سلێمانی هەناسەیەکە بۆ ئازادی
زانا توفیق بەگ
سروشتی
ئەم شارە وایە ، کە لی دوور دەکەویتەوە بیری دەکەی ، کە هاتیتە ناوی بۆ ژیان
ناتوانی دەستبەرداری ببیت ، سلێمانی شارێکی
مەڵتی کەڵچەرە وە بە سروشتی خۆی هەمیشە شارێکی سەرکێش بووە . بەڵام ئێستا سلێمانی
کتومت لەو شارە دەچێت، کە هەردوو دەست و قاچێکی لە ئێش کەوتبێت توانای بەرەنگار
بوونەوەی دوژمنەکانی نەمابێ ، بەردەوام رۆژانە
سلێمانی لاقەی سیاسی ئیداری دەکرێت وە کەس خاوەنی نیە ئەم شارە بە جورێك خەریکە دەستەمۆ
دەکرێت کە توانای وەڵام دانەوەی ئەو دۆژمنانەی نیە کە رۆژانێك بەم شارەیان دەووت (
المدینە صعبە).
کوا
پاراستنی ناسنامەی کەلتووری زیاتر لە سەد ساڵی ڕابووردوی دروستکردنی شاری سلێمانی
؟
کوا
پارە و داهاتی ئەم شارە لە کویە کوا شەفافێتی لە داهاتەکانیدا ؟
کوا
پلانی گەشەی شارو دروستکردنی کەڤەری پاراستنی ژینگەی شاری سلێمانی ؟
کوا
ئاستی پێشکەوتنی زانکۆ وقوتابخانەکان ؟
کوا
چیاولووتکەو گردو تەپۆڵکەکانی شار هەموو کرا بە ئەپارتمانی دزەکان خەریکە دیمەنی
سلێمانی وەکو قوتی شقارتەی کبریتی لێ دێت؟
چەندین
پرسیاری تری جەوهەری کە وەڵامەکانیان بێ سەروشوێنە لەسایەی دەسەڵاتی سیاسی و حیزبی
ئەم شارە ، ناکرێت شارێکی وەکو سلێمانی دیلی دەستی چەند بەرپرسێکی سیاسی و ئیداری
گەندەڵ بێت ، ناکرێت بەردەوام شکۆی ئەم شارە بشکێنرێت لە ڕێگای میدیا سێبەروڕۆشنبیری
موزەیفەوە ، هەر هێزيكی سیاسی کار لەسەر شێواندنی
مێژووی ئەم شارە بکات دەرئەنجام باجی قورس دەدات چونکە سلێمانی بە ئەزموون سروشتی
چیای ئاگرینی هەیە بەردەوام پەنگ دەخواتەوە هەتا کاتی تەقاندنەوەی چیاکە لەدوای خۆی
هەموو ئەو ناوچەیە دەسوتنێتی دەیکاتە سوتماك وە نایەلێت تا سەر ئەم جۆرە نایەکسانیە لە بەرامبەری بەردەوام بێت، مێژووی
ئەم شارە پڕە لە دەسەڵاتی سیاسی داڕووخاو کە ویستویانە خەڵکەکەی پاشکۆبخەن کێشەی بەشێکی
زۆری حیزبە سیاسیەکان لە کەلتوری ئەم شارە تێناگەن چونکە تا لێ تێنەگەی ناتوانی تێکەڵی بێت.
ئمرۆ
خەڵکی ڕەسەنەیی شارسلێمانی لەناو هە موو هیزە
سیاسیەکاندا لە پەراوێزدان هیچ هێزێکی سیاسی
رێز لە خەبات و تێکۆشانی ئەم شارە ناگرێت تەنانەت شەهید ونەوەکانیان . منەوەرەکانی
ئەم شارە شاربەدەرن تەنانەت بەشداری دروستکردنی بڕیاری سیاسی و ئیداری سلێمانینین، وە
بەردەوام هەوڵی دوورخستنەوەی گەنجانی ئەم شارە ئەدرێت بۆ ئەوەی کۆچ بکەن سەری خۆیان
هەڵگرن ، ئەگەر ئێستا سەرژمێری خەڵکی شاری سلێمانی بکرێت ئەو بنەماڵەو خانەدانانەی
کە سلێمانیان بنایاد ناوە رێژەیان کەمترە
لەو خەڵکەی لە هاووردەی سلێمانی کراون بەناوی جۆر بەجۆرە ئەمە دەرخەری ئەو ڕاستیەن
کە سلێمانی باجی ئەوە دەدات کە ناتوانی دەستەمۆژێردەستە بێت وە نابێتە پاشکۆی هیچ کەس و دەسەڵاتیەکی سیاسی . چونکە سلێمانی
مۆڵکی هیچ حزب و ڕێکخراو کەسێکی تایبەتی نیە تەنها موڵکی هەموو ئەو خەڵکەیە کە لەم
شارەدا دەژین خۆشیان دەوێت
PM:09:02:12/11/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی