ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی دژی داعش لە حەمرین دەستیپێکرد


وێستگه‌ نیوز-
دەستەی حەشدی شەعبی لە عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمڕۆ حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی دەستپێکرد بۆ راوەدونانی چەکدارانی رێکخراوی داعش لە رۆژئاوای دەریاچەی حەمرین لە باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ى نیسانى 2021، راگەیاندنی دەستەی حەشدی شەعبی لە عێراق زانیاریی لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: "هێزێکی هاوبەشی لیواکانی 4، 20، 23، 24 و 110ـی حەشدی شەعبی، لەگەڵ سوپا و پۆلیسی فیدراڵی و بەرپەرچدانەوەی خێرا، ئەمڕۆ، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان دەستپێکرد بۆ راوەدونانی پاشماوەی داعش لە باکووری رۆژهەڵاتی دیالە"، 
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیه‌ندراوەکدا هاتووە: "ئێستا هێزەکان بە ئاراستەی ئەو گوندانە پێشڕەوی دەکەن، تۆپخانەکانی حەشدی شەعبی بەیانیی ئەمڕۆ دەستیان بە بۆردوومانکردنی گوندەکانی نزیک دەریاچەی حەمرین کرد وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵکوتانە سەریان و پشکنینیان بە ئامانجی پاککردنەوەی ئەو گوندانە لە پاشماوەی تیرۆر".


PM:12:32:11/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 2196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو