شیروان میرزا: به‌پێى یاساى بودجه بێت ده‌بێت مووچه له یه‌كى یه‌كه‌وه ئه‌ژمار بكرێت
وێستگه نیوز- سروه ئه‌حمه‌د
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ جێبه‌جێكردنى پرۆژه یاساى بودجه شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێم و شاندێكى ته‌كنیكى ده‌چنه به‌غدا، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات به پێى یاساكه بێت ده‌بێت له یه‌كى یه‌كه‌وه مووچه‌ى سێ مانگ قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه و بنێرێته هه‌رێم.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق به وێستگه نیوزى راگه‌یاند، بۆ جێبه‌جێكردنى پرۆژه یاساى بودجه ده‌بێت شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێم و شاندێكى ته‌كنیكى بچنه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه هه‌ماهه‌نگى بكه‌ن.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به پێى پرۆژه یاساى بودجه بێت ده‌بێت له یه‌كى یه‌كه‌وه مووچه‌ى سێ مانگ قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه و بنێرێته هه‌رێم.
AM:11:22:12/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 21432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت