهەمی نوسراوی ئاشکرا و نهێنیش، بەشێکی زۆری داهێنراوی نوسەران و هونەرمەندانی ئەم شارە بوون.
هەڵبەتە ئەدەبێکی بەرەنگاری لە چامەی نالیەوە، بۆ سالم، لە ئەستەمبوڵەوە بۆ سلێمانی نوسرابێت، ناکرێت لە دۆخی سەختی بەرپا کردنەوەی شۆڕشدا،هەروەکو دۆخی خەمباری روخاندنی میرنشینی باباندا، سلێمانی نەبێتەوە بە سەنگەری بەرهەڵستی ئەدەبیات. بووش!
هونەرێک، لە چریکەی سەید عەلی ئەسغەری سنە-ئەردەڵانییەوە درابێتە گوێی بابانییەکان، ناشێ، ڕەشۆڵ و حەمەساڵح دیلان و تیپی مەولەوی و سلێمانی، نەخەنە خرۆشی ئاوازی مەقامی سەفەر و سرودەکانی کوردایەتی و گۆرانیە ڕەسەنەکانی کوردەواری.

1975.. ژانی لەدایک بوونی داهێنانە نوێکانی کوردایەتی بوو. کە سلێمانی لانکی راژەنینەکەی بوو. ئا لەم ژانەوە؛ شێرکۆ بێکەس، حەمە سەعید حەسەن، حەمە فەریق حەسەن، هەڤاڵ کوێستانی، مستەفا ساڵح کەریم، حەمەی حەمە باقی، رەئوف بێگەرد، حەمەی مەلا کەریم- سلێمانی،بەغداد- حسێن بەفرین،تایەر ساڵح سەعید، شەهید دڵشاد مەریوانی، ناسر حەفید، شەونم بەرزنجی، رەفیق سابیر،حەمە ڕەنجاو، سمکۆ ناکام، ئەحمەد سالار، مەلا عەلی شەهید .. تا د. لەدایک دەبن و دەبنە هەوێنی بەرهەڵستی. لە گەرمیانیش، لەتیف هەڵمەت و فەرهاد شاکەلی و ئەنوەر قادر جاف و محەمەد موکری -کەرکوک- و ئەحلام مەنسور-خانەقین- محەمەد بەدری-فەیلی،بەغداد- دەبنە سمبولی بەرەنگاری.
ئەگەر توێژینەوە لەسەر ئەدەب و هونەری دوای 1975 بکرێ، دەزانرێ، داهێنان ڕێچکەی نوێتر و پشکوتن و خەمڵینی زیاتری، چ لە ناوەرۆک و چ لە فۆڕم وچ لە دەربەستیدا، بەخۆیەوە دیوە.
دیارە، ناکرێ لەم بوارەی داهێنانی بەرەنگاریدا، هەولێر بیر نەخەینەوە کە رەچە شكێنی ئەدەبی بەرەنگاری عەبدوڵا پەشێوە. هاوخەمەکانیشی درێغییان نەکرد. وەکو: جەوهەر کرمانج، خالید دلێر، ئازاد دڵزار، قوبادی جەلیلزادە، دڵزار، کەریم دەشتی، بەکر خۆشناو، موحسین ئاوارە، شەهید محەمەد مەولود مەم،هاشم سەڕاج،عەبدوڵا سەڕاج.. تا د.
باسەکەمان لەسەر یادی سلێمانییە، بۆیە زۆرتری لەسەر دەنوسین.
سلێمانی.. باشم لەبیرە، تینوی کوانوی بەرپا کردنەوەی شۆڕش بوو. بۆیە، زۆر زوو، لە قەزا و ناحیە و دێهاتەکانی پارێزگاکەدا، سەنگەری هەڵسانەوەی خەبات لێدرایەوە. شارباژێر، بەرزنجە، شارەزور، هەڵەبجە، کفری، دۆڵی جافایەتی، قەڵادزێ، ڕانیە، گەرمیان، قەراغ و بازیان، سەید سادق و عەربەت، خورماڵ، هەورامان، قەرەداغ، چواردەوری سلێمانییان کردە شورای کوردایەتی.
لەبەر ئەوەی باش شارەزای ساڵانی 1975-1983 سلێمانیم، لەم یادەدا بە ئەرکم زانی بۆ نەوەی نوێ و مێژوو، راستی روداوەکانی ناو شار و دەوروبەری باس بکەم. هەتا ئەوەی مەبەستێتی بزانێ:
سەربەستی ئێستای سلێمانی، رەگ و ریشەکەی لە دوای 1975ەوە، چۆن لە ناخی خەڵکی سلێمانیدا، رۆچوون.
شاشەکان دەبینم، لەم یادەدا، خزمەتی یادی 242 ساڵەی دامەزراندنی سلێمانی دەکەن و تەواوی بوارەکانی یادگارەکانی شارەکە دەگەشێننەوە. هەموو دڵسۆزێک، تێکۆشەر بووبێ یان نا، مافی خۆیەتی شانازی بە شانازییەکانی سلێمانییەوە بکات. لە کفتەی سابونکەرانەوە بۆ یاپراخەکەی نەورۆزی پیرەمێرد و چریکەی ڕاپەڕین و گۆڤاری گەلاوێژ، چ ئەو دڵسۆزانەی زیندوون، چ ئەوانەی وەچەی دڵسۆزانی رابردوون. بەڵام دوو توێژ، مافیان بەسەر قوربانیەکان، زیندانیە ئەشکەنجەدراوەکان، شانازییەکان، جوانییەکان و داهێنانەکانی شاری سلێمانیەوە نییە.
یەکەمیان: خۆفرۆشەکانی سەردەمی فاشییەکان، کە چزوی خیانەتیان دەچەقاندە جەستە و هەست و نەستی دڵسۆزان.
دووەمیان: گەندەڵەکانی دوای راپەڕین، ئەوانەی لە حکومڕانی تاڵانکەری بەرەی کوردستانیەوە، هەتا نۆهەمین کابینەی هەرێم، خەریکی تاڵانین، تێکڕایان وایان کردووە سلێمانی، بکەوێتە دوای شارەکانی دیکەوە؛ لە کاتێکیشدا، چۆن سلێمانی لە مێژوودا پێشەنگ بووە، دەبوایە لە خزمەتکردن و خۆشگوزەرانیشدا، یەکەم بووایە.
سڵاو لەم یادە.. سڵاو لە هەموو ئەو تێکۆشەر و دڵسۆزانەی لە تەواوی بوارەکاندا زۆرترین خزمەتی شارەکەیان کردووە و شەرمەزاری یادی 242 ساڵەی شاری هەڵمەت و قوربانی نین!لە ٥/٩/١٩٧٥ەوە، بڕیاری گرتنم دەرچووە و پەنام بۆ سلێمانی هێناوە. بەشی زۆری تەمەنم، یان لە ناو شار، یاخود لە دەرەوەی سلێمانی بردۆتە سەر. دەتوانم بڵێم: لەو سیاسییانەم، بۆ رۆژگارە سەختەکان، زانیارییەکی زۆرم هەس؛ چ بۆ رێکخستنە نهێنییەکان، چ بۆ پێکەوەنانی مەفرەزە سەرەتاییەکان، چ بۆ دروستکردنی مەفرەزە نهێنییەکانی ناو شار، بۆ زیندانییەکان، بۆ شانە بە شانەی رێکخستنەکان. بۆیە، لە هەموو بارێکەوە، دڵنیام تان و پۆی یادەوەرییەکانم کە هێشتا نەنوسراون، بۆ میژوو بەهادارن.
سلێمانی، لە دوای ریککەوتنی جەزائیری ١٩٧٥ەوە، مەکۆی راستەقینەی رێکخستنەکان و بەرپا کردنەوەی شۆڕش و، دەستوەشاندنەکانی ناو شار، هەروەها، داینەمۆی پەرەپێدانی رێکخستن و کۆبونەوەکان و هاوکارییەکانیش بوو. دەتوانم بڵێم: بۆ ساڵانی 1975-1977، هەڵەبجە، لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکاندا، دەستە خوشکی سلێمانی بوو؛ بەرەبەرە، ڕانیە، قەڵادزێ، کەلار، دەربەندیخان، سەیدسادق و چەمچەماڵیش، لەگەڵ دەوروبەریان، جۆشی خەباتیان دەخوارد و درێغییان نەدەکرد. سلێمانی کرابووە چەقی تەواوی رێکخستنەکانی کوردستان. کرایە یەکەمی رووداوە هەرە کاریگەرەکان، بۆ نموونە:
• دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ڕەنجدەران، رۆڵەی سلێمانی بوون.
• یەکەمین شانەی ڕێکخستنەکانی یەکێتی، لە سلێمانیدا دروست کرا.
• یەکەمین زیندانی سیاسی لە پایزی 1975ەوە، خەڵکی سلێمانی بوو.
• یەکەمین زیندانی لەسێدارە دراوی دەستی فاشیەکان خەڵکی سلێمانی بوو.
• یەکەمین مەفرەزەی دروستکراوی شۆڕشی نوێ، لە ناو کوردستاندا، لە سلێمانیەوە،
پێک هێنرا و مەفرەزەکانی دیکەش، هەر لە سلێمانیەوە، بڕیاریان بۆ دەدرا.
• یەکەمین خۆفرۆشی کوردستان، لە سلێمانی سزای لەناوبردنی درا.
• یەکەمین خێزانی گیراوی پێشمەرگە، خەڵکی سلێمانی بوون.
• یەکەمین شار، کە زۆرترین چالاکی پێشمەرگانەی تیادا ئەنجام دەدرا، سلێمانی بوو.
• ئەو شارەی کە سەدام زۆری لێ دەترسا، سلێمانی بوو، بۆیە گوتی: سلێمانی شارێکی
سەختە.
• یەکەمین خۆپیشاندانی خوێندکاران دژی بەعس 1976 لە سلێمانی رویدا و پۆلێکیان گیران.
• هەر لە سلیمانیدا، بەعسیە گەورەکان بە سزای شۆڤێنیەت گەیەندران؛ ساڵح عانی، عەبدولمەجید عەبدولسەمەد. لە پارێزگاری سلێمانیش درا.
• هەر لە سلێمانی گەورە خۆفرۆشی وەکو: مچەی ئەحە پوت و ئاسۆی قومری و ئەحەی حەسۆڵ، گەیەندرانە گۆڕستانی سەرشۆڕی.
• چەندین ئەفسەری خەڵکی سلێمانی، لە سەرەتای شۆڕشدا بوونە پیشمەرگە: مولازم عومەر، شەهید ئەنوەری مەجید سوڵتان، شەهید مولازم تایەر، شەهید ستاری سەعید خەڵەف.. لە مەندەلیشەوە مولازم جوامێر و مولازم جەمال. لە رواندزیش شەهید سەید کەریم و لە هەولێریش شەهید حەسەن خۆشناو و مولازم فوئاد و شەهید معاون جەمال.
جگە لەو کارە شۆڕشگێڕانانە، سلێمانی کانگای ئەدەب و هونەری بەرەنگاری بوو. کۆڕەکان لێوان لێو لە حەماسەت بوون، لە ساڵی 1975وە، بەرهەمی نوسراوی ئاشکرا و نهێنیش، بەشێکی زۆری داهێنراوی نوسەران و هونەرمەندانی ئەم شارە بوون.
هەڵبەتە ئەدەبێکی بەرەنگاری لە چامەی نالیەوە، بۆ سالم، لە ئەستەمبوڵەوە بۆ سلێمانی نوسرابێت، ناکرێت لە دۆخی سەختی بەرپا کردنەوەی شۆڕشدا،هەروەکو دۆخی خەمباری روخاندنی میرنشینی باباندا، سلێمانی نەبێتەوە بە سەنگەری بەرهەڵستی ئەدەبیات. بووش!
هونەرێک، لە چریکەی سەید عەلی ئەسغەری سنە-ئەردەڵانییەوە درابێتە گوێی بابانییەکان، ناشێ، ڕەشۆڵ و حەمەساڵح دیلان و تیپی مەولەوی و سلێمانی، نەخەنە خرۆشی ئاوازی مەقامی سەفەر و سرودەکانی کوردایەتی و گۆرانیە ڕەسەنەکانی کوردەواری.

1975.. ژانی لەدایک بوونی داهێنانە نوێکانی کوردایەتی بوو. کە سلێمانی لانکی راژەنینەکەی بوو. ئا لەم ژانەوە؛ شێرکۆ بێکەس، حەمە سەعید حەسەن، حەمە فەریق حەسەن، هەڤاڵ کوێستانی، مستەفا ساڵح کەریم، حەمەی حەمە باقی، رەئوف بێگەرد، حەمەی مەلا کەریم- سلێمانی،بەغداد- حسێن بەفرین،تایەر ساڵح سەعید، شەهید دڵشاد مەریوانی، ناسر حەفید، شەونم بەرزنجی، رەفیق سابیر،حەمە ڕەنجاو، سمکۆ ناکام، ئەحمەد سالار، مەلا عەلی شەهید .. تا د. لەدایک دەبن و دەبنە هەوێنی بەرهەڵستی. لە گەرمیانیش، لەتیف هەڵمەت و فەرهاد شاکەلی و ئەنوەر قادر جاف و محەمەد موکری -کەرکوک- و ئەحلام مەنسور-خانەقین- محەمەد بەدری-فەیلی،بەغداد- دەبنە سمبولی بەرەنگاری.
ئەگەر توێژینەوە لەسەر ئەدەب و هونەری دوای 1975 بکرێ، دەزانرێ، داهێنان ڕێچکەی نوێتر و پشکوتن و خەمڵینی زیاتری، چ لە ناوەرۆک و چ لە فۆڕم وچ لە دەربەستیدا، بەخۆیەوە دیوە.
دیارە، ناکرێ لەم بوارەی داهێنانی بەرەنگاریدا، هەولێر بیر نەخەینەوە کە رەچە شكێنی ئەدەبی بەرەنگاری عەبدوڵا پەشێوە. هاوخەمەکانیشی درێغییان نەکرد. وەکو: جەوهەر کرمانج، خالید دلێر، ئازاد دڵزار، قوبادی جەلیلزادە، دڵزار، کەریم دەشتی، بەکر خۆشناو، موحسین ئاوارە، شەهید محەمەد مەولود مەم،هاشم سەڕاج،عەبدوڵا سەڕاج.. تا د.
باسەکەمان لەسەر یادی سلێمانییە، بۆیە زۆرتری لەسەر دەنوسین.
سلێمانی.. باشم لەبیرە، تینوی کوانوی بەرپا کردنەوەی شۆڕش بوو. بۆیە، زۆر زوو، لە قەزا و ناحیە و دێهاتەکانی پارێزگاکەدا، سەنگەری هەڵسانەوەی خەبات لێدرایەوە. شارباژێر، بەرزنجە، شارەزور، هەڵەبجە، کفری، دۆڵی جافایەتی، قەڵادزێ، ڕانیە، گەرمیان، قەراغ و بازیان، سەید سادق و عەربەت، خورماڵ، هەورامان، قەرەداغ، چواردەوری سلێمانییان کردە شورای کوردایەتی.
لەبەر ئەوەی باش شارەزای ساڵانی 1975-1983 سلێمانیم، لەم یادەدا بە ئەرکم زانی بۆ نەوەی نوێ و مێژوو، راستی روداوەکانی ناو شار و دەوروبەری باس بکەم. هەتا ئەوەی مەبەستێتی بزانێ:
سەربەستی ئێستای سلێمانی، رەگ و ریشەکەی لە دوای 1975ەوە، چۆن لە ناخی خەڵکی سلێمانیدا، رۆچوون.
شاشەکان دەبینم، لەم یادەدا، خزمەتی یادی 242 ساڵەی دامەزراندنی سلێمانی دەکەن و تەواوی بوارەکانی یادگارەکانی شارەکە دەگەشێننەوە. هەموو دڵسۆزێک، تێکۆشەر بووبێ یان نا، مافی خۆیەتی شانازی بە شانازییەکانی سلێمانییەوە بکات. لە کفتەی سابونکەرانەوە بۆ یاپراخەکەی نەورۆزی پیرەمێرد و چریکەی ڕاپەڕین و گۆڤاری گەلاوێژ، چ ئەو دڵسۆزانەی زیندوون، چ ئەوانەی وەچەی دڵسۆزانی رابردوون. بەڵام دوو توێژ، مافیان بەسەر قوربانیەکان، زیندانیە ئەشکەنجەدراوەکان، شانازییەکان، جوانییەکان و داهێنانەکانی شاری سلێمانیەوە نییە.
یەکەمیان: خۆفرۆشەکانی سەردەمی فاشییەکان، کە چزوی خیانەتیان دەچەقاندە جەستە و هەست و نەستی دڵسۆزان.
دووەمیان: گەندەڵەکانی دوای راپەڕین، ئەوانەی لە حکومڕانی تاڵانکەری بەرەی کوردستانیەوە، هەتا نۆهەمین کابینەی هەرێم، خەریکی تاڵانین، تێکڕایان وایان کردووە سلێمانی، بکەوێتە دوای شارەکانی دیکەوە؛ لە کاتێکیشدا، چۆن سلێمانی لە مێژوودا پێشەنگ بووە، دەبوایە لە خزمەتکردن و خۆشگوزەرانیشدا، یەکەم بووایە.
سڵاو لەم یادە.. سڵاو لە هەموو ئەو تێکۆشەر و دڵسۆزانەی لە تەواوی بوارەکاندا زۆرترین خزمەتی شارەکەیان کردووە و شەرمەزاری یادی 242 ساڵەی شاری هەڵمەت و قوربانی نین!


PM:08:28:14/11/2026

ئه‌م بابه‌ته 840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی