چوونەژوورەوەی مەلا شڤان بۆ پەرلەمان بە ئازارە
ئەبوبەکر هەڵەدنی
هەر نەوەد و نۆ پەرلەمانتارەکە بڕۆیشتنایەتە ژورەوە هێندەی چونەوە ژورەوەی مەلاشڤان بەڕۆشکی بەئازار نیە،چۆن فرمێسکەکانی عائشە خانمی کچەگوڵەکەی لەبەردەم دادگای هەولێر لەبیرکرد کەبۆ سزادانی باوکی بەناهەق زیندانیکراوی دەیڕشت،ئێمەش دڵمان دەدایەوەو فرمێسکەکانمان بۆ دەسڕی و لەناو هۆڵی دادگاش لەسەرجەم دانیشتنەکان هەم ئامادە دەبوین هەم زانیاریەکانمان بۆ ڕای گشتی دەگواستەوە وەک پاڵپشتیەک بۆ زیندانیانی بەناهەق سزادراوی بادینان.
ئەوەی من لەو جوامێرانەم بینی نمونەی خۆڕاگری وگیانفیدایی بون وەک قارەمانەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەران و شیوعی وئیسلامیەکان وسەرجەم ئازادیخوازانی تر کەبەرامبەر بەعسی نەفرەتی لەقەسابخانەکانی ئەبوغرێب وموسڵ وهەیئەی خاسەی کەرکوک وئەمنی سلێمانی وهەولێر وەک کێو ڕاوەستان.
سەیرە زیندان پێیان نەوێرێت کەچی لەدەرەوەی زیندان پەیمانەکانی ناوقەفەزی زیندان لەبیربکەیت.
PM:09:35:05/11/2026
ئهم بابهته 668
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی