ته‌ندروستی عێراق: 40 توشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 37 توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و پێنج هه‌زار و 379 توشبووی نوێش تۆماركراوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه عێراق ئاماری 24 كاتژمێری تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه، له‌و ماوه‌یه‌دا پێنج هه‌زار و 379 توشبووی نوێ تۆماكراوه و به‌وه‌ش ژماره‌ی توشبوون گه‌یشته 868 هه‌زار و 202.
هه‌ربه‌پێی ئاماره‌كه، پێنج هه‌زار و 17 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و به‌وه‌شی كۆی گشتی چاكبوونه‌وه‌ش له‌سه‌ر تاسه‌ری عێراق گه‌یشته 773 هه‌زار و 232كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژنیگه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 40 توشبوو به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدانیش به ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتۆته 14 هه‌زار و430.
PM:06:47:03/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 1832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت