ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی هاوسەنگی ژینگەیی هەرێمی کوردستانی تێکداوە!
ئەڤین میر خەزەڵ
ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان سامانی زیندووی سروشتین،
دەبنە هۆکاری ڕێکخستنی هاوسەنگی ژینگەیی و دەوڵەمەندکردنی سامانی سروشتی ناوچەکە و
جوانی تایبەت بە سروشتی کوردستان دەبەخشن بەجۆرێک لەکاتی بینینی ئەو ئاژەڵ و باڵندە
کێوییانە لەسەر چیاو لوتکەکان و دەشت و دەری کوردستاندا چێژ بینین و ئارامی بەڕۆحمان
دەبەخشێت! ڕاوکردن بەو رێژە زۆرە بووەتە یەکێک
لە هەڕەشە مەترسیدارەکان لەسەر هاوسەنگی ژینگەیی کە دەبێتە هۆکاری کەمبونەوە یاخود
لەناوچونی ئەو گیاندارانە کار دەکاتە سەر
بنەبڕکردنیان, لە کوردستانی خۆماندا ڕێژەی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی بەو شێوەیە بەرجاوەنیە
کە ببێتە هۆی زۆری زاوو زێ و زیادبونی ڕادەبەدەر بەلکو ڕێژەکەیان زۆر لەکەمبونەوەدایە و خەریکە دەبێتە هۆی لەناوجونی
یەکجارەکی هەندێکیان و زۆرکەمبونەوەیان بەگشتی و دەگمەن بوونیان !
پێکهاتەکانی ژینگە هەموو جومگە سەرەکیەکانی ژیان
دەگرێتەوە، جگە لە و سێ ڕەگەزەی ژینگە(خاک، ئاو و هەوا) ژینگەی سروشتیش یەکێکە لە ڕەگەزە
گرنگەکانی ژینگە کە ڕاستەخۆ کاریگەری هەیە لەسەر تێکدانی هاوسەنگی ژینگەیی کە ئەوانیش
باڵندە و ئاژەڵەکانن کە زیاتر باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان مەترسی کەمبونەوە و لەناوچونیان
زیاترە بۆیە لێرەدا تیشک دەخەینە سەر ئەم ڕەگەزەی ژینگە.
هەرێمی کوردستان بەهۆی ڕێژەی زۆری جەنگ و شەڕە
جۆر بەجۆرەکان ئاژەڵ و باڵندەکان زیاتر ترسیان لێنیشتووە، نیشتمانیان جێهێشتووە و
کۆجیان کردونە ، یاخود بەهۆکاری گۆرانی کەش و هەوا بوەتە هۆی لەناوچونیا، یان بەهۆی
زۆری ڕاوکردنی هەرەمەکیان بونەتە قەلاجۆکردنیان ، یان بەهۆی نەبونی پارئزراوی
سروشتی لەناوجەکەنی هەرێمی کوردستان، ئەمانە هەموو بونەتە هۆکاری لەناوجون و کەمبونەوەی
ئەو ئاژڵ و بالندە کێوییانەی لە هەرئمی
کوردستاندا دەژین.
مرۆڤ بۆچی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی ڕاودەکات؟
١-ڕاوکردنی بازرگانی : بەمەبەستی دەستکەوتنی
ماددی هەڵدەستێت بەڕاوکردنی نایاسایی ئاژەڵ و باڵندەکان لەئەنجامدا( گۆشت، پێست ،
پەڕ، هەرئەندامێکی ئاژەڵ و باڵندەکان )دەفرۆشن.
٢-ڕاوکردنی کات بەسەربردن و وەرزشکردن: لەپێناو ئەمەشدا ڕاودەکەن و زۆر جار بە نایاسایی ئەنجامی دەدەن.
٣- پاراستنی کێڵگەکان: هەندێک جار ڕاوکردن دەکرێت
وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر ئەو ئاژەڵانەی زیان بە بەروبوومی کشتوکاڵی یان مەڕوماڵات
و پەلەوەرەکانیان دەگەیەنن.
٤- نەبوونی هۆشیاری و یاسای توند: وەکو خۆی جێبەجێ
نەکردنی یاساکانی پاراستنی ژینگە لە هەندێک ناوچەدا.
*کاریگەرییە نەرێنییەکانی ڕاوکردن:
لەناوچوونی جۆریەتیان: کۆتایی هاتنی چەندین جۆری
دەگمەنی باڵندە و ئاژەڵ کە لە کوردستاندا بونیان هەبووە بەڵام لە ئێستادا تەنها
ژمارەیەکی کەمیان ماون.
تێکچوونی هاوسەنگی ژینگەیی: هەر زیندەوەرێک لە
زنجیرە خۆراکیدا ڕۆڵێکی هەیە؛ لەناوچوونی یەکێکیان دەبێتە هۆی زۆر بوون یان کەمبوونی
جۆرێکی تری زیندەوەر (بۆ نموونە زیادبوونی مێرووە زیانبەخشەکان بەهۆی کەموکوڕتی لە
باڵندە ڕاوکراوەکان).
کەمبوونەوەی
هەمەجۆری زیندەوەر : هەژاربوونی سروشت لە ڕوویئاژەڵ وباڵندەکان کەئەمەش کاریگەری لەسەر کەم بونی ڕووەکەکانیش هەیە.
چی بکرێت بۆئەوەی ئەو ئاژەڵ و باڵندە کێوییانە
پارێزراو بن لە دیاریدەی ڕاوکردن ؟
- توندترکردنەوەی ڕێنمایی و یاساکانی تایبەت
بەڕاوکردن، دانانی سزای توند بۆ ئەو کەسانەی بە بێ مۆڵەتی یاسایی یان لە وەرزی قەدەغەکراودا
ڕاو دەکەن.
-بلاوکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی بۆ سەرجەم چین
و توێژەکانی کۆمەڵگە.
-دروستکردنی ناوچەی پارێزراوی سروشتی،
فراوانکردنی ناوچە پارێزراوەکان ، دروستکردنی پارکی نیشتمانی و ناوچەی قەدەغەکراوی
ڕاوکردن بۆ پاراستنی ژینگەی سروشتیی ئاژەڵ و باڵندەکان.
-ڕێگری کردن لە ڕاوکردنی هەڕەمەکی و کۆچی
بالندەکان ئەمەش بەهۆی پاراستن و دورخستنەوەی مەترسی لەسەریان.
-پەرە بە ئاژەل و باڵندە خۆمالیەکان بدرێت و
لە شوێنی تایبەت و پارێزراو بەمەبەستی ڕێگریکردن لە لەناوچونیان و پارێزگاری کردن
لە توخمی گیاندارە کێوییەکان.
-پێویستە حکومەت بودجە تایبەت دابین بکات بۆ ڕێگری
کردن لە دیاردەی ڕاوکردن.
-هۆشیاركردنەوەی کۆمەڵگا، بەکارهێنانی ڕاگەیاندن
و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە
کێوییەکان ، بڵاوکردنەوەی پەیامی هۆشیاری کاریگەر تایبەت بۆ دروستکردنی هەست و سۆزی خۆشویستن بۆ ئەو گیاندارانە بەمەبەستی دورکەوتنەوە
لە ئازاردانیان .
-قەدەغەکردنی ڕاوکردن بەهەموو شێوەیەک و
داخستنی مۆلەتی ڕاوکردن بۆ هەمیشە یاخود بۆ کاتی گەر پێویست بوو لە سەرجەم
کوردستاندا، یاخودا زیادکردنی ڕسومات و زیاد کردنی سزای سەرپێچی کاران بەمەبەستی کەمکردنەوە
و نەهێشتنی دیاردەی ڕاوکردن.
-دەستگیرکردن و سزادانی کەسانی ڕاوجی بێ مۆلەت
و ئەو کەسانەی کە ئاژەل و بالندە کێویەکان دەکوژن.
-سەپاندنی سزای سەرپێچی کاران و غەرامە کردنیان.
-پشتیوانیکردنی ڕێکخراوە ژینگەییەکان و هاوکاریکردنی ئەو ڕێکخراوانەی کار بۆ داکۆکیکردن
لە مافی ژینگە و ئاژەڵ و باڵدەکان دەکەن.
ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانە،
کە بەهەموو شێوەیەک ڕێگری لە دیاردەی راوکردنی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی بکەن، پێویستە دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بەدیاریکراوی
ئەو ئەرکە بگرێتە ئەستۆ کە ڕاوکردن بەهەموو شێوەیەک قەدەغە بکات لە ئيستادا ڕێگری
لێ بکات، نەک ببێتە هۆکاری وەسیلەیەکی ڕاو کردن چونکە بەبیانوی بونی مۆڵەتی ڕاوکردن
و بوونی پێناسی ڕاوکردن، ئەو ڕاوچیان هەموو
جۆرە ئاژەڵ و باڵندەیەک ڕاو دەکەن بە بێ جیاوازی کە لەمۆڵەتەکەدا ئاماژەی پێ نەکراوە!
لەلایەکیتریشەوە ئەو جۆرە ئاژەڵ و باڵندانەی مۆلەتی ڕاوکردنیان هەیە ڕێژەیان بەو شیوەیە
نیە کار لە ژینگە بکات و زیانی پێبگەیەنێت بەڵکو ڕاوکردنیان دەبێتە هۆی تێکدانی
هاوسەنگی ژینگەی سروشتی کوردستان، ئاژەڵ و باڵندەکانیش مافی ژیان و زیاد بونیان هەیە
بۆئەوە دروستکراون بژین نەک لەناویان ببەین.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بەڕێز(دکتۆر سەنعان/ بەڕێوەبەری
فه رمانگەی هوشياركردنه وەی ژينگەیی و ڕاگەیاندن و ووتەبێژی دەستەی پاراستن و
چاککردنی ژینگە)وتی:
-دەستەی ژینگە لەچوارچێوەی ئەو ئەرک و دەسەڵاتانەی
کە هەیەتی بۆ ڕێگریکردن لە ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان، بۆ پاراستنی جۆراوجۆری
زیندەواران و هاوسەنگی ژینگەیی، ژینگە تەنها بابەتی هۆشیاری نیە بەڵکو پاڵپشت بە
بنەما یاسایی و هاوکاریەکان دەبەستێت لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکان واتا دەستەی
ژینگە پابەندە بە بابەتی هۆشیاری، بنەمای یاسایی و هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان.
دەستەی ژینگە یاسای (ژمارە ٨ی سالی ٢٠٠٨)مان هەیە بەتایبەت (مادەی ٣١)، کە ئەو مادەیە باس لەقەدەغەکردنی
ڕاوکردنی نایاسایی دەکات بەتایبەت لەکاتی زاوزێ و زۆربوونی زیندەوەران جەختدەکاتەوە
لە دوورکەوتنەوەی ڕاوکردن بە مادەی تەقەمەنی و ڕاوکردنی ماسی و ڕاوکردنی خاوەندارێتی
گواستنەوە و فرۆشتنی ئاژەڵە مەترسی لەناوچوەکان و تێکدانی هیلانەکانیان واتا ڕاوکردنی
نایاسایی بەهەموو شێوەیەک قەدەخەیە.
هەروەها ڕێنمایی( ژمارە ١ سالی ٢٠٢٠ )، زیاتر
گرینگی و تەفاسیلی داوە بابەتی ڕاوکردن، بۆ
زیاتر ڕێکخستنی ڕێنمایی پاراستنی ئاژەڵەکان وئاگادارکردن و بەدواداچونی سەرپێچیە ژینگەییەکان.
-سەبارەت بە مۆڵەتدان ئیمە دەمانەویێت ڕێکی بخەینەوە بە بێسنور و بێ ڕەچاوکردنی یاسایی دەبێتە پاڵنەر
بۆلەناوچوونیان، بەلام ئێمە دەمانەوێت لەڕێگەی مۆڵەتدان ئەو ڕاوکردنە ڕێک بخەینەوە
بۆئەوەی بزانین چ کاتێک پێویستە ڕاوبکرێت و چ کاتیک نەکرێت، بەشێوەیەکی رێکخراو وە
لەهەمان کاتیشدا ئەوانەی کە مۆڵەتیا ن نیەو بە نایاسایی ڕاودەکەن پێویستە سزای یاسایی
بدرێن
، ئامانجی دەستەی ژینگە ڕێکخست و کۆنترۆڵکردنی
ڕاوکردنە بە پێی یاسا و ڕێگریکردنە لە ڕاوچیەکان بۆ ڕاوی نایاسایی بۆیە مۆڵەتدانمان
چەند مەرجێکی هەیە(دیاریکردنی جۆری ئاژەڵەکە ،ئەو ئاژەڵ و باڵندانەی مۆڵەتییان پێ
دەدەین ، دیاریکردنی وەرزەکە، چەند ژمارە ڕاوبکرێت، نەک بەهەڕەمەکی ڕاو بکرێت، )،
هەروەها ئاگاداری ئاژەڵی دەگمەنەکان ببن بۆئەوەی بتوانین پارێزگاری لە مانەوەیان
بکەین، بەمەبەستی پاراستنی سامان زیندو یان بەڕێکخراوکردنیان.
-ئیمە بۆ پاراستنی هاوسەنگی ژینگەیی مۆڵەتی ڕاوکردنی
یاسایی دەدەین نەک هەڕەمەکی ، ناتوانین قەدەغەی بەتەواوی بکەین چونکە ئەو ئاژەڵ و
باڵندانە ساڵ بەساڵ ڕێژەیان زیاد دەبێت، راوکردنەکەش سنوردارە ئیمە گەر مۆلەت دەدەین
چاودێری و بەدواداجونیش دەکەین بە هاوبەشی
هێزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگە، لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر بۆ پاراستنی ئەو
سامانە سروشتیانە، ئەم هەماهەنگیە دەبێتە هەنگاوێکی ستراتیجی بۆ سنوردارکردن و بۆئەوەی لەکۆتاییدا گەر پێویست بکا دواتر بەیەکجاری قەدەغەی ڕاوکردن
بکەین دوای هەڵسەنگاندنی بابەتەکە، بۆیە بابەتی قەدەغە کردن نەکراوە تا ئێستا چونکە
ئەم ڕێگەیە پێویستی بە هەڵسەنگاندن و دیراسەکردنی بابەتەکە هەیە.
-بەلێ دەستەی ژینگە سزای سەرپێچیکارانی داوە
بەپێی یاساکان و بەهەماهەنگی پۆلیسی ژینگە و دارستان دەکریت، ئەوان شوێنی سەرپێچیەکە
دیاری دەکەن، ئەمەش بە یاسا سزا جێبەجێ دەکرێت.کەیسەکە بەدواداچونی بۆ دەکرێت و کەلوپەلەکانی
ڕاوکردن دەستی بەسەردا دەگیرێت و لەڕێگەی پۆلیسەوە بۆ دادگاکان بەرزدەکرێتەوە چەند
جار سەرپێچی هەبوە و سزادراوە، وە هەروەها دەستەی ژینگە بە بەردەوامی هەڵمەتی هۆشیاری
ڕاوکردنی داوە بەهاوڵاتیان.
-دەستەی ژینگە کاری لەسەر سەرپێچی ڕاوکردن
کردووە بەشێوەی مەرج مۆڵەت دراوە بە ڕێکخراو و پێشێلکاریەکانیش ڕێگری لێکراوە، ئێمە
پشتگیری لە ڕاوکردنێکی سنوردار دەکەین، پێویستە کەمپینی هۆشیاری دژی ڕاوکردن بکرێت
و ڕاوکردن هەبێت هەتاوەکو دوای دیراسەکردن هەتا قەدەغەی کۆتای دێت و پێویست بەڕاوکردن
نەمێنێت.
پێویستە زانکۆکان هاو ئاهەنگ بن و زانیاریان لای
ئەوان هەبێت پشت بە توێژینەوە زانستی ببەستن
و بەزانستی کار لەسەر زیندەوەرەکان بکەن بۆ دەرخستنی زانیاری لەسەر مانەوە یان زۆر
بون یان کەمبونیان، پێویستە داتا هەبێت و بزانین تا چەند پێویست بەڕاوکردن و پاراستنی ئەو زیندەوەران هەیە لە هەرێمی
کوردستاندا. واتا زانکۆکان لێرەدا پێویستە ڕۆڵی گرینیان هەبێت بۆ شیکردنەوەی زۆربون
و کەمبونەوەی ئەو زیندەوارانەی کوردستان.
ئامانجی دەستەی ژینگە پاراستنی سامانی سروشتی و
هەمەجۆری زیندەوەرانە، مۆلەتدانیش نەبوەتە ئامرازێک بۆ لاوازکردنی پاراستنی سامانی
سروشتی، ئەو مۆڵەتەی دەیدەین پشبەستکراوە بەیاسا و رێنمایی و پاڵپشتی هەڵسەنگاندنی
زانستی بارودۆخی هەرێمی کوردستان کراوە، هەرکاتێک بووە هۆی زیان بۆ سەر ئەو ئاژەڵ
و باڵندانە ئێمە بەهەموو شێوەیەک رێگر دەبین لەپێناو مانەوە و هێشتنەوەی سامانی
سروشتی کوردستان و نەهێشتنی دیاردەی راوکردنی بێ سنور.
PM:03:54:10/11/2026
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی