بەرهەم ساڵح: پێویستمان بە رێککەوتنێکی سیاسیی نوێیە

‌بەرهەم ساڵح

وێستگە نیوز-

سەرکۆماری عێراق دەڵێت، "پێویستیان بە رێککەوتنی نوێی سیاسی ھەیە کە بەڕێوەبردن بەرەو دەوڵەتێکی بەتوانا و خاوەن سەروەریی ببات".

بەرھەم ساڵح، سەۆککۆماری عێراق لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی، "یادی شەھیدبوونی ئیمام سەدر و رووخانی رژێمی ستەمکار دەکەینەوە، ئەو رژێمەی کە قێزەونترین تاوانی بەرامبەر عێراقییەکان ئەنجامداوە".

راشیگەیاندووە، "ناکرێت لە گۆڕانکارییە گەورە بەدیھاتووەکان کەمبکەینەوە، ھاوکات دەبێت دان بەو شکستانەدا بنێین کە ناکرێت تەنیا بە میراتی رژێمی پێشوو، پاساویان بۆ بھێندرێتەوە".

بەرھەم ساڵح ھەروەھا نووسیوویەتی، "پێویستمان بە رێککەوتنێکی سیاسیی نوێیە کە بەڕێوەبردن بەرەو دەوڵەتێکی بەتوانا و خاوەن سەروەریی ببات".


PM:03:48:10/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 3724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت