سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی دەگاتە هەرێمی کوردستان
ئەحمەد ئەبوغەیس
وێستگە نیوز-
بڕیارە ئەمشەو، ئەحمەد ئەبوغەیس، سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی بگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و دواتریش لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
سەردانی ئەحمەد ئەبولغەیس بۆ هەولێر دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ شەممە لە بەغدا لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە کۆبوونەوە. هەر لە بەغدا سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بینی و کۆبوونەوە.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوە، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى تاوتوێكراوە و "هه‌ردوولا كۆك بوون كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا ئارامى و سه‌قامگيریى بۆ عێراق دابين ده‌كات. دواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیش عێراق ده‌بێته‌وه به وڵاتێكى به‌هێزى ناوچه‌كه و رۆڵى ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تيى خۆى ده‌گێڕێت."
هەردوولا جه‌ختيان كردووەتەوە كه "بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختى و ئاڵنگارییەکانی ئه‌م قۆناخه، هاريكاريى هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌موو هێز و پێكهاته‌كان پێويست و گرنگه."
ئەبو‌لغه‌يس لە کۆبوونەوەکەدا وەک لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئاماژه‌ى به‌وه كردووە كه عێراق سه‌رچاوه‌ى مرۆيى و سرووشتيى ده‌وڵه‌مه‌ندى هه‌ن. هه‌موو پشتگيرييه‌كى كۆمكارى عه‌ره‌بیشی بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان و تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر دووپات كرده‌وه."
PM:06:38:10/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 1652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت