دوو موشه‌ك له‌ بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ دوو موشه‌ك ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د كران كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ سه‌ربازانی ئه‌مریكی.



تۆڕی راگەیاندنی جەنگی سەر بە سوپای عیراق ئاشکرایکرد، دوو کاتیۆشا ئاڕاستەی شورای دەرەوەی‌ بنکەی ئاسمانی بەلەد لە سەڵاحەدین کراوە بەبێ ئەوەی‌ "هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێبکەوێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، شوێنی هەڵدانی کاتیۆشاکان دەکەوێتە ناوچەی دوجمە کە لەژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپراسیۆنەکانی دیالەدایە.

تا ئێستا ئەمریکا و باڵیۆزخانەکەی و بنکە سەربازییەکەی لە عیراق هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بەو هێرشە بڵاونەکردووەتەوە.



PM:02:00:04/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 3092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت