کۆمەڵی دادگەریی داوایەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگە نیوز-
هه‌رسێ ئه‌نجومه‌نی باڵا، سه‌ركردایه‌تی و دامه‌زرێنه‌رانی کۆمەڵی دادگەری کوردستان کۆبونەوە، بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە، نیگه‌رانیی خۆیان ده‌ربڕیی له‌سه‌ر درێژه‌كێشانی باری ناهه‌مواری بژێوی موچه خۆران و هاوڵاتیان و داواکرا، "هه‌رچی زوتره حكومه‌تی هه‌رێم كۆتایی به بڕیاری لێبڕینی موچه بهێنێت".
هه‌رسێ ئه‌نجومه‌نی باڵا، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی و ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌ران ئەمڕۆ شەممە به سه‌رۆكایه‌تیی عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کۆبونەوە، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پێشهاته‌كان و هه‌نگاو و هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵ به‌رانبه‌ریان.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە، سه‌ره‌تا سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ شیكارێكی بۆ بارودۆخی سیاسیی هه‌رێم‌و عێراق به‌گشتیی كرد‌و ده‌رهاویشته‌و لێكه‌وته‌و ئه‌گه‌رو سیناریۆكان له‌سه‌ر ئاینده‌ی سیاسیی هه‌رێم‌و عێڕاق‌و ناوچه‌كه بۆ ئاماده‌بوان خستەڕو، ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی بۆ چۆنیه‌تی ڕێكخستنی هه‌ڵوێست‌و جوڵه‌ی داهاتوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی ئاڕاسته‌ی كۆبونه‌وه‌كه كرد له‌پێناو ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پێشهات‌و گۆڕانكارییه‌كان.
ئەوەش خراوەتەڕو، له‌مه‌ڕ كێشه‌و گرفته‌كانی هاوڵاتیانی كوردستان‌و قه‌یرانی دارایی، كۆبونه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد‌و و نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕیی له‌سه‌ر درێژه‌كێشانی باری ناهه‌مواری بژێوی موچه خۆران‌و هاوڵاتیان‌و داواكاره هه‌رچی زوتره حكومه‌تی هه‌رێم كۆتایی به بڕیاری لێبڕینی موچه بهێنێت.
له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا باس له ئه‌رك‌و ده‌سته‌ڵاتی كۆبونه‌وه‌ی گشتیی كه له په‌یڕه‌وی نێوخۆدا هاتوه‌كرا، ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕگه‌یه‌ك ببێته ڕێگڕ له‌مه‌ڕ پێشهاته سیاسییه‌كان‌و گۆڕانكاریی پێویست بكات، له‌ده‌سته‌ڵاتی كۆبونه‌وه‌ی گشتییه هه‌مواری بكاته‌وه له‌پێناو سه‌رخستن‌و به‌ره‌وپێشچونی كار‌و پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان.
PM:05:00:10/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 1412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت