پەرلەمانتارێك کورسییەکی پەرلەمان دەسوتێنێت


وێستگە نیوز-

ئەندامێکی پەرلەمانی ئەردەن بەهۆی جگەرەکێشانەوە لە هۆڵی پەرلەمانی وڵاتەکەی، یەکێک لە کورسییەکانی دانیشتنی نێو هۆڵەکە دەسوتێنێت، دواتریش وێنەکەی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاودەبنەوە.


ئەوەی لە وێنەکاندا دەبیندرێت دیمەنی ساتی جگەرەکێشانی پەرلەمانتارێکی ئەردەن کاتێک پەتی ئارامی دەپچڕێت و حەزەکانی بۆ جگەرەکێشان بەرۆکی دەگرن، بەو هۆیەوە جگەرەیەک دادەگیرسێنێت و بەردەمی خۆی وەک تەپڵەکێکی جگەرە دەبینێتەوە، جارجارێکیش جگەرەکەی لەسەر مەکۆی کورسییە تەختەکەی بەردەمی دادەنێت و بەو هۆیەوە شوێنی سوتاوی زۆری پێوەدەبیندرێت.

دوای تەواوبونی لە جگەرەکێشان، پەرلەمانتارەکە جگەرەکەی دەکاتە نێو ئەو دەبە ئاوەی لەبەردەمیدا بۆ خواردنەوە داندراوە، ڕۆژنامەی غەدی ئەردەنیش لەڕێگەی یەکێک لە پەرلەمانتارەکانی دیکەوە وێنەکەی دەستکەوتوە و لە تویتەری خۆی بڵاویکردوەتەوە.

لەدوای بڵاوبونەوەی ئەو وێنانە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی دەنگدانەوەی زۆر دروستبوە و هەریەکێک بەجۆرێک لە گوزارشتی ئەو وێنەیەدا بۆچونی خۆی دەردەبڕێت.

هۆڵەکانی پەرلەمان لە هەر وڵاتێکدا تاکە ئامانج و گرنگییەکەی شەڕکردن و ململانێی گەورەیە لەسەر مافەکانی میلەت و هاوڵاتیان، بەڵام کاتێک وێنەیەکی لەو جۆرە بڵاودەبێتەوە چالاکوان و هاوڵاتیان و بەشێک لە راگەیاندنەکان ماکینەی ڕەخنەکانیان دەخەنە کار و کۆمێنتی جۆراوجۆر دەخەنەڕو.

Image


Image


PM:08:53:28/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 3080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو